
کۆمپانیای سۆنی یابانی ئامێرێکی لەژێر ناوی ریۆن پۆکێت "Reon Pocket" بەرهەمهێنا، کە لەڕێی کردنەدەرەوەی گەرمای جەستەی مرۆڤەوە دەتوانێت جلوبەرگەکان فێنکبکاتەوە و لەڕێگای ئاپێکی زیرەکەوە کۆنتڕۆڵی گەرماکەبکات، قەبارەی ئەم ئامێرە لە لەپی دەست تێپەڕناکات و لەدواوەی مل دەبەسترێت بە جلەکانەوە، بۆماوەی چوار کاتژمێر کاردەکات و پێویستی بە دوو کاتژمێر بارگاویکردن هەیە.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، رەنگە ئەم ئامێرە بازرگانییە لە هاوینی ئەمساڵدا بکەوێتە
بازاڕەکانەوە، هاوکات، نرخەکەی لە دەرەوەی یابان بەنزیکەی ١١٧ دۆلار دەفرۆشرێت.
بڵاوی بكهنهوه
