ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    خۆکوژێک پێش ئەوەی لە کەرکووک خۆی بتەقێنێتەوە، کوژرا

    خۆکوژێک پێش ئەوەی لە کەرکووک خۆی بتەقێنێتەوە، کوژرا

     


    خۆکوژێک بە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری بۆمبڕێژکراو ویستی بەیانیی ئەمڕۆ لە شاری کەرکووک خۆی بتەقێنێتەوە، بەڵام پێش ئەوەی لە بازگەی مریەم تێبپەڕێت، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ئۆتۆمبێلەکەی درا، لە ئەنجامدا خۆکوژەکە و ژنێکی مەدەنی کوژران، شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.

    فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵی لە کەرکووک، ئەمڕۆ (سێشەممە، 1-9-2020) لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد "لە ناوچەی مریەم بەگ، هەوڵێکی تیرۆرستی شکستی پێهێنرا، لە خاڵێکی پشکنین ئۆتۆمبێلی خۆکوژێک تەقێنرایەوە، لە ئەنجامدا چوار ئەندامی هێزە ئەمنییەکان و دوو مەدەنی بریندار بوون، ژنێکیش شەهید بوو".

    لە راگەیەندراوەکەدا هەروەها ئاشکرا کراوە، ئەو "تیرۆرستە هەوڵیداوە خاڵی پشکنین ببڕێت، بەڵام بەهۆی پشکنینی ورد رێگەی لێگیراوە بە ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکەیەوە بچێتە نێو کەرکووک بۆ ئەوەی کەسانی مەدەنی بکاتە ئامانج".

    فیرقەی پێنج هەروەها دەڵێ "شکستپێهێنانی ئەو هەوڵە لە ئەنجامی هەوڵێکی هەواڵگریی فیرقەی پێنج بووە و، خۆکوژەکە بە ئۆتۆمبێلێکی دزراو هاتووە".

    بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24، خۆکوژەکە لە ناوچەی رەشاد هاتووە و چەکداری داعش بووە. وێنەکانی فیرقەی پێنج بڵاویان کردووەتەوە دەریدەخەن، بەهۆی بەئامانجکردنی لەلایەن ئەو فیرقەیەوە، جەستەی خۆکوژەکە پارچە پارچە بووە و سەری لە جەستەی جیابووەتەوە.

    وێنەی ئەو پیاوە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بووە، بەڵام دیار نییە هی خاوەنی ئۆتۆمبێلەکەیە یان نا



     بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بین رۆژانه‌ 3 جار كلیك بكه‌ن له‌

     ئێوه‌ له‌ كوێبن ئێمه‌ش له‌وێن هه‌ژماره‌كانی ماڵپه‌ری شایسته‌ بینه‌رمان بن

    په‌یجی فه‌یسبوك      كه‌ناڵی ته‌له‌گرام       كه‌ناڵی یوتوب      هه‌ژماری تویته‌ر       په‌یجی انسته‌گرام