ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    👇 له‌گه‌ڵمان بن له‌ تۆره‌كانی

    فه‌یسبوك     ته‌له‌گرام    یوتوب

    ڤیدیۆ.. چرکەساتی کوشتنی کاندیدێکی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق

    ڤیدیۆ.. چرکەساتی کوشتنی کاندیدێکی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق


    دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ڤیدیۆی ساتی کوشتنی کاندیدێکی هەڵبژاردنی پێشوەختەی داهاتووی عێراقی لە بەغداد بڵاوکردەوە. راشیگەیاند، بکوژەکەیان بە هاوکاری دەزگای ئاسایشی هەرێم لە شاری سلێمانی دەستگیرکردووە.

    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، پاش بەدواداچوونی مەیدانی بۆ زانیاریی هەواڵگرییەکانی پەیوەست بە کوشتنی پارێزەر عەبدولمونعیم رەشید سەلمانی، لەماوەی ٢٧ کاتژمێردا بکوژەکەیان دەستگیرکردووە.

    راشیگەیاند، دەستگیرکردنی بکوژەکە لەلایەن دەزگای ئەمنی باکوری بەغداد و بە هاوکاری دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، پاش ئەوەی دادگا رێگەی پێداون ئۆپراسیۆنەکە ئەنجامبدەن.

    ئاماژەی بەوەشدا، بکوژەکان دوو کەسن و پاش ئەوەی هەڵدێن لە پارێزگای سلێمانی دەستگیردەکرێن و ئەو چەکەشیان پێبووە کە تاوانەکەیان پێ ئەنجامداوە.

    بڵاوی بكه‌نه‌وه‌


    تۆش ده‌توانی پشتیوانیمان بكه‌یت بۆ به‌رده‌وام بوون؟ رۆژانه‌ كلیك بكه‌ له‌

     ئێوه‌ له‌ كوێبن ئێمه‌ش له‌وێن هه‌ژماره‌كانی ماڵپه‌ری شایسته‌ بینه‌رمان بن

    په‌یجی فه‌یسبوك      كه‌ناڵی ته‌له‌گرام       كه‌ناڵی یوتوب      هه‌ژماری تویته‌ر       په‌یجی انسته‌گرام