
بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، رووداوی ڕۆچوون و تەقینی زەوی ماڵێک لە کۆمەڵگای پیرزین، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە بووە.
بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، "ئەمڕۆ بەیانی لە کۆمەڵگای پیرزین ئاگادارکراینەوە کە ڕۆچوون و تەقینی زەوی ماڵێک ڕوویداوە ڕێژەیەکی زۆر غازی ( NO2 : SO2 : Co) لە شوێنەکە بڵاوبووەتەوە، سەرەنجام دەرکەوت لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی تەقین و ڕۆچوونەکە ڕوویداوە و مەترسییەکی زۆری دروستکردبوو لە سەر دانیشتوانی شوێنەکە."
ئاماژەی بەوەشكردووە، "شوێنی خانووەکە پێشتر زبڵدان بووە و بەهۆی بوونی ماددەی باروتی و کارلێککردنی ماددەکان، بووەتەهۆی دەرپەڕاندنی غازەکان."
بڵاوی بكهنهوه