ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    👇 ئێستا له‌ڕێی مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پاره‌ به‌ده‌ست بهێنه‌👇 

    https://bit.ly/49og2eD

    Showing posts with label zanyare. Show all posts
    Showing posts with label zanyare. Show all posts

    ڤیدۆ ناخ هه‌ژین باسی شه‌هید كردنی ئیمامی حوسین


    بلاوی بكه‌نه‌وه‌

    Read More »

    کۆمەڵێك ڕاستی سەرسوڕهێنەر لەسەر مار کە ڕەنگە نەتزانیبن


    کۆمەڵێك راستی لەسەر ژیان و تایبەتمەندییەکانی مار کە یەکێکە لە جۆرەکانی خشۆکەکان و لەلای مرۆڤ بە ئاژەڵێکی ترسناک ناسراوە.
     ماڵپەڕی "alarabyia-عەرەبییە" ئاماژەی بە کۆمەڵێك لە ڕاستی کردووە سەبارەت بە مار کە ڕەنگە زۆر کەس نەیزانیبێت، بەم جۆرە:
    ١. مار لە شوێنی سارددا ناژی:
    مار لە زۆرێکی وڵاتە ساردەکاندا ناژی چونکە ناتوانێت جەستەی گەرم بکاتەوە و پێویستی بە سەرچاوەیەکی دەرەکییە بۆ گەرمکردنەوەی جەستەی بۆیە زیاتر لە ناوچە گەرمەکاندا دەمێنێتەوە.
    ٢. مارەکان بۆ ماوەی زیاتر لە ٦٠ ملیۆن ساڵ ژیاون:
    کۆنترین پاشماوەی ئێسکی مار کە دۆزراوەتەوە تاوەکو ئێستا و ناوی "تیتانوبوا" لێنراوە، بۆ ماوەی ٦٠ ملیۆن ساڵ ژیاوە و درێژییەکەی ١٥ مەتر و کێشەکەی ٩٠٠ کیلۆگرام دەبێت.

    ٣. مار لە توانایدایە ئاژەڵێك بخوات کە لە خۆی گەورەترە:
    مار چەناگەی نییە بۆیە بە تەواوەتی دەمی دەکرێتەوە و گەورە دەبێتەوە ئەمەش وادەکات بتوانێت ئەو ئاژەڵانە بخوات کە قەبارەیان لە خۆی گەورەترە.
    ٤. %٧٠ی مارەکان هێلکە دەکەن و %٣٠یان بەچکەیان دەبێت:
    ئەو مارانەی هێلکە ددەکەن هێلکەکانیان لە شوێنە گەرمەکاندا دادەنێن چونکە ئەو گەرمییە یارمەتییان دەدات هێلکەکان بەباشی گەشەبکەن، و زۆرینەی جۆرەکانی مار گرنگی بە بێچووەکانیان نادەن پاش هاتنە دەرەوەیان لە هێلکەکانیان و بەخێویان ناکەن، ماری کۆبرا بە تەنها جۆری مار دادەندرێت کە شوێنی تایبەت بۆ هێلکەکانی دروستدەکات و پارێزگاری لە بێچووەکانی دەکات.
    ٥. هەندێك جۆری مارەکان توانای فڕینیان هەیە:
    هەندێك جۆری مارەکان لە ناوچەکانی باشوور و باشووری ڕۆژئاوای ئاسیادا توانای فڕینیان هەیە، ئەم مارانە کوشتندەن و دەتوانن بە ڕاددەیەك بەرزببنەوە کە بگەن بە باڵندەکان و ڕاویان بکەن، ئەمەش بە جۆرێكە جەستەی لار دەکاتەوە و بە کلکی پاڵ بە خۆیەوە دەنێت بەمەش بەرزدەبێتەوە و بۆ مەودایەك و نێچیرەکانی دەگرێت.

    ٦. زۆرینەی مارەکان ژەهراوی نین:
    تەنها ٣٧٥ جۆر ماری ژەهراوی هەن لە کۆی ٣٠٠٠ جۆری مار لە جیهاندا، ئەم مارانە بە تەواوەتی مەترسیدارن بۆ سەر ژیانی مرۆڤ.
    ٧. مار بەخت دەهێنێت:
    وێڕای ئەوەی مار بە ئاژەڵێکی ترسناك ناسراوە، لە زۆرینەی کۆمەڵگاکاندا بەوە ناسراوە کە بەخت دەهێنێت، لە ژاپۆن مار هێمایەکە بۆ پارە و سامان، و گەر کەسێك مار بکوژێت دەڵێن کە هەموو پارەکانی لەدەست دەدات، بە بڕوای بەشێک لە کەسەکان  دۆزینەوەی ماری سپی بەخت دەهێنێت بۆ تەواوی ژیانی ئەو کەسە.

    مووشاره‌كه‌ی بكه‌
    Read More »

    ئەم وێنانە وا دەکات هەرگیز باوەڕ بە وێنەی فەیسبووک نەکەیت


    خەڵکی کاتێک وێنەیەک دەبینن لە ئینتەرنێت بە گشتی و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە تایبەتی توشی سەرسوڕمان دەبن و بەلایانەوە زۆر سەرنج ڕاکێش دەبێت، و ڕەنگە ئەم وێنانە لە ڕاستیدا وێنەی ئاسایی بن و بەو شێوە خەیاڵییە نەبن.
    ماڵپەڕی " Brightside – برایت ساید"، کۆمەڵێك ڕاستی وێنەکان نیشان دەدات کە ڕەنگە دوای بینینیان هەرگیز باوەڕت نەمێنێت بە وێنە بڵاوکراوەکان.









    Read More »

    بۆچی تائێستا گۆڕی جەنگیزخان نادۆزرێتەوە؟


    جەنگیزخانی شاسواری مەنگۆلەکان تائێستا گۆڕەکەی بەنادیاری ماوەتەوەو زاناکان لە ئاسمان و لە زەوی هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی گۆڕی ئەو جەنگاوەرە گەورەیەی سەردەمی خۆی خستووەتە گەڕ، بەڵام هەوڵەکانیان پووچەڵ بوونەتەوە.

    مەنگۆلیا زێدی لەدایکبوون و شوێنی مردنی جەنگیزخانە، بەڵام لەسەر داوای خۆی بەجۆرێک نێژراوە هیچ کەسێك نەتوانێت گۆڕەکەی بدۆزێتەوە، ئەمەش لە کتێبێكی مێژوویدا نووسراوەتەوەو وەک چیرۆکێک بەنادیاری ماوەتەوە.

    ئەو ئیمپراتۆریەتەی جەنگیزخان دایمەزراندووە لە زەریای ئارامەوە دەستپێدەکات بۆ دەریای قەزوین، بەرلەوەی بمرێت وەسیەت بۆ چواردەوەرەکەی دەکات بەشێوەیەکی نهێنی بینێژن، هەربۆیە ئەو کاتەی دەمرێت سەربازەکانی تەرمەکەی بەدڵتەنگییەکەوە لە شان دەنێن و بەرەو ئەو جێگایەی دەبەن کە بەنیازن لێی بنێژن.

    سەیر لەوەدایە لەکاتی بەڕێکردنی تەرمەکەیدا هەرکەسێک بەرەو روویان هاتبێت کووشتوویانە، بەجۆرێک خەڵکانێک هەبووە بەڕێکەوت لەو ناوچەیەوە رۆیشتوون، بەڵام سەربازەکانی جەنگیزخان دەستبەجێ کووشتوویانن بۆ ئەوەی هیچ کەسێک شوێنی گۆڕەکەی ئاشکرا نەکات.

    دوای ئەوەی پرۆسەی ناشتنی ئەو ئیمپراتۆرە تەواو دەبێت هەزار ئەسپ ئامادە دەکرێت بۆ ئەوەی بەسەر گۆڕەکەیدا غار بدەن و بچووکترین پاشماوەی ئەو گۆڕە دیار نەمێنێت تەنانەت شوێن پێیەکیش.

    تائێستا 800 ساڵ بەسەر مردنی جەنگیزخاندا تێپەڕیوەو هیچ کەسێک نەیتوانیوە گۆڕەکەی بدۆزێتەوە.

    مەنگۆلیەکان نایانەوێت گۆڕی جەنگیز خان بدۆزرێتەوە، لەبەر ئەوە نییە کەسایەتیەکی بارز و گەورە نەبێت لایان، بەڵکو بەپێچەوانەوە وێنەی سەر دراوەکانیان وێنەی جەنگیزخانەو لەگەڵ ئەوەشدا لەسەر شووشەی ڤۆدگا و چەندین کەلوپەلی تر وێنەی جەنگیزخان نەخشێنراوە، بەڵکو تەنها لەبەر وەسیەتەکەی خۆیەتی.
    Read More »

    ئەو 10 وێنەیەی دەیسەلمێنن دنیا بەرەو كۆتایی دەچێت




    پێگەیەكی بەریتانی بەناوی "وارپید سپید"، 10 وێنەی بڵاو كردووەتەوە و ئاماژە بەوە دەكات بە پشتبەستن بە بۆچوونی زانایان، ئەو 10 وێنەیە دەیسەلمێنن كە ژیان و دنیا بەرەو كۆتا دەڕۆن و رۆژ دوای رۆژ لە كۆتایش نزیكتر دەبنەوە.

    وێنەكان بریتین لەمانەی خوارەوە:



    یەكەم: توانەوەی بەفری جەمسەرەكان و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، توێژینەوە و راپۆرتەكان بە وردی ئاماژە بەوە دەكەن كە پلەی گەرمای گۆی زەوی ساڵ دوای ساڵ ڕوو لە بەرزبوونەوەی زیاتر دەكا و ئەمەش بەیەكێك لە گەورەترین مەترسییەكان بۆ سەر گۆی زەوی دادەنرێ، چونكە بەهۆی ئەوەی ناوچە بەستەڵەكییەكانی هەر دوو جەمسەری باكور و باشووری زەوی دەتوێنەوە و جگەلەوەی هەڕەشەن بۆ سەر ژیانی گیانەوەرانی جەمسەرەكان، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی زەریاكان و داپۆشینی بەشێك لە دوورگە و شارەكانی دنیا.

    دووەم: پیسبوونی ئاوەكان، بەهۆی پیسبوونی ئاوی دەریا و زەریاكانی سەر گۆی زەوی، مەترسی گەورە لەسەر تەواو گیانەوەرە ئاوییەكان هەیە و لە هاوینی ئەمساڵیش لە میانەی یارییەكانی ئۆڵۆمپیادی 2016 لە دەریاچەی رۆدریگۆ دی فیرتاش لە شاری ریۆ دێ جانیرۆ بە هەزاران ماسی مردوو كەوتنە سەر رووی ئاوی دەریاچەكە و ئەمەش بە مەترسییەكی گەورە لەسەر زەوی دادەنرێت.

    سێیەم: بەرزبوونەوەی ژمارەی دانیشتووان، دوای چین خەریكە هیندستان ژمارەی دانیشتووانی دەگاتە ملیارێك و 300 ملیۆن كەس، ئەمەش مەترسی زۆری لەسەر ژینگە هەیە و ئەو وێنەیەی دەیبینن، ئاسمانی شاری نیودەلهی پایتەختی هیندستانە كە ئاسمانی شارەكە تەواو پیس و نالەبارە بۆ ژیان.

    چوارەم: لە بەنگلادیش 20 هەزار لیتری چوارگۆشە پاشەڕۆی ژەهراوی مەترسیدار هەیە و منداڵان یاریی پێ دەكەن، جگەلەوە زێراب و پاشماوە ژەهراوییەكانی مرۆڤ لە تەواو وڵاتانی دنیا كێشەیەكی گەورە و دەبێتە هۆی گواستنەوە و گەشەكردنی هەزاران جۆر بەكتریا و ڤایرۆسی مەترسیدار بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ.

    پێنجەم: دووكەڵی ژەهراوی كارگە پیشەسازییەكان، ئەو دیمەنەی دەیبینن كەشێكی رۆمانسی نییە، بەڵكو كۆبوونەوەی دووكەڵی پاشماوەی كارگە پیشەسازییەكانە كە پڕاوپڕە لە مادەی كیمیایی مەترسیدار و ئاسمانی شاری چانگەهای هەرێمی هۆنانی چینی داگیر كردووە.

    شەشەم: دزەكردنی نەوت بۆ نێو دەریاكان، ئەو وێنەیەی دەیبینن یەكێكە لە كەناراوەكانی تایلاند و تێیدا نەوتی ڕەش دزەی كردووەتە نێو دەریا و ئەمەش بەیەكێك لە گەورەترین مەترسییەكان دادەنرێ و میدیاكانی دنیا و رێكخراوە ژینگەییەكانیش بوێری زۆریان نییە كار لەسەر ئەو دۆسیەیە بكەن، چونكە كۆمپانیا زەبەلاح و بەهێزەكان رێگرن لەوەی لە بەرژەوەندییان بدرێت.

    حەوتەم: مادە ژەهراوییەكانی نێو پاشماوە وشكەكانی مرۆڤ، ئەمە یەكێكە لە دیمەنەكانی شاری مانێلای پایتەختی فلیپین، ئەو پاشماوانەی مرۆڤ لە بەرهەمەكانی پلاستیك كە زۆرینەیان ژەهراوی دەبن و كاریگەری زۆر لەسەر خاك دروست دەكەن و بە تەواوی بێ پیتی دەكەن، ئەگەر بكەونە نێو دەریاكانیش مەترسی گەورە لەسەر ژیانی ماسی و گیانەوەرەكانی دەریا دروست دەكەن.

    هەشتەم: بڕینەوەی درەختەكان، رێكخراوی ئاشتی سەوز ئاشكرای كرد، كە رێژەی گازە خنكێنەرەكان رۆژ دوای رۆژ لە بەرگی زەویدا زیاتر دەبن، ئەمەش بەهۆی بڕینەوەی زۆری درەختەكان، كە هەڕەشەیەكی مەترسیدارن لەسەر گۆی زەوی و لە ماوەی 200 ساڵی رابردوو 15% درەختەكانی زەوی لەنێو براون.

    نۆیەم: پاشماوەكانی كەلوپەلی ئەلیكترۆنی، یەكێكە لە مەترسیدارترین هەڕەشەكان و زۆرینەیان لەكاتی فڕێدانیان كارلێك لەگەڵ خاك و ئاو دەكەن و دەبێتە هۆی ژەهراویبوونیان، ئەمەش لە ماوەی ساڵانی رابڕدوو بە رێژەیەكی زۆر پەرەی سەندووە.

    دەیەم: چەكی ئەتۆم و تیشكی، لە ساڵی 1986 لە شاری پریپایتی وڵاتی سۆڤییەت، لە ئەنجامی تێكچوونی وێستگەیەكی ئەتۆمی، دەركەوتنی تیشكی كارلێكەكانی وێستگەكە كارەساتێكی گەورە دروست بوو و بە هەزاران كەس مردن و تا ئێستەش ئەو تیشكانە كاریگەرییان لەسەر خاك و خەڵكی ناوچەكە و وڵاتانی دەوروبەریشی هەیە، زۆرینەی ئەوانەشی بەر ئەو تیشكە دەكەون، تووشی جۆرە جیاوازەكانی شێرپەنجە دەبن.

    Read More »

    15 مانگە و دووگیان بووە


    لە حاڵەتێكی زۆر دەگمەن و ناوازەدا، منداڵێكی تەمەن 15 مانگ دووگیان بووە و پزیشكانیش لە رێی نەشتەرگەرییەكدا منداڵەكەی نێو سكیان دەرهێنا.
    ئەو منداڵە ناوی "نیشا"یە و دوای لەدایكبوونی، رۆژ دوای رۆژ سكی ئاوساوە و تا لە تەمەنی 15 مانگیدا دایكی بردوویەتییە نەخۆشخانە بۆ پشكنین و بۆیان دەركەوتووە ئەو منداڵە دووگیانە و لەو كاتەی دایكی دووگیان بووە، بە دوو منداڵ دووگیان بووە و یەكێكیان لە نێو سكی منداڵەكە گەشەی كردووە و زۆر بە هێواشی گەشەی كردووە.
    نیشا ئەو منداڵەی نێو سكی بۆیە هێندە دوا كەوتووە، چونكە ئەو منداڵە خۆراك و خواردنەوەی پێویستی نەخواردووە تا منداڵەكەی نێو سكی بەردەوام بێ لە گەشەكردن، بۆیە تا تەمەنی 15 مانگی منداڵی نێو سكی منداڵەكە زۆر بەهێواشی گەشەی كردووە.
    ئەو حاڵەتە لە وڵاتی هیندستان تۆمار كراوە و یەكەم حاڵەتیش نییە، بەڵكو تا ئێستە لە سەرتاسەری دنیا 200 حاڵەتی تری لەم شێوەیە تۆمار كراون كە پیتاندنی سپێرم و هێلكۆكەی ئافرەت لە نێو یەكتردا دەپیتێنرێن.
    لە نەشتەرگەرییەكی دوو سەعاتیدا توانییان ئەو منداڵە لە نێو سكی منداڵەكە دەربهێنن.





    Read More »

    تایبەتمەندیەكانی كەسانی چاو قاوەی




    چاو گرنگترین بەشی ڕوخساری مرۆڤە ، زۆربەی هەست و سۆزەكانی ناخی مرۆڤ لەڕێی چاوەكانەوە دیاری دەكرێت و دەبینرێت و هەستی پێدەكرێت بێئەوەی مرۆڤ هیچ شتێك بدركێنێت ، ئەگەر ڕەنگی چاوەكانت قاوەییە ئەوە ڕەنگە ئەم تایبەتمەندیانە لەتۆدا هەبێت .

    - ڕەنگی چاوی قاوەی بەربڵاوترین جۆری ڕەنگی چاون ئەگەر تۆ چاوەكانت ئەم ڕەنگەیە ئەوە خاوەنی كەسایەتیەكی بەهێز و ساددەیت و ئارەزووی داهێنان دەكەیت .

    - كەسە چاو قاوەییەكان زۆر كۆمەڵایەتین و زۆر زوو دەتوانن پەیوەندی هاوڕێیەتی لەگەڵ كەسی بەرامبەر دروست بكەن و هاوڕێی نوێ بۆ خۆیان بدۆزنەوە لە هەموو شوێنێك .

    - زۆر پارێزگاری لە هەست و سۆزەكانیان دەكەن ، ئەگەر كەسی بەرامبەر زۆر نزیك نەبێت لیچیان ئەوە لێیان تێناگات چی لە ناخیاندا هەیە .


    دەتوانن لەیەك كاتدا دوو جۆر كەسایەتیان هەبێت كەسایەتیەكی جدی و كەسێكی دڵخۆشكەربن لەیەك كاتدا .

    - زۆر زوو توڕە دەین و زووش ئارام دەبنەوە لەبەر ئەوە پێیان دەوترێت كەسایەتی كۆكراوەی نێوان (ووزەی خۆر و گوڵ ).

    - زۆر زوو عاشق دەبن و ڕۆح سوكن و ئەگەر لە توانایاندا بێت ئارەزووی ئەوە دەكەن یارمەتی كەسی بەرامبەریان بدەن .

    - زۆر زوو دەتوانن متمانەی كەسی بەرامەبەر بەدەست بهێنن و خەڵك باسی نهێنی خۆیانیان بۆ دەكەن ، لەبەر ئەوە هاوڕێیان زۆرە .

    -كەسانێكی تێگەیشتوون و خاوەنی دڵێكی گەورەن .
    Read More »

     ده‌ته‌وێت له‌ ڕێگای مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پاره‌ به‌ده‌ست بهێنی ؟👇

    https://bit.ly/3IIfX9K

     بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌

     ته‌له‌گرام   مه‌سنجه‌ر   یوتوب   انسته‌گرام