
تەقینەوەیەکی گەورە لەکاتی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی روسی تورکی لەسەر رێگای ئێم فۆر "M4"، لەنێوان ئورم و ئەریحا، باشوری ئیدلیبی هەژاند.
ئەمڕۆ سێشەممە، لەکاتی بەڕێوەچوونی ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی نوێ لەسەر رێگای لازقیە – حەلەبی نێودەوڵەتی، تەقینەوەیەکی گەورە ئامرازی هێزەکانی روسیای کردە ئامانج، هاوکات، چەندین زیانی گیانی و ماددی لە هەردوو هێز لێکەوتەوە.
ساتەوەختی تەقینەوەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە تێیدا یەکێک لە ئامرازەکانی ئۆپراسیۆنەکە کراوەتە ئامانج و تەقێنراوەتەوە، تاوەکو ئێستاش نازانرێت کێ لەپشت ئەم هێرشەوە بووە.
بڵاوی بكهنهوه