ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    👇 پشتیوانمان بن بۆ به‌رده‌وام بوون رۆژانه‌ 1 جار كلیك بكه‌ن له‌👇

    ئه‌م پێنج خاڵه‌ نەزانیت سناپچاته‌كه‌ت ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌

    ئه‌م پێنج خاڵه‌ نەزانیت سناپچاته‌كه‌ت ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌


    سناپچات یه‌كێكه‌ له‌ باوترین ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه‌ له‌ناو گه‌نجاندا به‌كار ده‌هێنرێت، ئه‌میش وه‌ك هه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی تر پێویستی به‌ زانینی چه‌ند خاڵێكی گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری و وێنه‌كانتی تێدا به‌ باشی هه‌ڵگریت و لێت بڵاو نه‌بێته‌وه‌.

    ماڵپه‌ڕی عه‌ره‌بییه‌ له‌ هه‌واڵێكیدا باس له‌و خاڵه‌ گرنگانه‌ ده‌كات كه‌ پێویسته‌ به‌كارهێنه‌رانی سناپچات له‌پێناو پاراستنی زانیارییه‌ تایبه‌تییه‌كانیان له‌كاتی به‌كارهێنانی به‌رنامه‌كه‌ پێڕه‌وی بكه‌ن.

    یه‌كه‌م: چالاككردنی به‌شی Two-factor authentication:
    ئه‌م به‌شه‌ یارمه‌تیت ده‌دات كه‌ كۆنترۆڵی كردنه‌وه‌ی هه‌ژماره‌كه‌ت بكه‌یت، واته‌ له‌م به‌شه‌وه‌ ژماره‌ی مۆبایله‌كه‌ت به‌ سناپچاته‌كه‌ته‌وه‌ كۆنترۆڵ ده‌كه‌یت و هه‌ر كاتێك كه‌سێك ویستی سناپچاته‌كه‌ت بكاته‌وه‌، كۆدی نهێنی بۆ ژماره‌كه‌ت بێت، ئه‌و كۆده‌ لای كه‌سێك نه‌بێ نه‌توانێ بیكاته‌وه‌؛ هه‌ر له‌و به‌شه‌ش ده‌توانی ببینی كێ هه‌ژماره‌كه‌تی كردووه‌ته‌وه‌.


    دووه‌م: هه‌ڵبژاردنی هاوڕێكانت:
    ده‌توانی ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه‌ دیاری بكه‌یت ببنه‌ هاوڕێت كه‌ متمانه‌ت پێیانه‌، له‌ به‌شی setting دواتر له‌ لیستی Who Can دواتر Contact Me هه‌ڵبژێره‌ و بیكه‌ به‌ My friends، به‌ڵام ئه‌گه‌ر Everyone هه‌ڵبژێریت، هه‌موو كه‌س ده‌بێته‌ هاوڕێت و ده‌توانن نامه‌ت بۆ بنێرن.

    سێیه‌م: كێ وێنه‌ و ڤیدیۆی ستۆرییه‌كانت ببینێ؟
    ئه‌مه‌ش له‌ به‌شی setting دواتر له‌ لیستی Who Can دواتر View My Story هه‌ڵبژێره‌ و بیكه‌ به‌ My friends یان به‌ هه‌ڵبژاردنی Custom و دیاریكردنی چه‌ند ناوێك وا ده‌كه‌یت ئه‌و ناوانه‌ ستۆرییه‌كانت نه‌بینن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر Everyone هه‌ڵبژێریت، هه‌موو كه‌سێك ستۆرییه‌كانت ده‌بینێ و ئه‌مه‌ش باش نابێت.


    چواره‌م: QRـی هه‌ژماره‌كه‌ت بڵاو مه‌كه‌وه‌.
    زۆر له‌ به‌كارهێنه‌رانی سناپچات QR یان كۆده‌ زه‌رده‌كه‌ی سناپچاتیان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تر بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌مه‌ش هه‌ر كه‌س ئه‌و كۆده‌ ببینێ ده‌توانێ داوای هاوڕێیه‌تیت بۆ بنێرێ، له‌ كاتێكدا تۆ ڕه‌نگه‌ پێت خۆش نه‌بێت هه‌موو كه‌س ناوی سناپچاته‌كه‌تی له‌لا هه‌بێت و داوای هاوڕێیه‌تیت بۆ بنێرێ.


    پێنجه‌م: سڕینه‌وه‌ی ستۆری:
    زۆر له‌ به‌كارهێنه‌رانی سناپچات یان ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌تای به‌كارهێنانیانه‌، نازانن چۆن ستۆرییه‌ك كه‌ به‌ هه‌ڵه‌ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ بیسڕنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش زۆرجار به‌هۆی نه‌زانییه‌وه‌ تووشی كێشه‌ بوون، كاتێك ستۆرییه‌ك بڵاو ده‌كه‌یته‌وه‌، بڕۆ ئه‌و به‌شه‌ی لێت داناوه‌ و سه‌یری وێنه‌ یان ڤیدیۆكه‌ت بكه‌، دواتر له‌و به‌شه‌ی سه‌یری ده‌كه‌یت چه‌ند كه‌س ستۆرییه‌كه‌تی بینیوه‌، په‌نجه‌ له‌سه‌ر هێمای ته‌نه‌كه‌ی زبڵه‌كه‌ بكه‌ و ستۆرییه‌كه‌ت ده‌سڕێته‌وه‌.

    بڵاوی بكه‌نه‌وه‌ تا هه‌مووان سوود مه‌ندبن

    له‌رێگه‌ی ته‌له‌گرامه‌وه‌ له‌گه‌ڵمان بن تا نوێترین زانیاریه‌كانتان پێ بگات

     ئێوه‌ له‌ كوێبن ئێمه‌ش له‌وێن هه‌ژماره‌كانی ماڵپه‌ری شایسته‌ بینه‌رمان بن

    په‌یجی فه‌یسبوك      كه‌ناڵی ته‌له‌گرام       كه‌ناڵی یوتوب      هه‌ژماری تویته‌ر       په‌یجی انسته‌گرام

close
Banner iklan disini