بسم الله والحمد لله والصلاه والسلام علی رسول الله
ناردنی محمد صلی الله علیه وسلم به‌پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم منه‌تێكی گه‌وره‌ی په‌روه‌ردگار بو بۆ ئه‌هلی زه‌وی،وه‌ك فه‌رمویه‌تی:((لَقَدْ مَنَّ اللَّهُ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ إِذْ بَعَثَ فِيهِمْ رَسُولًا مِنْ أَنْفُسِهِمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِهِ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَإِنْ كَانُوا مِنْ قَبْلُ لَفِي ضَلَالٍ مُبِينٍ )) ال عمران (١٦٤).
١/ پێویست موسڵمانان پێغه‌مبه‌ر یان صلی الله علیه‌وسلم له نه‌فسی خۆیان وباوك ودایكیان و ماڵ و منداڵیان و هه‌مو ئه هلی سه‌رزه‌وی زیاترخۆش بوێ وه‌ك پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم فه‌رمویه‌تی:لایۆمن احدكم حتی اكون احب الیه من والده وولده والناس اجمعین))ئیمامی بوخاری و موسلیم گێڕاویانه‌ته‌وه.
واته:ئیمانی هیچ یه‌كێك له ئێوه دانامه‌زرێت هه تاوه‌كو منی خۆشتر نه‌وێت له باوك‌و دایكی و منداڵه‌كانی و هه‌موئه‌هلی سه‌رزه‌وی.
خوای گه‌وره له قوڕئان‌دا ئه‌مانترسێنێت له‌وه‌ی كه خۆشه‌ویستی هیچ كه‌سێك پێش بخه‌ین به سه‌ر خۆشه‌وفه‌رمویه‌تی:((قُلْ إِنْ كَانَ آبَاؤُكُمْ وَأَبْنَاؤُكُمْ وَإِخْوَانُكُمْ وَأَزْوَاجُكُمْ وَعَشِيرَتُكُمْ وَأَمْوَالٌ اقْتَرَفْتُمُوهَا وَتِجَارَةٌ تَخْشَوْنَ كَسَادَهَا وَمَسَاكِنُ تَرْضَوْنَهَا أَحَبَّ إِلَيْكُمْ مِنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ وَجِهَادٍ فِي سَبِيلِهِ فَتَرَبَّصُوا حَتَّى يَأْتِيَ اللَّهُ بِأَمْرِهِ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ))
(ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر باو‌و باپیرانتان و براکانتان و هاوسه‌رانتانو عه‌شره‌ت و هۆزتان و ماڵ و سامانێک که به‌ده‌ستان هێناوه، یاخود بازرگانیه‌ک ده‌ترسن که شکان و بێ بازاڕی ڕووی تێبکات و خانووبه‌ره و کۆشک و ته‌لارێک که حه‌ز ده‌که‌ن لێتان تێک نه‌چێت و دڵخۆشن پێی، لاتان خۆشه‌ویستترو نازدارتر بێت له خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و جیهادو تێکۆشان له‌پێناو ڕێبازی ئه‌و زاته‌دا، ده ئه‌وه چاوه‌ڕوان بن، هه‌تا خوای گه‌وره (تۆڵه‌تان لێ ده‌سێنێت)، خوای په‌روه‌ردگاریش هیدایه‌ت و ڕێنموویی قه‌ومی یاخی و له سنوور ده‌رچوو نادات.
له‌دوای ئاشته‌وای حوده‌یبیه عوروه‌ی كوڕی مسعود ووتی به قوڕه‌یشیه‌كان: (والله لقد وفدت على الملوك ووفدت على قيصر وكسرى والنجاشى والله ما رأيث ملكا قط يعظمه أصحابه ما يعظم اصحاب محمد محمدا .......وإذا أمرهم ابتدروا أمره وإذا توضأكادوا يقتتلون على وفضوئه وإذا تكلموا خفضوا اصواتهم عنده وما يحدون النظرإليه تعظيما له) .
سوێند به خوا به وه‌فد چوم بۆلای پادشاكانی جیهانچوم بۆلای قیسر و كیسرا و نجاشی ،سوێند به خوا نه‌م دیوه هیچ پادشایه‌ك ئه‌م گه‌وره یی‌و ڕێزه‌ی بۆ بكرێت كه هاوڕێكانی محمد بۆ محمدی (صلى الله عليه وسلم) ده‌كه‌ن.............كاتێك فه‌رمانی پێده‌كردن یه‌كسه‌ر جێ به‌جێیان ده‌كرد ،وه‌كاتێك ده‌ستنوێژی ده‌گرت خه‌ریك بو شه‌ڕبكه‌ن له سه‌رئاوی ده‌ستنوێژه كه‌ی، وه‌كاتێك قسه‌یان ده‌كرد له ته‌نیشتیدا زۆر به سوكی قسه‌یان ده‌كرد ،وه‌هه‌روه‌ها چاویان تێ نه‌ده‌بڕی و سه‌ری خۆیانیان كزده‌كرد له ئاستیدا شكۆمه‌ندی ئه‌ویان نیشان ده‌دا...وه‌ئه‌بوسوفیان ده‌یفه‌رمو: (والله مارایت احدا یحب احدا كمایحب اصحاب محمد محمدا (صلى الله عليه وسلم).
واته:سوێند به خوا هیچ كه‌سێكم نه‌دیوه كه‌سێكی خۆش بوێ هێنده‌ی هاوڕێكانی محمد محمد یان خۆش ده‌وێت (صلى الله عليه وسلم) كه‌چی له‌هه‌مانكاتدا ئاهه‌نگیان بۆ نه‌ده‌گێڕا وشاریان بۆ نه‌ده‌ڕازانده‌وه!((فَاعْتَبِرُوا يَا أُولِي الْأَبْصَارِ)).وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی اله وصحبه اجمعین. ١٦ /ربیع /١٤٣٥ك
مافه‌كانی رسول الله صلی الله علیه‌وسلم له‌سه‌ر ئومه‌ته‌كه‌ی (٢)
بسم الله والحمد لله والصلاه والسلام علی رسول الله مافی دوه‌م/ گوێڕایه‌ڵی كردنی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم له‌وه‌ی كه‌فه‌رمانی پێكردوین،چونكه جێ به جێ كردنی فه‌رمانه‌كانی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم جێ به جێ كردنی فه‌رمانی په‌روه‌ردگاره،خوای گه‌وره فه‌رمویه‌تی:((يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلَا تَوَلَّوْا عَنْهُ وَأَنْتُمْ تَسْمَعُونَ )) واته:خوای گه‌وره فه‌رمانیپێكردوین كه گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی صلی الله علیه‌وسلم بكه‌ین وپشتی لێ هه‌ڵنه‌كه‌ین.
وه‌هه‌روه‌ها په‌روه‌ردگار وه‌رگرتنی هیدایه‌تی به‌ستوه‌ته‌وه به گوێڕایه‌ڵی كردنی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌صلی الله علیه‌وسلم وه‌ك فه‌رمویه‌تی:((وَإِنْ تُطِيعُوهُ تَهْتَدُوا))واته:ئه‌گه‌رئێوه گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم بكه‌ن ده‌كه‌ونه سه‌رڕێگه‌ی هیدایه‌ت.وه‌له‌هه‌مان كاتدا په‌روه‌ردگار ترساندوینی له سه‌رپێچی كردنی فه‌رمانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم وه‌ك فه‌رمویه‌تی:((فَلْيَحْذَرِ الَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِ أَنْ تُصِيبَهُمْ فِتْنَةٌ أَوْ يُصِيبَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ))
واته: ئه‌ی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم ئه‌وكه‌سانه بترسێنه كه‌سه‌رپێچی فه‌رمانه‌كانی تۆ ده‌كه‌ن دوچاری شه‌ڕو فیتنه‌یه‌كی گه‌وره‌ببن له دونیادا یان دوچاری سزایه‌كی زۆرسه‌خت ببن له دواڕۆژدا.
وه‌هه‌روه‌هاپێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم فه‌رمویه‌تی:((( كُلُّ أُمَّتِي يَدخُلُونَ الجَنَّةَ إلاَّ مَنْ أبَى)). قيلَ : وَمَنْ يَأبَى يَا رَسُول الله ؟ قَالَ : (( مَنْ أَطَاعَنِي دَخَلَ الجَنَّةَ ، وَمَنْ عَصَانِي فَقَدْ أبَى )) رواه البخاري .
واته:هه‌موئومه‌ته‌كه‌م ده‌چنه‌به‌هه‌شته‌وه مه‌گه‌ر كه‌سێك پشت هه‌ڵكات. پێیان ووت كێ پشت هه‌ڵده‌كات فه‌رموی:هه‌ركه‌سێك گوێڕایه‌ڵیم بكات ده‌چێته‌به‌هه‌شته‌وه وه‌هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی فه‌رمانه‌كانم بكات ئه‌وه پشتی هه‌ڵكردوه.یه‌عنی: ناچێته‌به‌هه‌شته‌وه. خوای گه‌وره بمان پارێزێت.كه‌واته:سه‌ربه‌رزی دونیا‌و دوا ڕۆژ به‌ستراوه به‌گوێڕایه‌ڵی كردنی پێغه‌مبه‌ره‌وه صلی الله علیه‌وسلم..وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی اله وصحبه اجمعین.١٧ /ربیع /١٤٣٥ك
مافه‌كانی رسول الله صلی الله علیه‌وسلم له‌سه‌ر ئومه‌ته‌كه‌ی (٣)بسم الله والحمد لله والصلاه والسلام علی رسول اللهمافی سێیه‌م/زۆر صه‌ڵاواتدان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به گشتی وه به‌تایبه‌ت له شه‌وانو ڕۆژانی هه‌ینیدا ،
خوای په‌روه‌ردگار له‌قورئانی پیرۆزدا فه‌رمانی پێكردوین كه‌زۆر صه‌ڵاواتیله‌سه‌ر بده‌ین وه‌ك فه‌رمویه‌تی:((إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا ))
واته:بێ گومان په‌روه‌ردگارو فریشته‌كان صه‌ڵاوات ده‌ده‌ن له سه‌ر پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم،ده‌سا ئێوه‌یش ئه‌ی بڕواداران زۆر صه‌ڵاوات و سه‌لامی له سه‌ر بده‌ن .ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر گه‌وره‌یی مافیپێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به‌سه‌ر ئومه‌ته كه‌یه‌وه كه خالق و مخلوق صه‌ڵاواتی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن، وه‌هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له فه‌رموده‌یه‌كدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه كردوه كه‌نزیك ترین كه‌س له‌وه‌وه له‌ڕۆژی دوایدا ئه‌وانه‌ن كه‌زۆر صه‌ڵاواتی له سه‌ر ده‌ده‌ن وه‌ك فه‌رمویه‌تی:(اولی الناس بی یوم القیامة اكثرهم علي صلاة) (صحيح الترغيب (١٦٦٨)
واته:نزیكترین كه‌س له‌منه‌وه له ڕۆژی دوایدا ئه‌وانه‌ن كه زۆر صه‌ڵاواتم لێ ده‌ده‌ن.وه‌له فه‌رموده‌یه‌كی تردا فه‌رمویه‌تی:(من صلى علي واحدة صلى الله عليه عشرا)صحیح مسلم.
واته:هه‌ركه‌سێك یه‌ك جار صه‌ڵاواتم له‌سه‌ر بدات خوای گه‌وره ده‌جار صه‌ڵاوات له‌سه‌ر ئه‌و ده‌دات.خۆشه‌ویستان ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێت ببنه دۆستیخواو نزیك بن له پێغه‌مبه‌ره‌وه صلی الله علیه‌وسلم له‌ڕۆژی دوایدا زۆر صه‌ڵاوات بده‌ن له دیداری پاكی ئه‌و ((رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ)).وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی اله وصحبه اجمعین.١٩ /ربیع الاول /١٤٣٥ك
مافه‌كانی رسول الله صلی الله علیه‌وسلم له‌سه‌ر ئومه‌ته‌كه‌ی (٤) بسم الله والحمد لله والصلاه والسلام علی رسول الله خاڵی چوارهه‌م/ چاوكردن له پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم له شێوازی به‌ندایه‌تی كردنی بۆخوای گه‌وره، له هه‌ڵسوكه‌وتو ڕه‌ووشت و زمان شیرینی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا له كڕین و فرۆشتنی بازاڕیدا له په‌یمان پارێزی له گه‌ڵ دۆست و دوژمنانی‌دا..................چونكه په‌روه‌ردگار وه‌صفی ده‌كات به جوانترینی ڕه‌وشت وهه‌ڵسوكه‌وت وه‌ك فه‌رمویه‌تی:((وَإِنَّكَ لَعَلَى خُلُقٍ عَظِيمٍ)).
وه‌هه‌روه‌ها خوای گه‌وره فه‌رمانمان پێده‌كات كه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم به‌مامۆستاو پێشه‌وای خۆمان بزانین وهه‌مو شتێكمان له‌و وه‌ربگرین وه‌ك فه‌رمویه‌تی:((لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِمَنْ كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآخِرَ وَذَكَرَ اللَّهَ كَثِيرًا )).
كه‌واته: نابیت لاسای بێ باوه‌ڕان بكه‌ینه‌وه و خۆمان بشوبهێنین به‌وانه‌وه چونكه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم فه‌رمویه‌تی:(من تشبه بقوم فهو منهم).واته:هه‌ركه‌سێك خۆی بشوبهێنێت به‌هه‌ر گه‌لێكه‌وه له‌وانه. ده‌با ته‌نها چاو له مامۆستای مرۆڤایه‌تی بكه‌ین و شوێن هه‌نگاوه‌كانی بكه‌وین.وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی اله وصحبه اجمعین.٢٦ /ربیع الاول /١٤٣٥ك
ژیان نامه‌ی پێغه‌مبه‌رمان صلی الله علیه وسلم