ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    👇 له‌گه‌ڵمان بن له‌ تۆره‌كانی

    فه‌یسبوك     ته‌له‌گرام    یوتوب

    به‌ڤیدیۆ.. كونێكی زه‌به‌لاحی نوێ له‌ ده‌روازه‌ی كۆتایی زه‌وی ده‌ركه‌وت

    به‌ڤیدیۆ.. كونێكی زه‌به‌لاحی نوێ له‌ ده‌روازه‌ی كۆتایی زه‌وی ده‌ركه‌وت


    زانایان كونێكی نوێیان له‌ نیمچه‌دورگه‌ی یاما له‌ خۆرئاوای سیبریا ئاشكراكرد كه‌ به‌ گه‌وره‌ترین ناوچه‌ی به‌رهه‌مهێنانی غاز له‌ روسیا داده‌نرێت.

    سایتی vesti yamalی روسیا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ زانایانی وڵاته‌كه‌ی له‌ مانگی ته‌مموزی رابردودا له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌ گه‌شتێكی كاركردن تێبینیی ئه‌و كونه‌ زه‌به‌لاحه‌یان كردوه‌ و دوای لێكۆڵینه‌وه‌ بۆیان ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ قوڵییه‌كه‌ی 165 پێیه‌.

    ئه‌و شوێنه‌ی كونه‌كه‌ی تێدا دروست بوو، به‌ ده‌روازه‌ی كۆتایی گۆی زه‌وی ناسراوه‌ و زانایان ده‌ڵێن كه‌ به‌هۆی به‌رزیی پله‌ی گه‌رماوه‌ له‌ وه‌رزی هاویندا به‌سته‌ڵه‌كی سه‌ر كونه‌كه‌ تواوه‌ته‌وه‌ و بوه‌ته‌هۆی ده‌ركه‌وتنی كونه‌كه‌.

    به‌پێی سایته‌كه‌ی روسیا ئه‌مه‌ 17یه‌مین كونه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌ی سیبربیا ده‌ربكه‌وێت و یه‌كه‌مجار كونبوونی زه‌وی له‌ ناوچه‌كه‌دا له‌ ساڵی 2014 تێبینی كرا.
    بڵاوی بكه‌نه‌وه‌


    تۆش ده‌توانی پشتیوانیمان بكه‌یت بۆ به‌رده‌وام بوون؟ رۆژانه‌ كلیك بكه‌ له‌

     ئێوه‌ له‌ كوێبن ئێمه‌ش له‌وێن هه‌ژماره‌كانی ماڵپه‌ری شایسته‌ بینه‌رمان بن

    په‌یجی فه‌یسبوك      كه‌ناڵی ته‌له‌گرام       كه‌ناڵی یوتوب      هه‌ژماری تویته‌ر       په‌یجی انسته‌گرام