ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    👇 له‌گه‌ڵمان بن له‌ تۆره‌كانی

    فه‌یسبوك     ته‌له‌گرام    یوتوب

    ڤیدۆ: ئیمارات له‌ باراندنی بارانی ده‌ستكرد سه‌ركه‌وتوو بوو

    ڤیدۆ: ئیمارات له‌ باراندنی بارانی ده‌ستكرد سه‌ركه‌وتوو بوو


     ئیمارات له‌ باراندنی بارانی ده‌ستكرد سه‌ركه‌وتوو بوو

    بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترین بابه‌ته‌كان بی به‌ژداربه‌ له‌ ته‌له‌گرامی شایسته‌

    ڤیدۆ

    لە شارەکانی دوبەی، عەین و رەئسولخێمەی ئیمارات، بەم چلەی هاوینە باران بارێندرا، بەڵام ئەم بارانە سرووشتی نییە و بە رۆڵ و دەستکاری مرۆڤە. 
     
    ئیمارات بۆ رزگاربوون لە کەمئاوی، پەنای بردە بەر دەستکاریکردنی هەورەکان و وایلێکردن باران ببارێنن. لە ناوەندی نیشتمانیی چاودێریکردنی کەشوهەوا و بوومەلەرزەزانی، چاودێریی ئەو هەورانە دەکرێت کە شێدارن.
     
    بەشێک لە هەورەکان ئاوێکی زۆر لەگەڵ خۆیان هەڵدەگرن، بەڵام دڵۆپەکانیان زۆر بچووکن بۆیە لە هەوادا دەبنە هەڵم و ناگەنە سەر زەوی. بۆیە لە رێگەی فڕۆکەوە، جۆرە خوێیەک بەردەدرێتە نێو هەورەکان. ئەوەش وادەکات دڵۆپە بارانەکان گەورەتربن و لە هەورەکە بەرببنە خوارەوە بۆ سەر زەوی.
     
    مارک نیومان، جێگری سەرۆکی بەشی فڕۆکەوانی ناوەندی چاودێریی کەشوهەوای ئیمارات دەڵێت، "ئێمە لەگەڵ بەشی ئۆپەراسیۆنەکان لە پەیوەندیداین لە رێگەی رادیۆیەوە. هەر کە لە شوێنێک باران دەبارێت، ئەوان زۆر دڵخۆش دەبن، بەتایبەتیش کاتێک لە شارەکان دەبارێت، هاواردەکەن و دەڵێن، 'باران باری، بارانی باش لە ناوچەکە باری.' ئاگامان لێیە برادەرانی وێستگەکە زۆر دڵخۆش دەبن."
    ئیمارات وڵاتێکی کەمبارانە و لە ساڵێکدا تەنیا 78 ملیمەتر بارانی تێدا دەبارێت. ژمارەی دانیشتووانیشی بە خێرایی لەزیادبووندایە و خواست لەسەر ئاو لە هەڵکشاندایە. بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی، نزیکەی 70 وێستگەی دامەزراندووە کە ئاوی دەریا دەگۆڕن بۆ ئاوی شیرین، بەڵام ئەوە تێچوویێکی زۆری هەیە، بۆیە پەنای بردووەتە بەر دەستکاریکردنی هەورەکان کە تێچوویێکی زۆر کەمتری هەیە. 
    عومەر ئەلیەزیدی، بەڕێوەبەری بەشی لێکۆڵینەوە لە ناوەندی چاودێریی کەشوهەوای ئیمارات دەڵێت، "لە ساڵی 2010 یان 2009، بارانێکی بەخوڕ لە ئیمارات باری و فڕۆکەکانمان بە هەموو تواناکانیانەوە کاریان دەکرد. ئەگەر بەراوردێک بکەین لە نێوان ئەو بارانەی کە باری و ئەو ئاوەی کە لە وێستگەکانی شیرینکردنی ئاو بەرهەمهێندرا، لێکۆڵینەوەکان پێمان دەڵێن کە ئەو بارانەی باری، یەکسان بوو بە بەرهەمی 9 ساڵی وێستگەی تەویلە لە ئەبوزەبی."
    لە ساڵی 2000ەوە لە ئیمارات لێکۆڵینەوە لەسەر باراندنی باران دەکرێت؛ لە چین و ئەمریکاش کار لەسەری کراوە. 
    لە رابردوودا، بەرپرسانی ئیمارات بۆ دەستکەوتنی ئاو، بیریان لە بەکارهێنانی چەندین رێگەی جیاواز کردووەتەوە، لەوانەش: گواستنەوەی شاخێکی سەهۆڵی لە جەمسەری باشوورەوە بۆ بەندەری شاری فوجەیرە؛ دروستکردنی چیایەک بۆ زیادکردنی بارانبارین؛ هەروەها راکێشانی بۆڕییەک لە پاکستانەوە بۆ هاوردەکردنی ئاوی شیرین، بەڵام ئەم بیرۆکانە هیچیان جێبەجێنەکراون.



    تۆش ده‌توانی پشتیوانیمان بكه‌یت بۆ به‌رده‌وام بوون؟ رۆژانه‌ كلیك بكه‌ له‌

     ئێوه‌ له‌ كوێبن ئێمه‌ش له‌وێن هه‌ژماره‌كانی ماڵپه‌ری شایسته‌ بینه‌رمان بن

    په‌یجی فه‌یسبوك      كه‌ناڵی ته‌له‌گرام       كه‌ناڵی یوتوب      هه‌ژماری تویته‌ر       په‌یجی انسته‌گرام