
دادگایەكی ئەمریكی سزای 12 ساڵ زیندانی بەسەر پزیشكێكی ددان-دا سەپاند بە تۆمەتی دروستكردنی مەترسی لەسەر ژیانی كەسانی تر، پاش دەركەوتنی لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا كە تیایدا لەسەر سكۆتەرێكی كارەبایی چارەسەری نەخۆشێك دەكات.
لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت سیت لۆكهارت،ی پزیشكی ددان لەسەر سكۆتەرەكەیە و ددان لە دەمی ژنێكی نیمچە بێهۆشكراو دەردەهێنێت و دواتر بە سكۆتەرەكە بە ژورەكەدا تێپەڕدەبێت و دەستی وەك هێمای ئاهەنگ و خۆشی بەرزدەكاتەوە.
ڤیدیۆكە بووەتە هۆی توڕەیی دەستەی دادوەری لە ویلایەتی ئالاسكا و بەهۆیەوە سزای لۆكهارت-ی داوە بە 20 ساڵ زیندانی، كە لەنێویدا 8 ساڵیان جێبەجێكردنی ڕاگیراوە، لەگەڵ پێبژاردنێك بە بڕی 2.2 ملیۆن دۆلار.
بەپێی بەیاننامەیەكی دەسەڵاتی دادوەری، تەنها ئەوەندە نییە كە له ڤیدیۆكهدا دهردهكهوێت، بهڵكو پزیشكە 35 ساڵانەكە 46 تۆمەتی ئاراستەكراوە لەوانە ئەنجامدانی پیشەی پزیشكی ددان بەشێوەی نایاسایی و بردنی پارە و ساختەكاری، بەڵام ناوەرۆكی ئەو تۆمەتانەی دیكە ئاشكرانەكراوە.
بڵاوی بكهنهوه