ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    👇 پشتیوانمان بن بۆ به‌رده‌وام بوون رۆژانه‌ 1 جار كلیك بكه‌ن له‌👇

    ڤیدیۆ.. خانمە فەرمانبەرێک بە ماسیحە لە بەڕێوەبەری کارەکەی دەدات

    ڤیدیۆ.. خانمە فەرمانبەرێک بە ماسیحە لە بەڕێوەبەری کارەکەی دەدات


    گرتە ڤیدیۆی کارمەندێکی کچ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی چین بڵاوکراوەتەوە کە چۆن بە ماسیحە لە بەڕێوەبەری کارەکەی دەدات، ئەویش دوای ئەوەی بەڕێوەبەرەکەی چەند جارێک گێچەڵی سێکسی پێکردووە.

    ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی هەواڵەکەیان بڵاوکردووەتەوە و ڕایانگەیاندووە، ناوی کۆتای کچەکە "چوو"ە، ماوەی گرتە ڤیدیۆکە ١٤ خولەکە، کاتێک دەچێتە ژووری بەڕێوەبەرەکەیەوە سەتڵێک ئاو دەکات بەسەریدا و بە ماسیحەی زەوی پاککردنەوە چەند جارێک دەکێشێت بە سەر و پشتی بەڕێوەبەرەکەی "وانگ" دا.

    هەروەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە، ئەو کچە مۆبایلەکەی بە دەستەوەیە و پۆلیس لە دۆخەکە ئاگاداردەکاتەوە کە بەڕێوەبەرەکەی گێچەڵی پێکردووە، لە هەمان کاتیشدا چەند جارێک ماسیحەکە دەکێشێتەوە بە بەڕێوەبەرەکەیدا.

    بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکانی چین، ئەو پیاوە جێگری بەڕێوەبەری ئاژانسی دامەزراوەیەکی حکومی بووە بۆ نەهێشتنی هەژاریی لە ناوچەی بیلین لە شاری سویها لە هەرێمی هیلۆنگجیانگ لە باکوری ڕۆژهەڵاتی چین.

    ئاژانسی شینخوای چینی لەوبارەیەوە ئاشکرایانکردووە، ئەو پیاوە بەدەست ناجێگری ژیانی تایبەتییەوە دەناڵێنێت، دوای ئەو ڕووداوەش لە کارەکەی دەرکراوە و لەلایەن پارتی شیوعی وڵاتەکەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

    ئاماژە بەوەکراوە، لە چین لە ساڵی ٢٠٠٥ یاسایەکی نوێ سەبارەت بە گێچەڵی سێکسی دەرچووە، کە ڕێگە بە قوربانیان دەدات سکاڵای یاسایی دژی ئەو کەسەی گێچەڵەکەیان پێدەکات تۆمار بکەن.


    تۆش ده‌توانی پشتیوانیمان بكه‌یت بۆ به‌رده‌وام بوون؟ رۆژانه‌ یه‌ك جار كلیك بكه‌ له‌

     ئێوه‌ له‌ كوێبن ئێمه‌ش له‌وێن هه‌ژماره‌كانی ماڵپه‌ری شایسته‌ بینه‌رمان بن

    په‌یجی فه‌یسبوك      كه‌ناڵی ته‌له‌گرام       كه‌ناڵی یوتوب      هه‌ژماری تویته‌ر       په‌یجی انسته‌گرام

close
Banner iklan disini