
بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڤیدیۆی ساتەوەختی رووداوێکی سەختی هاتوچۆی لەسەر. رێگای نێوان هەولێر - خەبات بڵاوکردەوە.
فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ڤیدیۆی ساتەوەختی رووداوێکی هاتوچۆی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی: "کاتژمیر٢:٣٠ی خولەکی پاش نیوەرۆی ئەمرۆ لەسەر رێگای سەرەکی هەولێر - خەبات لەنزیک مەفرەقی کەورگۆسک بەهۆی تیژرۆیی و هەوڵی تێپەڕاندن بەبێ ئەوەی شوێن و کاتەکە گونجاو بێت بۆ تێپەراندن ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی ساڵۆن خۆی کێشا بەدواوی تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی".
ئاماژەشی بەوەداوە، "لەئەنجامی رووداوەکە بەداخەوە منداڵێک کە سەرنشین بوو گیانی لەدەستدا و شۆفێر و سەرنشینێکی تریش زامداربوون، جگە لەزیانی ماددی زۆر کەبەر ئۆۆمبێلەکە کەوت کە خودی خۆشی خەتاباربوو".
بڵاوی بكهنهوه