ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریكرا

    یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریكرا


    دامەزراوەیەكی نێودەوڵەتی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵ ڕادەگەیەنێت و فەلەكناسێكی كوردیش دەڵێت: ڕەمەزانی ئەمساڵ 30 ڕۆژە.


    سەنتەری نێودەوڵەتی فەلەکناسی بڵاویكردەوە، بینینی مانگی ڕەمەزان لە ڕۆژی ١٧ی شوبات لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی مەحاڵە، بۆیە پێشبینی دەکرێت ئێوارەی ڕۆژی چوار شەممە ١٨ی شوبات، تەواوکەری مانگی شەعبان بێت.


    دەشڵێت: ڕۆژی پێنج شەممە ١٩ی شوبات، یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەبێت.


    سیروان ساڵح، شارەزای بواری فەلەكی و كەشناسی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەدا، ئێوارەی 29ی مانگی شەعبان، کە دەکاتە 17 ی 2 مانگ و خۆر پێکەوە ئاوادەبن و بینینی مانگ زەحمەت دەبێت بەهۆیەوە مانگی شەعبان دەبێتە 30 ڕۆژ.


    دەشڵێت: ڕِۆژی پێج شەممە ( 2026/2/19 ) یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە و ڕەمەزان 30 ڕۆژ دەبێت.


    هاوکات، نووسینگەی ئایەتوڵڵای عەلی سیستانی پێشبینی دەکات ڕۆژی پێنج شەممە ١٩ی شوبات یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بێت.


    ئەوە لە کاتێکە بەئەگەرێکی زۆر سوننەش هەمان ڕۆژ دەکاتە ڕەمەزان، ئەوەش ئەگەر رووبدات یەکەمجارە لە عێراق سوننە و شیعە بەیەکەوە دەست بە ڕۆژووگرتن بکەن.