
میدیاکانی ئەمریکا ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە کە رێککەوتی تۆمارکردنەکەی بۆ مانگی سێی ئەمساڵ دەگەڕێتەوە و تێیدا، چەند پۆلیسێکی ویلایەتی نیویۆرکی ئەو وڵاتە دەوری کەسێکیان داوە و تورەکەی نایلۆنیان لەسەرکردووە.
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، ئەو کەسە ناوی دانیاڵ پرود بووە و باری دەروونی تەواو نەبووە و بەهۆی ترسیشەوە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە رووتی چووەتە سەر شەقام لەکاتێکدا لەوکاتەدا ویلایەتەکە کەرەنتین کراوە هەر بۆیە پۆلیس دەستگیریان کردووە، بەڵام لەو کاتەدا گیانی لەدەست نەداوە، بەڵکو پاش چەند رۆژێک و بە هۆکاری کێشەی هەناسەدان گیانی لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە پۆلیسەکان بە هۆکاری ترس لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ئەو تورەکە نایلۆنەیان لەسەری کردووە و "مەبەستیان کوشتنی نەبووە."
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆیەوە، رووداوەکە زیندووکراوەتەوە و بەشێک لە خەڵکی ئەو وڵاتە داوای بە سزاگەیاندنی پۆلیسەکان دەکەن.
لە ماوەی رابردوودا، بەهۆی کوشتنی جۆرج فلۆید و جاکۆب بڵەیک کە دوو پیاوی دیکەی رەشپێست بوون لەلایەن پۆلیسی ئەمریکاوە، خۆپیشاندانی بەرفراوان لە زۆربەی ویلایەتەکانی ئەو وڵاتە و وڵاتانی دیکەش بەڕێوەچوو.
بڵاوی بكهنهوه