
ڕۆژانە بابەتی سەیر و سەمەرە دەبینین، کچێک کە دەتوانێت زمانی لە چاو، گوێ و قورگی بدات ئاماژە بەوە دەکات خاوەنی درێژترین زمانە لە جیهاندا.
گرکاری براکۆ کچێکی تەمەن ٢٠ ساڵی خەڵکی ڤەنزەوێلایە، دوای ئەوەی کە ڤیدیۆیەکی لەبارەی توانا و درێژی زمانییەوە لە یوتوب بڵاو کردەوە، بینەرێکی زۆری بۆ خۆی پەیدا کرد و بە زوویی هەواڵی بە میدیاکانی جیهاندا بڵاوبویەوە.
گرکاری کە درێژی زمانی 11.5 سانتیمەترە لەم ڤیدیۆیەدا بە شێوەیەکی سەیر لە بەشەکانی ڕوخساری دەدات و جوڵەی جۆرا و جۆری پێدەکات.
ئەم کچە ئاماژە بەوە دەکات خاوەنی درێژترین زمانە لە جیهاندا و دەیەوێت ناوی خۆی لە کتێبی گینسدا تۆمار بکات، گرکاری دەڵێت کاتێک بۆ یەکەمجار زمانی گەیاندوە بە پێڵوەکانی چاوی هاوڕێیەکی ئەمەی بینیوە و تووشی سەرسوڕمان بوو، ئیتر دوای ئەوە هەوڵی داوە زمانی بگەیەنێت بە زۆر بەشی ڕوخساری و پاش هەفتەیەک سەرکەوتوو بوە لەوەی زمانی بدات لە گوێکانی.
گرکاری براکۆ ئێستا بەهۆی زمانییەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕوخسارێکی ناسراوە و ئومێدەوارە دوای تۆمار کردنی ناوی لە کتێبی گینسدا زیاتر بناسرێت.
بڵاوی بكهنهوه