
بەرپرسانی ئەمەریکا تۆم باراک بە ناپاکییکردن لە کورد تۆمەتبار
دەکەن و دەڵێن ناپاکیی لە ئەمەریکاش کردوە لەپێناو تورکیا و دەبێت دووربخرێتەوە.
ڕیک سانتۆروم، کۆنگرێسمانی ئەمریکی لە هەژماری خۆی بابەتێکی
لەبارەی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا و ڕۆڵی تۆم باراک بڵاوکردوەوە و نوسیویەتی
ئەو ناپاکیی لە کورد کردوە.
ئەو کۆنگرێسمانە وتویەتی، کوردەکان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا
لە جیاتی ئەمەریکا و جیهان شەڕی تیرۆریان کرد، ئەرکە سەختەکەیان دژی داعش
ئەنجامداوە و دیموکراسییەکی فرەئاینییان دامەزراندوە، ئێستاش دوای ئەو هەموو
قوربانیی و خەباتە تۆم باراکی نێردەی دۆناڵد ترەمپ ناپاکیی لێکردن.
ئاماژەی بەوەشکردوە باراک تەنها ناپاکیی لە کورد نەکردوە بەڵکو
ناپاکیی لە کریستیانەکانی سوریا و لە وڵاتەکەشمان کردووە لەپێناو تورکیادا،
ڕەفتارەکانی جێگەی شەرمەزارییە، بۆیە دەبێت هەرچی زووە دەبێت لە کارەکەی
دوربخرێتەوە.