ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    ڤیدۆ : تەقینەوەیەک لە کۆریای باکوور ڕوویدا

    ڤیدۆ : تەقینەوەیەک لە کۆریای باکوور ڕوویدا


    بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە "چین"ـەوە تۆمارکراوە، تەقینەوەیەک لە شارۆچکەیەکی سەرسنووری کۆریای باکوور ڕوویداوە.

    بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، چەند میدیایەکی جۆراوجۆر، ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی ئاب، بڵاویانکردووەتەوە کە ڕۆژی دووشەممە تەقینەوەیەکی گەورە بەهۆی دزەکردنی گازەوە لە شارۆچکەیەکی سەرسنووری چین-کۆریای باکوور ڕوویداوە.

    گرتە ڤیدیۆکە لەلایەن ڕۆژنامەی ئەلیکترۆنیی "دەیڵی ئێن کەی"، کە چاودێری ڕووداوەکانی کۆریای باکوور دەکات، بڵاوکراوەتەوە.

    ئاژانسی ڕۆیتەرز لە ڕۆژنامە ئەلیکترۆنییەکەوە گواستوویەتییەوە، "لانیکەم 15 کەس لە تەقینەوەکەدا مردوون."

    لە دیمەنی گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەنگی چەند تەقینەوەیەک دەبیسترێت و گڕ و دووکەڵێکی زۆری لێ بەرز دەبێتەوە.

    میدیای فەرمیی کۆریای باکوور هیچ شتێکی لەبارەی تەقینەوەکەوە بڵاونەکردووەتەوە.


    تۆش ده‌توانی پشتیوانیمان بكه‌یت بۆ به‌رده‌وام بوون؟ رۆژانه‌ كلیك بكه‌ له‌

     ئێوه‌ له‌ كوێبن ئێمه‌ش له‌وێن هه‌ژماره‌كانی ماڵپه‌ری شایسته‌ بینه‌رمان بن

    په‌یجی فه‌یسبوك      كه‌ناڵی ته‌له‌گرام       كه‌ناڵی یوتوب      هه‌ژماری تویته‌ر       په‌یجی انسته‌گرام