ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    ‌ڤیدیۆ: دایكێك ئازایانه‌ منداڵه‌كه‌ی‌ له‌ ده‌ستی دزێك ڕزگار ده‌كات

    ‌ڤیدیۆ: دایكێك ئازایانه‌ منداڵه‌كه‌ی‌ له‌ ده‌ستی دزێك ڕزگار ده‌كات


    دایكێكی هندی به‌رگری له‌ منداڵه‌كه‌ی‌ كرد ئه‌و كاته‌ی‌ له‌لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه‌ هه‌وڵی ڕفاندنیدرا.

    ئه‌م ئافره‌ته‌ زۆر ئازایه‌ ته‌نها له‌ ماوه‌ی‌ 10 چركه‌دا توانی منداڵه‌كه‌ی‌ له‌و دوو پیاوه‌ بسه‌نێته‌وه‌ كه‌ نیازی ئه‌وه‌یان هه‌بووه‌ منداڵه‌كه‌ی‌ به‌ ماتۆڕێك بفڕێنن له‌ ڕۆژی نیوه‌ڕۆدا و ئه‌م ڕووداوه‌ له‌ ناوچه‌ی‌" شاكار پور" له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی دلهی پایته‌ختی هندستان ڕویداوه‌.

    ڤیدیۆكه‌ كه‌ له‌ڕێی كامێرایه‌كی چاودێریه‌وه‌ تۆماركراوه‌ تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت پیاوێكیان به‌ ماتۆڕه‌كه‌یه‌وه‌ چاوه‌ڕێی هاوڕێكه‌ی‌ ده‌كات منداڵێكی ته‌مه‌ن 4 ساڵ له‌به‌رده‌رگای خۆیان بفڕێنێت و بیخاته‌ سه‌ر ماتۆڕه‌كه‌ و بیبات له‌گه‌ڵ خۆیدا به‌ڵام دایكه‌كه‌ زۆر ئازایانه‌ منداڵه‌كه‌ی‌ له‌ چاوتروكاندنێكدا ڕزگار ده‌كات و یه‌كێك له‌ هاوسێكانیان ماتۆڕه‌كه‌ له‌م دوو پیاوه‌ ده‌سه‌نێت به‌ڵام خۆیان ڕزگاریانبووه‌ و ڕایان كردوه‌.

    دواتر له‌ڕێی ماتۆڕه‌كه‌وه‌ توانراوه‌ ئه‌م دوو پیاوه‌ ده‌ستگیر بكرێت و ئه‌وه‌ی‌ جێی سه‌رنجه‌ ئه‌م دوانه‌ كاره‌كه‌یان بۆ كه‌سێك كردوه‌ به‌ناوی" ئۆبندرا" كه‌ مامی منداڵه‌كه‌یه‌ و دانی به‌وه‌دا ناوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌م كاره‌ی كردوه‌ كه‌ برا گه‌وره‌كه‌ی‌ واته‌ باوكی منداڵه‌كه‌ سه‌رقاڵ بكات چونكه‌ غیره‌ی‌ لێكردوه‌ دوای سه‌ركه‌وتنی له‌كاره‌كانیدا كه‌ كارگه‌ی‌ دروستكردنی جلوبه‌رگی داناوه‌.

    ئۆببدرا بڕی 100 هه‌زار ڕوپیه‌ی‌ به‌م دوو پیاوه‌داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كاره‌كه‌ی بۆ بكه‌ن و هه‌رسێ پیاوه‌كه‌ 

    ڕه‌وانه‌ی‌ دادگا كراون بۆ ئه‌وه‌ی‌ سزای خۆیان وه‌ربگرن.

    بڵاوی بكه‌نه‌وه‌


    تۆش ده‌توانی پشتیوانیمان بكه‌یت بۆ به‌رده‌وام بوون؟ رۆژانه‌ كلیك بكه‌ له‌

     ئێوه‌ له‌ كوێبن ئێمه‌ش له‌وێن هه‌ژماره‌كانی ماڵپه‌ری شایسته‌ بینه‌رمان بن

    په‌یجی فه‌یسبوك      كه‌ناڵی ته‌له‌گرام       كه‌ناڵی یوتوب      هه‌ژماری تویته‌ر       په‌یجی انسته‌گرام