ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    فیشەک نەیتوانی جەستەی شەهید ئەحمەد ببرێت، وردەکاری شەهید بوونی

    فیشەک نەیتوانی جەستەی شەهید ئەحمەد ببرێت، وردەکاری شەهید بوونی


    فیشەک نەیتوانی جەستەی شەهید ئەحمەد ببرێت، وردەکاری شەهید بوونی


    مامی، دەڵێت؛ "10چەکدار سووپای سووریا_یان کوشتووە"


     یەكێك لە هاوڕێكانی لە كاتی شەهیدبوونەكەی لەگەڵیدا بوو دەڵێت؛  ئێوارەی 26ـی كانوونی دووەم هێرشێكی زۆرمان لەسەر بوو، ئێمە لە باشووری حەسەكە لە بەرگریدا بووین و چوار كوردی باشوور لەگەڵ 17 كوردی رۆژئاوا بەیەكەوە بووین، ئەو رۆژە پێش دەستپێكردنی شەڕەكە، گوتمان كێ‌ قسە لەگەڵ كەسوكاری دەكات رەنگە هەموومان شەهید بین، شەهید ئەحمەد گوتی من سێ‌ ڕۆژ پێش ئێستا قسەم لەگەڵ دایكم كردووە و گەردەن ئازادیم لێ‌ كردووە، شەڕەكە بۆ ماوەی چوار سەعات بەردەوام بوو، چەكدارانی سوپای عەرەبی سووریا لە شەڕەكەدا شكان، ئێمە هەموومان سەلامەت بووین، بەڵام لەوكاتێکدا لەو خانووە هاتینە دەرەوە کە تێیدا بووین، شەهید ئەحمەد هاتە دەرەوە و درۆنێک خۆی بەو شوێنەدا تەقاندەوە و ئەحمەد شەهید بوو و دوو برادەری تریش بریندار بوون