![](https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhTOIofHZ7wL9wY6nWW6o-RMbQqu4ix4qvWhYzgAgQUNxm0id6ogDIR-cSAtoo1uP9jIAZjRXEVXXhCMDWIetnMWepd12XcXQXcJVDfCzF34POdkq74c92yALe-_AU_LZzZh-EbnJOzOjhyphenhyphen/w400-h219/3102020839800_2.jpg)
داواكاری گشتیی میسڕ فه‌رمانی به‌ندكردنی به‌سه‌ر دوو تاوانبار سه‌پاند، دوای ئهوهیبه كۆمه‌ڵ ده‌ستدرێژی سێكسیان كردووه‌ته سه‌ر ژنێكی بیانی كه بۆ گه‌شتكردن ڕووی له‌وڵاته‌كه كردووه.
داواكاری گشتیی میسڕ له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، كه به پشه‌تبه‌ستن به تۆماری كامێرا و ڤیدیۆی تۆماركراوی ڕووداوی كاتی ده‌ستدرێژییه‌كه، هاووڵاتییه‌كی سوودانی و نۆ هاووڵاتی میسڕی ناسراونه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ، دوو له گیراوه‌كان تۆمه‌تباری سه‌ره‌كین و ده‌سبه‌جێ فه‌رمانی به‌ندكردنیان بۆ ده‌ركراوه.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه ئاماژه‌ی به ناوی ژنه گهشتییارهكه و ڕه‌گه‌زنامه‌كه‌ی نه‌كردووه، به‌ڵام ڕووداوه‌كه له ناوه‌ڕاستی قاهیره‌ی پایته‌ختی میسڕ ڕوویداوه، به‌ڵام میدیاكان بڵاویان كردووه‌ته‌وه كه ژنه‌كه ته‌مه‌نی 20 ساڵ بووه و گه‌نج بووه، له‌لایه‌ن ئه‌و گه‌نجانه‌وه ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر كه به ماتۆڕسكیلی جۆری توك توك له ته‌كییه‌وه وه‌ستاون و دابه‌زیون و ده‌ستیان به ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر كچه‌كه كردووه.
ژنه‌كه له‌و باره‌وه دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و له مافی خۆی خۆشنابێ و ئه‌و گه‌نجانه ده‌ستدرێژییان كردووه‌ته‌سه‌ر و ئابڕوویان بردووه، پێویسته دادگه و یاسا سزای توندیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك كارئاسانی بۆ ڕزگاربوونیان نه‌كات.
بڵاوی بكه‌نه‌وه