
وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له هه‌ژماری خۆی بڵاوكرده‌وه كه كاتی په‌ڕینه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك ده‌رده‌خات و خۆی به بارهه‌ڵگرێكدا ده‌كێشێت.
فازل حاجی، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له‌سه‌ر گرته ڤیدیۆییه‌كه رایگه‌یاندوه كه دوانیوه‌ڕۆی ئەمرۆ لەسەر رێگای هەولێر-*کەرکوک لەنزیک چواریانی قوشتەپە کەسێکی خاوەن پێداویستیی تایبەت کەکێشەی (داون ساندرۆمی هەیە) لەکاتی پەرینەوە لەشەقامی سەرەکی توشی شێلان بو وەبەسەختی برینداربووه.
فازل حاجی رایگه‌یاندوه كه له‌كاتی لێکۆلینەوەو تەماشاکردنەوەی ڤیدیۆی کامیراکانی چاودێری دەرکەوت کەکەسەکە لەشوێنێکی هەڵە و بەشێوەیەکی هەلە لەشەقام دەپەرێتەوە بۆیە شوفێری بارهەڵگرەکە ناتوانێت خۆی بەدوور بگرێت لەشێلانی و هه‌رله‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌ش شوفێرەکە بەبێتاوان لەروداوەکە دانرا.