ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    👇 پشتیوانمان بن بۆ به‌رده‌وام بوون رۆژانه‌ 1 جار كلیك بكه‌ن له‌👇

    🥰 یوسی پۆبجی بۆ فرۆشتن VIP 🥰

    ڤیدیۆ.. شۆفێرێک لە شەقامێکی گشتی هەولێر منداڵێکی لێدەکەوێت و پێی نازانێت

    ڤیدیۆ.. شۆفێرێک لە شەقامێکی گشتی هەولێر منداڵێکی لێدەکەوێت و پێی نازانێت


    وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڤیدیۆی شۆفێرێکی بڵاوکردووەتەوە، کە لەسەر شەقامێکی گشتی هەولێردا منداڵێکی لێدەکەوێت و پێی نازانێت و جێی دەهێڵێت.
    فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە ڤیدیۆیەکدا کە لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت، "ئەوە روودەدات کاتێک شۆفێر سەرنشینێکی منداڵی لەگەڵ دەبێت و لێی بێئاگا دەبێت."

    فازڵ حاجی نووسیویەتی، شەوی رابردوو لەسەر شەقامی ٤٠ مەتری شاری هەولێر منداڵێکی بچوک کە تەمەنی لەنێوان ٥ بۆ ٦ ساڵ دەبوو، لەکاتی پێچکردنەوەدا ئۆتۆمبێلێکی تایبەت کەوتەخوارەوە.

    دەشڵێت، ئەگەر هۆشیاری و بەئاگایی شۆفێرانی دوای ئۆتۆمبێلەکە نەبوایە، لەوانەیە منداڵەکە توشی شێلان ببوایە.

    فازڵ حاجی راشیگەیاندووە، سەرەڕای کەوتنەخوارەوەی منداڵەکە، ئەوەی جێگای سەرنج بوو نەوەستانی ئۆتۆمبێلەکە بوو لەدوای رووداوەکە، کە برایەکی گەنجی منداڵەکە لێیدەخوڕی، تاوەکو چەند ئۆتۆمبێلێک دوای کەوتن و پێیان راگەیاند کەسەرنشینێکی کەوتووە.

    فازڵ حاجی داوای ئەوەی لە هاوڵاتیان دەکات، کاتێک دەچن بۆ جلکڕین، ئاگاداری مناڵەکانیان بن بەتایبەتی منداڵە بچوکەکان، "کە هەمیشە حەزیان بەیاریکردنە بەدەسکی دەرگای ئۆتۆمبێلەکان."


    بڵاوی بكه‌نه‌وه‌

    بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترین هه‌واڵه‌كانبیت به‌ژداربه‌ له‌ ته‌له‌گرامی شایسته‌


     ئێوه‌ له‌ كوێبن ئێمه‌ش له‌وێن هه‌ژماره‌كانی ماڵپه‌ری شایسته‌ بینه‌رمان بن

    په‌یجی فه‌یسبوك      كه‌ناڵی ته‌له‌گرام       كه‌ناڵی یوتوب      هه‌ژماری تویته‌ر       په‌یجی انسته‌گرام

close
Banner iklan disini