ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    👇 پشتیوانمان بن بۆ به‌رده‌وام بوون رۆژانه‌ 1 جار كلیك بكه‌ن له‌👇

    به‌ ڤیدۆ: لە هەولێر شۆفێرێک لە کچێکی چوار ساڵی تاقانە دەدات و هەڵدێت

    به‌ ڤیدۆ: لە هەولێر شۆفێرێک لە کچێکی چوار ساڵی تاقانە دەدات و هەڵدێت


    لە گەڕەکەی گەلاوێژی هەولێر ئۆتۆمبێلێک لە منداڵێکی چوار ساڵ دەدات و دواتر شۆفێرەکەی رادەکات و کەسوکارەکەیشی دەڵێن: "کچەکەمان تەندروستیی زۆر خراپە و هێشتا شۆفێرەکەش دەستگیرنەکراوە."
     
    رووداوەکە لە کاژێر 05:15 خولەکی ئێوارەی رۆژی هەینی 06-11-2020 روویداوە، منداڵەکە ناوی لیا رێبینە و لە ماڵی باپیری بووە. رەشید حەمەد یونس، باپیری لیایە و بە رووداوی راگەیاند "رووداوەکە لەبەردەرگەی ماڵی ئێمە روویداوە، نەوەکەم هەفتەیەک بوو لەگەڵ باوک و دایکی لە ماڵی ئێمەن. بەڵام ئێوارەی دوێنێ ئۆتۆمبێلێک بێ رەحمانە لێی دەدات و دەیشێلێت، پاشان شۆفێرەکە هەڵاتووە."
     
    باپیری لیا رووداوەکە بە "کارەسات" ناودەبات و دەشڵێت، " ئەو شۆفێرە زۆر بەخراپی لە کچەکەمانی داوە و ئێستا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر لەژێر چاودێری پزیشکدایە و دۆخی تەندروستی زۆر خراپە."
     
    لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باپیری لیا ئاماژە بەوەدەدات کە "لیا تووشی خوێنبەربوون بووە و هەموو دوو کاژێر جارێک ئیشاعەی بۆ دەگیرێت، هەروەها سەری درزی داوە و جەرگی بریندارکردووە. بەڵام خۆشبەختانە دکتۆرەکان دەڵێن کە هیچ شوێنێکی نەشکاوە."
     
    سەبارەت بە شۆفێرەکەش وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت دوای رووداوەکە شوێنەکە جێدەهێڵێت. باپیری لیا دەڵێت "لای پۆلیس سکاڵامان تۆمارکردووە و داوای دەستگیرکردنیمان کردووە، بەڵام پۆلیس لە لێکۆڵینەوەدایە و تاوەکو ئێستا شۆفێرەکە دەستگیرنەکراوە."
     
    فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر لەبارەی رووداوەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، " بابەتی ئەو کچە لای پۆلیسە و دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە رەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ دەکرێت."

    گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر  لەبارەی سزای شۆفێرەکەش دەڵێت "لەبەرئەوەی شۆفێرەکە لە منداڵەکەی داوە و دواتر جێیهێشتووە تووندترین بڕیاری یاسایی لەسەر جێبەجێ دەکرێت. بەڵام ئەگەر هاتباو شۆفێرەکە دوای رووداوەکە منداڵەکەی جێنەهێشتبا و بردبای بۆ نەخۆشخانە، ئەوا لایەنی یاسایی لەبەرچاو دەگیراو سزاکەی زۆر سووکترە دەبوو لەوەی کە شۆفێر لە کەسێک بدات و پاشان هەڵبێت."
     
    لیا تاقانەیە و ماوەی هەفتەیەکە لە هەریرەوە لەگەڵ دایک و باوکی بۆ لای باپیریان هاتوون، بەڵام وەک باپیری دەڵێت " دایک و باوکی زۆر نەدارن و بەهۆی نەبوونی کارەوە روویان لە هەولێر کردووە و باوک و دایکیشی بۆ کرێکاری هاتوونەتە هەولێر. بەڵام ئەم رووداوەیان بەسەرهاتووە و ئێستا هەردووکیان دڵتەنگ و نیگەرانن."
     
    کەسوکارەکەی لیا بەزووترین کات داوا دەکەن شۆفێرەکە دەستگیربکرێت و بە سزای یاسایی خۆی بگەیێندرێت " چونکە زۆر بە خراپی لە کچەکەیان داوە و دواتر جێیهێشتووە."




     ئێوه‌ له‌ كوێبن ئێمه‌ش له‌وێن هه‌ژماره‌كانی ماڵپه‌ری شایسته‌ بینه‌رمان بن

    په‌یجی فه‌یسبوك      كه‌ناڵی ته‌له‌گرام       كه‌ناڵی یوتوب      هه‌ژماری تویته‌ر       په‌یجی انسته‌گرام

close
Banner iklan disini