کاتیک ھەواڵی دەست پاکی محەمەد گەیشت بە خەدیجەی کچی خوەیلد کە ئافرەتێکی بازری سەروەر و سەرفرازی شاری مەککە بوو، ناردی بە شوێن محەمەدا و پێشنیاری خستە بەردەمی کە بەشداری بکات لە بازریەکەیدا بۆ شام،
محەمەد دەرچوو بۆ شام وشتومەکی کڕی و کە گەڕایەوە بۆ مەککە قازانجێکی زۆری کرد، بۆیە لە دوای گەڕانەوەکەی لە شام خەدیجە پێشنیاری ھاوسەرگیری خستە بەردەمی، دوای ئەوەی داواکەی خستە بەردەم مامەکانی، خەدیجەی خواست.
لە خەدیجە ھەموو مناڵەکانی بوو بێجگە لە ئیبراھیم کە ئەو لە ماریە قەبتی بوو، مناڵەکانی تری قاسم و عەبدولڵا و زەینەب و ئوم کەلسوم و فاتمە بوون. قاسم و عەبدولڵا لە سەردەمی نەفامیدا مردن بەڵام ھەموو کچەکانی ئیسلام بوون و لە گەڵیا کۆچیان کرد، بەڵام ھەموویان ھێشتا پێغەمبەر لە ژیاندا بوو مردن بێجگە لە فاتمە].
ژیان نامهی پێغهمبهرمان صلی الله علیه وسلم