ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

     ده‌ته‌وێت له‌ ڕێگای مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پاره‌ به‌ده‌ست بهێنی ؟👇

    https://bit.ly/3IIfX9K

    17- بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله‌ علیه‌ وسلم

    17- بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله‌ علیه‌ وسلم


     

    محەمەد حەنیفی بووە پێش ئەوەی ببێتە پێغەمبەر و خوای پەرستووە لەسەر ڕێگەی ئیبراھیم، و بتپەرستی ڕەت ئەکردەوە. و وەحی بۆھات و داوای بانگەوازکردنی بۆ ئیسلام وخواپەرستی لێکرا کاتێک لە تەمەنی چل ساڵیدا بوو، بۆ ماوەی سێ ساڵ بە نھێنی بانگەوازی کرد، پاشان دە ساڵ لە مەککە مایەوە بانگەوازی خەڵکی مەککە و بازر و حەجاجەکانی ئەکرد بۆ ئیسلام.

    ئه‌شكه‌وتی حه‌ڕا، كه‌ موسڵمانان له‌و باوه‌ڕه‌دان لێره‌دا محه‌مه‌د وه‌حی خوای بۆ دابه‌زیوه‌

    محەمەد لە مانگی ڕەمەزاندا لە ئەشکەوتی حەڕا ئەمایەوە لە شاخی سەور لە دووری دوو میل لە مەککەوە، ئاو و خواردنی لەگەڵ خۆی ئەبرد و تیایا ئەمایەوە و پەرستن و تێڕامانی ئەکرد. بە پێیی ڕیوایەتێکی بوخاری ، وەحی ھاتووە بۆ محەمەد کاتێک لە ئەشکەوتی حەڕا بووە، و یەکەم ئایەت لە قورئان دابەزی بۆی (اقْرَء بِاسْمِ رَبِّکَ اڵّذی خَڵقَ) واتە بخوێنەوە بە ناوی ئەو خوایەی دروستی کردووی،

    سەرەتای بانگەواز

    لەوانەی کە سەرەتا چوونە ئیسلامەوە خەدیجەی کچی خوەیلدی خێزانی و عەلی کوڕی ئەبوتالیبی ئامۆزای بوو کە ئەو کاتە لە تەمەنی دە ساڵیدا بوو کە ئەژیا لە ژێر چاودێری محەمەدا و ئیسلام بوو ساڵێک دوای ھاتنی پێغەمبەرایەتی، وھەروەھا ئەبوبەکر یەکەم کەس بوو کە ئیسلام بوونی خۆی دەرخست، محەمەد کەس وکار و نزیکەکانی خۆی کۆکردەوە و پێشنیاری ئیسلامی بۆ کردن بەڵام کەس ووەڵامی نەدایەوە بێجگە لە عەلی وزەیدی کوڕی حارسە وئەبوبەکر، ئەمانە لە سەرەتای بانگەوازدا ئیسلام بوون و بانگەواز سێ سال بە نھێنی بەردەوام بوو، و پاشان وەحی ھات بۆ پێغەمبەر و داوای لێکرد بانگەواز بە ئاشکرا ڕابگەیەنێت.

    ئیبن سەعد ئەڵێت قوڕەیش لە دژی بانگەوازی محەمەد نەوەستان تا ئایەتەکان لەسەر بت پەرستی ھاتنە خوارەوە، لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی ئەو کەسانەی کە ئەچوونە ئیسلامەوە مەترسی دروستبوو بۆ شێوازی ژیانی ئاینی لە مەککە و بە خراپی کار ئەکردە لەسەر ھێزی ئابووری قوڕەیش، بۆیە قوڕەیش دژی بانگەوازەکەی وەستان و داوایان لیئەکرد واز بھێنیت بەڵام محەمەد ڕازی نەبوو لە بەرامبەر ھیچ شتێک دەست لە بانگەواز ھەڵگرێت. ھەر لەبەر ئەوە قورەی] وتیان: محەمەد توشی جۆرێک لە شێتی بووە، و وتیان: جنۆکە و شەیتان تێکیان داوە و ھەروەھا پێیان وت ساحیر و شاعیرە. کاتێک زانیان بەمە ناتوانن ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی بانگەوازەکە بگرن بۆیە بڕیاری ئازاردانی موسڵمانانیان دا، بۆیە ھەر سەرۆک ھۆزێک ئازاری ئەو کەسانەی ئەدا لە ھۆزەکەی کە ئیسلام بوون، وبریاری ئازاردان ولێدانیان دا بۆ ھەر یەکێک ئیسلام بێت. ھەتا گەیاندیانە ئەوەی کە ئازاری پێغەمبەر خۆشیان ئەدا، کاتێک نەھامەتی زیادی کرد لەسەر موسڵمانان پێغەمبەر محەمەد ڕێگەی پێدان کە کۆچ بکەن بۆ حەبەشە لە ساڵی ٦١٥ز، عوسمانی کوڕی عەفان و خێزانەکەی و نزیکەی ٨٠ پیاو بوون کۆچیان کرد بۆ حەبەشە.

    دواتر خەدیجە وئەبوتالیب کۆچی دواییان کرد (کە لە گەورەترین پاڵپشتەکانی محەمەد) بوون لە ساڵی ٦١٩ز، قوڕەیش بە تەواوی کەوتنە ئازردانی موسڵمانان.

    ئەوانەی کە لە دەرەوەی مەککە بە دەم بانگەوازی ئیسلامەوە هاتن

    ئه‌م بانگه‌وازه‌ پیرۆزه‌ -كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێی هاتبوو- سه‌ره‌تا له‌ مه‌ككه‌وه‌ ده‌ستی پێكردو پاشان ورده‌ ورده‌ په‌لی هاویشت بۆ چوار‌ده‌ورو شوێنه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی مه‌ككه‌، ئیتر ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ جگه‌ له‌ خه‌ڵكی مه‌ككه‌ به‌ره‌و ئیسلام ده‌هاتن و خوا دڵ و ده‌روونیانی بۆ ئیسلام ده‌كرده‌وه‌ ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ زیادیان ده‌كردو له‌ په‌ره‌ سه‌ندندا بوون، جا له‌ سه‌ره‌تای ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌ پیری ئه‌م بانگه‌وازه‌ پیرۆزه‌ هاتن له‌ خه‌ڵكانی ده‌ره‌وه‌ی مه‌ككه‌و موسڵمان بوون:

    ١. سوه‌یدی كوڕی الصامت له‌ خه‌ڵكی( یه‌ثرب) و له‌ شاعیرو هۆنه‌ره‌ ناوداره‌كانی بوو، خاوه‌ن ڕێزو پله‌و پایه‌ بوو، هات بۆ مه‌ككه‌ به‌ مه‌بستی حه‌ج یان عه‌مره‌، له‌وێ به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) گه‌یشت و ئیسلامی خسته‌ پێشی و موسڵمان بوو، موسڵمانبوونه‌كه‌شی له‌ سه‌ره‌تاكانی ساڵی یازده‌یه‌می پێغه‌مبه‌رایه‌تیدا بوو.

    ٢. ئياسي كوڕی مه‌عاذ له‌ گه‌ڵ شاندی ئه‌وسدا هات تاكو ببێته‌ هاوپه‌یمانی قوڕه‌یش له‌ دژی خه‌زره‌ج، گه‌نجێكی تازه‌ پێگه‌یشتوو بوو، وه‌ كاتێك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان گه‌یشت، بانگی كردن بۆ ئیسلام، ئیتر فه‌رمووده‌كانی جێگه‌ی خۆیان له‌ دڵی ئیاسدا كرده‌وه و موسڵمان بوو‌، پاشان هه‌ر له‌ (یه‌ثرب) مرد، ئه‌مه‌ش له‌ ساڵی یازده‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تیدا بوو.

    ٣. ئه‌بو ذه‌ری غه‌فاری له‌ دانیشتوی چوارده‌وره‌كانی(یه‌ثرب) بوو، كاتێك گوێبیستی هه‌واڵی پێغه‌مبه‌رایه‌تی زانی، براكه‌ی نارد تاكو هه‌واڵی بۆ بێنێته‌وه‌و بزانێ ده‌نگ و باس چیه‌، پاشان خۆی به‌ره‌و مه‌ككه‌ هات و به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) گه‌یشت، داوای كرد كه‌ ئیسلامی پێ بناسێنێت، ئیتر یه‌كسه‌ر موسڵمان بوو، وه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئاماژه‌ی بۆ كرد كه‌ ئیسلامه‌تیه‌كه‌ی بشارێته‌وه‌و ئاشكرای نه‌كات، به‌ڵام ئه‌و ئه‌وه‌ی به‌ باش و په‌سه‌ند زانی كه‌ بڵاوی بكاته‌وه‌ و له‌ شوێنێ گشتی كۆبونه‌وه‌ی سه‌رانی مه‌ككه‌دا ئاشكرای كرد، به‌ هۆی ئه‌مه‌شه‌و توشی ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار هات له‌ لایه‌ن تیره‌و هۆزه‌كه‌یه‌وه‌، وه‌ك له‌ صه‌حیحی بوخاریدا هاتووه‌.

    ٤. طوفه‌یلی كوڕی عه‌مری ده‌وسی گه‌وره‌ی هۆزی (ده‌وس) بوو، كه‌سێكی خاوه‌ن ڕێزو پایه‌ بوو له‌ ناو گه‌له‌كه‌یدا، شاعرێكی ڕه‌وانبێژو دانا بوو، له‌ ساڵی یازده‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تیدا هات بۆ مه‌ككه‌، ئیتر خه‌ڵكی مه‌ككه‌ پێشوازیان لێ كردو وریایان كرده‌وه‌ له‌ موحه‌ممه‌دو بانگه‌وازه‌كه‌ی كه‌ نه‌كات گوێی لێ بگرێت و موسڵمان ببێت، تا گه‌شته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ بڕیاریدا نه‌ قسه‌ی له‌ گه‌ڵ بكات و نه‌ گوێشی لێ بگرێت، به‌ڵام زۆری پێ نه‌چوو په‌شیمان بۆوه‌، وه‌ هاته‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)و داوای كرد كه‌ ئیسلامی بخاته‌ پێش و بۆی باس بكات، پاشان موسڵمان بوو، ئیتر وه‌ك بانگخوازێك گه‌ڕایه‌وه‌ ناو گه‌له‌كه‌ی، وه‌ به‌رده‌وام بوو له‌ سه‌ر بانگه‌واز بۆ ئیسلام تا گه‌شته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ نزیكه‌ی حه‌فتا یان هه‌شتا ماڵی هێنا كه‌ هه‌موویان موسڵمان بوون، خوا لێی ڕازیبێ له‌ ڕۆژی یه‌مامه‌دا شه‌هید بوو.

    ٥. ضمادی ئوزدی له‌( ئوزدی شنوئه)‌ بوو له‌ یه‌مه‌ن، هات بۆ مه‌ككه‌، گۆێی لێ بوو كه‌ چۆن وه‌سفی خراپ و ناشیرن ئه‌ده‌ن پاڵ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) پێی ده‌ڵێن شاعیره‌ یان شێته‌، ئه‌ویش ڕوقیه‌و نوشته‌ی بۆ نه‌خۆش و توشبووه‌كان ده‌كرد، جا هاته‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خواو خستیه‌ پێشی كه‌ نوشته‌ی بۆ بكات، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: ( إن الحمد لله نحمده ونستعينه من يهده الله فلا مضل له ومن يضلل فلا هادي له وأشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له وأن محمدا عبده ورسوله أما بعد ) رواه مسلم .

    ئیتر ئه‌م وشانه‌ كاریگه‌ری ته‌واویان له‌ دڵیدا دانا، داوای كرد له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) كه‌ جارێكی تر دووباره‌یان بكاته‌وه‌، جا له‌ پاشاندا وتی: "لقد سمعت قول الكهنة ، وقول السحرة ، وقول الشعراء ، فما سمعت مثل كلماتك هؤلاء ...هات يدك أبايعك على الإسلام" . { به‌ ڕاستی من گوێبیستی قسه‌ی فاڵچیه‌كان، جادووگه‌ره‌كان، شاعیرو هۆنه‌ره‌كان بووم، هیچێكم نه‌بستووه‌ وه‌ك ئه‌م قسانه‌ی تۆ.. ده‌ستت بێن په‌یمانت بده‌مێ له‌ سه‌ر ئیسلام }.

    وه‌ له‌وانه‌ش كه‌ ئیسلام ڕێگه‌ی خۆی به‌ره‌و دڵیان كرده‌وه‌ جگه‌ له‌وانه‌ی باسكران، چه‌ند كه‌سێك بوون كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌ ساڵی یازده‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تیدا پێیان گه‌یشت، ئه‌وانیش له‌ گه‌نج و لاوانی (خه‌زره‌ج) بوون له‌ مه‌دینه‌، بانگی كردن بۆ ئسلام و ئه‌وانیش هاتن به‌ ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌یه‌وه‌و موسڵمان بوون، ئه‌وانیش شه‌ش كه‌س بوون كه‌ ئه‌مانه‌ بوون: ئه‌سعه‌دی كوڕی زوراره‌، عه‌وفی كوڕی حارث، ڕافعی كوڕی مالكی كوڕی عیجلان، قوتبه‌ی كوڕی عامر، عه‌قه‌به‌ی كوڕی عامر، جابری كوڕی عبدالله.

    ئیتر ئه‌مانه‌ پاش موسڵمانبونیان له‌ سه‌ر ده‌ستی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) گه‌ڕانه‌وه‌ مه‌دینه‌و ده‌ستیان كرده‌ بانگكردنی خه‌ڵكی مه‌دینه‌ بۆ لای خوا، تا وای لێهات هیچ ماڵێك له‌ ماڵه‌كانی پشتیوانان نه‌مایه‌وه‌ باس و خواسی پێغه‌مبه‌ری (صلی الله علیه وسلم) تیا نه‌كرێ.

    به‌م شێوه‌یه‌ ئیسلام –دوا ئایین- ڕێگه‌ی گرته‌ به‌ر به‌ره‌و هه‌موو سه‌رزه‌وی. له‌ سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوادا (صلی الله علیه وسلم) دوورگه‌ی عه‌ره‌بی هه‌موو گرته‌وه، پاشان جێنشینه‌ ڕاشیده‌كان به‌رده‌وام بوون له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئیسلام بۆ ده‌ره‌وه‌ی دوورگه‌ی عه‌ره‌بی. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌یش كه‌ له‌ دوای ئه‌وانه‌وه‌ هاتن، تا ئیسلام گه‌یشته‌ زۆرترینی شوێنه‌كانی سه‌رزه‌وی. خوای گه‌وره‌ش ڕاستی فه‌رمووه‌: والله متم نوره ولو كره الكافرون.


     بۆ پشتیوانیكردنی ماڵپه‌ڕ ڕۆژانه‌ 2 جار كلیك له‌م وێنه‌یه‌ بكه‌👇

     ده‌ته‌وێت له‌ ڕێگای مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پاره‌ به‌ده‌ست بهێنی ؟👇

    https://bit.ly/3IIfX9K

     بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌

     ته‌له‌گرام   مه‌سنجه‌ر   یوتوب   انسته‌گرام