ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    لەرێگەی مۆبایلەکەتەوە پارە بەدەست بێنە😱💵💲 

    https://bit.ly/3BtrV3d

    بەڤیدیۆ.. چەکدارێکی عەرەب پێنج ئیسرائیلی کوشت

    بەڤیدیۆ.. چەکدارێکی عەرەب پێنج ئیسرائیلی کوشت


    دەزگای خزمەتگوزاری فریاکەوتنی نیشتیمانی ئیسڕائیل رایگەیاند، چەکدارێک زیاتر لە پێنج کەسی لە تەل ئەڤیڤی پایتەخت کوشتووە، بەڵام دواتر بە فیشەک کوژراوەتەوە.
    لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە کەناڵەکانی ئیسڕائیل بڵاوییان کردەوە پیاوێک دەردەکەوێت بە جلی رەشەوە چەکێکی بەدەستەوەیە و بەسەر شەقامێکی بنی براکی تەل ئەڤیڤدا ئیسڕائیلدا دەڕوات و تەقە لە هاوڵاتییان دەکات.
    دەزگاکانی راگەیاندنی ئیسڕائیل لەزاری بەرپرسانی ئاسایشەوە بڵاوییانکرەوە هێرشبەرەکە فەڵەستینیەک بووە کە خەڵکی گوندێکی نزیک شاری جینین بووە لە کەناراوەکانی رۆژئاوا.
    پۆلیسی شاری تەلئەبیبی ئیسرائیلیش رایگەیاند، تیرۆریستێک لە نێو کۆڵاندا تەقەی لە خەڵکی مەدەنی کردووە و دواتر چووەتە شەقامێکی دیکە و خەڵکی مەدەنی کردووەتە ئامانج"
    ئەوەش راگەیەندرا کە هێرشبەرەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوە.
    زانیاریی ورد سەبارەت بە هێرشبەرەکە و قوربانییەکان بڵاونەکرایەوە.
    دوای رووداوەکە ژمارەیەکی زۆر هێزی ئەمنیی و تیمی تەندروستیی رەوانەی شاری بەنی باراک کران.
    شایەتحاڵان دەڵێن چەکدارەکە دەستیکردووە بە تەقەکردن لە باڵکۆنەکانی نهۆمی بینایەکی نیشتەجێبوون و دواتر تەقەی لە خەڵکەکەی سەر شەقامەکە کردووە.
    خزمەتگوزاری فریاکەوتنی خێرای دەیڤد ئادۆم ئاماژەیان بەوەکردووە، چەکدارەکە پێنج کەسی کوشتووە.
    وتەبێژی دەیڤ ئادۆم زاکی هیڵەر وتی " تیرۆریستەکە کوژراوەتەوە." پۆلیس وتی ئەفسەرانی پۆلیس بە فیشەک کوشتوویانەتەوە.
    تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی رانەگەیاندووە.
    لە هەفتەی ڕابردووەوە ١١ کەس لەلایەن چەکدارەکانەوە لە ئیسڕائیل کوژراون و بەرپرسانی وڵاتەکەش هۆشاداری لەبارەی بەرزبوونەوەی کاری تیرۆرسییتەوە دەدەن لە وڵاتەکە.

    بڵاوی بكه‌نه‌وه‌



     -💖 Support US - پشتیوانیكردن - ادعمنا - 💖

    https://paypal.me/shaesta

     👇بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌👇

    ته‌له‌گرام     فه‌یسبوك     یوتوب     تیكتۆك