ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    بە ڤیدیۆ؛ ساتی هێرشەکەی پێشمەرگە بۆ سەر داعش ببینە

    بە ڤیدیۆ؛ ساتی هێرشەکەی پێشمەرگە بۆ سەر داعش ببینە


    چوار چەکداری داعش دەچنە نێو گوندێکی کوردنشینی سنووری خانەقین لە رۆژئاوای شارۆچکەکە و لە رووبەڕووبوونەوەیاندا لەگەڵ پێشمەرگە چەکدارێک دەکوژرێت. یەکێک لەو پێشمەرگانەی بەشداریی شەڕەکەی کردووە ڤیدیۆی ساتی هاتنەناوەوەی چەکدارەکانی بۆ رووداو ناردووە. بەرپرسی میحوەری گەرمەسێری پێشمەرگەش دەڵێت "شەوی رابرووش لە تەپەی کەڵان لە گوڵەجۆ چەند چەکدارێک لە رەبیەکانمان نزیک بوونەتەوە و پێشمەرگە تەقەی لێکردوون."
    ئەو کاتەی چوار چەکدارەکە چوونەتە نێو گوندەکە، درەنگانی شەوی یەکشەممە 28-02-2021  بووە و چەکدارەکان چوونەتە نێو گوندی دەکەی حاجی قادر لە شارۆچکەی خانەقین. مەحموود سەنگاوی، بەرپرسی میحوەری گەرمەسێری پێشمەرگە بە رووداوی راگەیاند "ئەو چەکدارانە داعش بوون و پێشمەرگەی ئێمە تەقەی لێکردوون و یەکێکیانی کوشتووە."
    بەرپرسی میحوەری گەرمەسێری پێشمەرگە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەدات "خوێنی یەکێک لەو چەکدارانە دوای ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر زەوی کەوتووە، چونکە لە کامێراکانی چاودێرییەوە دیارە کە چەکدارەکان تەرمی ئەو کەسە بە راکێشان لە گوندەکە دەبەنە دەرەوە و دواتر رادەکەن."
    یەکێک لەو پێشمەرگانەی کە رووبەڕووی چەکدارەکان تەقەی کردووە، ڤیدیۆی هاتنەناوەی چەکدارەکانی بۆ نێو گوندەکە بۆ رووداو ناردووە کە لە کامێرای چاودێرییەوە دەرچووە. 
    ئەو پێشمەرگەیە سەبارەت بە ڤیدیۆکە و ساتی هاتنەناوەوەی چەکدارەکان و دواتر بریندارکردنی یەکێک لە چەکدارەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئەوانەی هاتوونەتە نێو گوندەکە چەکدارانی داعش بوون و دوای ئەوەی زانیمان دێنە نێو گوندەکە پێشمان لێگرتن و لە کاتی رووبەڕووبوونەوەدا یەکێکیان کوژراوە." بەرپرسی میحوەری گەرمەسێری پێشمەرگەش ئەوەی بۆ رووداو پشتڕاستکردەوە کە یەکێک لە چەکدارەکان کوژراوە "بەڵام جارێ ناسنامەی کەسەکە نازانین و نازانین داعشەکان کێبوون."
    بەپێی ئەوەی کە ئەو پێشمەرگەیە لەسەر ڤیدیۆکە قسەی بۆ رووداو کردووە، ئەم هێزەی پێشەوە کە ژمارەیان پێنج کەسە و لە کامێراکانی چاودێرییەوە دەرچوون "هێزەکانی ئێمەن". ئەوەی لەو دیو پەرژینەکە دەبینرێن "چەکدارە داعشەکانن."
    لە ڤیدیۆیەکی دیکەدا کە دوای ئۆپەراسیۆنەکە بۆ سەر چەکدارەکان کراوە و بۆ رووداو نێردراوە، دەردەکەوێت کە پێشمەرگەکان دەچنە شوێنی رووداوەکە و ئاماژە بەو شوێنە دەکەن کە خوێنی چەکدارەکەی لێکەوتووە. ئەو پێشمەرگەیە دەشڵێت "ئەوە خوێنی ئەو داعشەیە کە ئێمە بە چەک لێمانداوە."
    بەرپرسی میحوەری گەرمەسێری پێشمەرگە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەدات "شەوی رابردووش چەند چەکدارێک لە رەبییەکانی ئێمە لە تەپەی کەڵان لە سنووری گوڵەجۆ نزیکبوونەتەوە و دواتر پێشمەرگە تەقەیان لێکردوون و هەڵاتوون."

    بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌رده‌وامبین رۆژانه‌ 1جار كلیك بكه‌ له‌


    بڵاوی بكه‌نه‌وه‌

     ئێوه‌ له‌ كوێبن ئێمه‌ش له‌وێن هه‌ژماره‌كانی ماڵپه‌ری شایسته‌ بینه‌رمان بن

    په‌یجی فه‌یسبوك      كه‌ناڵی ته‌له‌گرام       كه‌ناڵی یوتوب      هه‌ژماری تویته‌ر       په‌یجی انسته‌گرام