
شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین پارێزگای ئەسفەهان دەگرێتەوە و بەوهۆیەشەوە رەنگی گوندی "تۆدشیک" بۆ سور دەگۆڕێت، هاوکات خێراییەکەشی بە گوڕی ١٠٠کم بووە لەکاتژمێرێکدا.
ئەمڕۆ هەینی، ئاژانسی هەواڵیی تەنسیمی ئێرانی بڵاویکردەوە، کە شەپۆلێکی چڕی خۆڵباری پارێزگای ئەسفەهانی ئێرانی گرتوەتەوە و و تیایدا خێراییەکەی بە گوڕی ١٠٠ کم بووە لە کاتژمێرێکدا و بۆ ماوەی ٢٠ خولەک گوندی "تۆدشیک"ی سەر بەو پارێزگایە گرتوەتەوە.
ناوەندی ئیدارەی قەیرانەکان لەشاری ئەسفەهانیش کورتە ڤیدۆییەکی ١٤ چرکەیی بڵاوکردەوە و تیایدا، دەرکەوتووە کە رەنگی شارەکە بەتەواوی سوور بووە و مەودوای بینینیش تا رادەیەکی زۆر کەمبوەتەوە.
تۆش دهتوانی پشتیوانیمان بكهیت بۆ بهردهوام بوون؟ رۆژانه یهك جار كلیك بكه له

بڵاوی بكهنهوه