ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    ڤیدۆ : ئەو کچەی سەیدسادق کە لەلایەن باوکییەوە ئەشکەنجە درا رزگارکرا

    ڤیدۆ : ئەو کچەی سەیدسادق کە لەلایەن  باوکییەوە ئەشکەنجە درا رزگارکرا


    بەڤیدیۆ .. ساتی ڕزگاركردنی کچێکی خاوەن پێداویستی تایبەت لە سەید سادق و دەستگیركردنی باوكی

    دوای ئەوەی لەڕێی سەرچاوەیەکەوە زانیاری گەیشتە بنکەی پۆلیسی سەیدصادقی سەربەبەرێوەبەرایەتیمان له‌باره‌ی‌ ئەوەی کچێکی خاوەن پێداویستی تایبەت کە ناتوانێت لەسەر قاچەکانی بڕوات و تەمەن 26 ساڵ ژیان بەسەردەبات لەشوێنێکدا لەهەورەبانێکی ماڵی باوکیدا کە بەوتەی خۆی ماوەی نزیکەی ساڵێك زیاتره‌ دوور لەهەموو بەهایەکی مرۆڤایەتی و لەشوێنێکدا کە هیچ پێوەرێکی ژیان کردنی تیانیە وە شوێنەکە زۆر پیس و پۆخڵ بوە هەتا بەم وەرزی زستانە هیچ ئامێرێكی خۆ گەرمکردنەوەشی تێدا نەبووە، دوای ئەوەی بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە ئاگاداركرا بڕیاری پێویست وەرگیرا، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدصادق هه‌ستان بەڕزگارکردنی کچەکە و دەستگیرکردنی باوکیشی به‌ناوی‌ (س، غ، أ) له‌دایكبووی‌ 1977.

    لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە رێکخراوەو تۆمەتبار بەبڕیاری به‌ڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی (7) لەیاسای بەرەنگاربونەوەی خێزان لەتوندوتیژی راگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

    هه‌روه‌ها لەژێر چاودێری وردی پۆلیسدا و بەبڕیاری به‌ڕێز دادوەر، کچەکە به‌ بەڵێننامەیەک دراوەتە دەست خزمێكی‌ تا کاتی یەکلایی بونەوەی کەیسەکە.

    داواکارین لەهاوڵاتیانی خۆشەویست هاوکارمانبن و لەکاتی بەدیکردنی هەر حاڵەتێکی نەخوازراودا بەتایبەت ئەم جۆرە حاڵەتانە، پەیوەندی بکەن بە هێزه‌كانی‌ پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانەوه‌:

    -پۆلیسی فریاكەوتن ژمارە 104

    -نەهێشتی تاوان ژمارە 105

    -ئێشكگری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی 0533194011

    -سەنتەری ڕێكخه‌ری‌ په‌یوه‌ندییه‌كان ژمارە 100

    راگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی