حاڵه‌تی رفاندنی جانتای ده‌ستی ئافره‌تان زیادیكردووه، به‌ڵام له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ده‌رده‌كه‌وێت، دوو سه‌گ ئافره‌تێك له ده‌ستی دزێك رزگار ده‌كه‌ن.
رووداوه‌كه له وڵاتی ئیكوادۆر روویداوه و ڤیدیۆكه‌ش له رێگه‌ی كامێرای چاودێرییه‌وه تۆماركراوه، كاتێك كه‌سێك ده‌یه‌وێت له دواوه هێرش بكاته سه‌ر ئافره‌تێك و جانتاكه‌ی ده‌ستی بڕفێنێت كه له شه‌قامه‌كه ده‌ڕوات.
دوای هه‌وڵه‌كه، ئه‌وه‌ی به‌بیری دزه‌كه‌دا نه‌ده‌هات روویدا، كه له‌ناكاو دوو سه‌گ فریای ئافره‌ته‌كه كه‌وتن، دواتریش هاووڵاتییه‌كی پیاده‌ڕۆ به به‌رد دزه‌كه‌ی زیاتر دوورخسته‌وه، دزه‌كه‌ش ده‌مانچه‌كه‌ی ده‌رهێنا و چه‌ند گوللـه‌یه‌كی ته‌قاند، به‌ڵام كه‌س بریندار نه‌بوو.