
محەمەد لە وەرزی حەجدا بانگەوازی ھۆزە عەرەبەکانی ئەکرد بۆ لای خوا، و لە ساڵی ١١ی پێغەمبەرایەتیدا بوو کە شەش لاوی یەسریب (مەدینە) ھاتن بۆ مەککە لە وەرزی حەجدا، و ئەو لاوانە بەڵێنیان بە پێغەمبەردا کە پەیامەکەی بگەیەننە ھۆزەکانیان، و لە وەرزی داھاتووی حەجدا، دوانزە پیاو ھاتن، پێغەمبەر بینینی و ئەوانیش موبایەعەیان داپێی. و لەوەرزی سێیەمی حەجدا لە ساڵی ١٣ی پێغەمبەرایەتی، ساڵی ٦٢٢ز نزیکەی حەفتا کەسێک لە موسڵمانانی یەسرب (مەدینە) ھاتن بۆ حەج، وکە گەیشتنە مەککە پەیوەندی نھێنیان بە محەمەدەوە کرد و ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی محەمەد و ھاوڕێکانی کۆچ بکەن بۆ مەدینە، وپێغەمبەر ڕیگەی بە موسڵمانان دا کە کۆچ بکەن بۆ مەدینە، و لە ڕۆژی دووشەممە دەی ڕەیعولئەوەلی ٦٢٢ز محەمەد خۆی چووە مەککەوە لەگەڵ ئەبوبەکری ھاوەڵی، و پشتیوانان پێشوازیەکی گەرمیان لێ کرد.
مەدینە پێش کۆچکردن
یه‌كه‌م كۆمه‌ڵێك كه نیشته‌جێی مه‌دینه بوون، عه‌مالیقه‌كان بوون، كه له نه‌وه‌ی (عِمْلِـيق كوڕی لاوَذَ كوڕی إِرَمَ كوڕی سامِ كوڕی نُوح)ن. ئه‌وانیش كه ده‌سه‌ڵاتدار و به‌هێزی پاشماوه‌ی گه‌لی عاد بوون. له سه‌رده‌می موسادا -سه‌لامی لێ بێت- له شام بوون، پاشان به وڵات‌دا په‌رتوبڵاو بوونه‌وه.
ئیتر هاتن بۆ (یثرب) و له‌وێ نیشته‌جێ بوون.
پاشان هه‌ندێ تیره و هۆزی جووله‌كه كه له ده‌ره‌نجامی شه‌ڕی ڕۆمان و ده‌ركردنیان له شام هاتن بۆ (یثرب)، ئیتر هه‌ندێ تیره و هۆزی جووله‌كه په‌نایان برده به‌ر (یثرب) و هاتنه ئه‌وێ. له سه‌روو هه‌موشیانه‌وه هۆزی به‌نوونه‌زیر و به‌نووقه‌ینوقاع و به‌نووقوره‌یزه هاتن و له‌وێ نیشته‌جێ بوون.
وه جووله‌كه‌ش له (یثرب) مانه‌وه تاكوو هه‌ندێ له تیره و هۆزه‌كانی عه‌ره‌ب له ئه‌نجامی ڕووخان و نه‌مانی پردی (مئرب) له یه‌مه‌ن ئه‌وێیان به‌جێ هێشت و هاتن له مه‌دینه ئه‌وانیش نیشته‌جێ بوون.
جووله‌كه و ئه‌وس و خه‌زه‌رج ماوه‌یه‌ك به خۆشی و شادییه‌وه ئه‌ژیان. بۆ پاراستن و ئه‌مین بوون له یه‌كتری هاوپه‌یمانیان له‌ناو خۆیان دروست كردبوو. كاتێكیش جووله‌كه هه‌ستیان به هێز و توانای ئه‌وس و خه‌زره‌ج كرد، لێیان هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و كووده‌تایان له‌سه‌ر كردن؛ ئه‌و په‌یمانه‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه له‌نێوانیاندا كرابوو. ئیتر عه‌ره‌به‌كان داوای كۆمه‌ك و یارمه‌تییان له غه‌ساسینه‌كانی هاوزمان و ڕه‌گه‌زی خۆیان كرد و ئه‌وانیش له دژی جووله‌كه یارمه‌تییان دان.
هه‌ریه‌كه له ئه‌وس و خه‌زره‌ج به‌خۆشی و دڵئارامییه‌وه به‌یه‌كه‌وه ده‌ژیان و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئه‌مه تاكوو شه‌ڕ كه‌وته نێوانیانه‌وه. شه‌ڕێكی دێژخایه‌ن ڕووی دا له‌نێوانیان و سه‌ركه‌وتنه‌كانیش زۆربه‌ی جار یاوه‌ری خه‌زره‌ج ده‌بوون. ئه‌مه‌ش وای كرد ئه‌وس هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ جووله‌كه‌دا ببه‌ستن و ئه‌وانیش پاڵپشتیان لێ كردن و له ڕووداوی "بعاث" دوای ئه‌وه‌ی كوشتارێكی گه‌وره‌یان لێ كردن، ئه‌وسه‌كان سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر خه‌زره‌جییه‌كاندا. پاشان هه‌ردوو لا ئاشت بوونه‌وه و پێك هاتن له‌سه‌ر دروستكردنی حكوومه‌تێك بۆ به‌ڕێوه‌بردن و جێگیركردنی كاره‌كانیان له (یثرب) به سه‌رۆكایه‌تیی عه‌بدوڵڵای كوڕی ئوبه‌ی كوڕی سه‌لوولی خه‌زره‌جی.
دوای ڕه‌وانه‌كردنی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، چه‌ند كه‌سانێك له خه‌ڵكی مه‌دینه هاتنه ناو ئیسلامه‌وه و به‌یعه‌ت و په‌یمانیان دا به پێغه‌مبه‌ری خوا له‌سه‌ر پاڵپشتی و سه‌رخستنی. لێره‌وه ئیسلام له مه‌دینه‌دا ده‌ستی كرد به بڵاوبوونه‌وه له‌ناو ئه‌وس و خه‌زره‌جدا. پاش ئه‌وه‌ی هه‌ستیان به خۆشیی ئیمان و له‌زه‌تی به‌ندایه‌تی كرد، زۆربه‌یان شوێن ئیسلام كه‌وتن و به‌دڵخۆشییه‌وه هاتنه ناو ئیسلامه‌وه.
كاتێكیش پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كۆچی كرد بۆ مه‌دینه، وه هه‌موو ملكه‌چ بوون بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئیسلام، ئیبن ئه‌بووسه‌لوول بینی وا ده‌سه‌ڵات و پله‌وپایه‌ی له مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌دایه و ده‌سه‌ڵاتی به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت، ئیتر ئیسلامه‌تیی ئاشكرا كرد و به‌ڕوواڵه‌ت هاته ناو ئیسلامه‌وه، به‌ڵام له ناواخنيدا هه‌ر كافر و بێباوه‌ڕ مایه‌وه و ئیمانی نه‌هێنا.
کۆچی پێغەمبەر و وەرچەرخانێکی مێژوویی
وشه‌ی كۆچ "الهجرة" دائه‌بڕێت به‌سه‌ر وازهێنان له شتێك. كۆچكه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه كه واز له‌و كارانه دێنێت كه خوا قه‌ده‌غه‌ی كردوون، هه‌روه‌ك له فه‌رمووده‌ی پیرۆزدا هاتووه. جا به‌م مانایه "كۆچ" ڕه‌هایه و هیچ كۆتوبه‌ندێكی كات و شوێنی پێوه نییه، چونكه له توانای هه‌موو موسڵمانێكدایه كه كۆچكه‌ر بێت به پابه‌ندبوون به فه‌رمانه‌كانی خوا و وازهێنان و دووركه‌وتنه‌وه له حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی.
به‌ڵام كۆچی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) په‌یوه‌سته به وازهێنان و به‌جێهێشتنی وڵات و هه‌ڵكه‌ندن له زێدی خۆت به لادان و ڕووكردنت بۆ شوێنێكی تر له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندیی خوا و به‌جێهێنانی فه‌رمانی خوا. ئه‌ویش له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یوه‌ندییه توند و به‌هێزه‌ی له‌نێوان تۆ و وڵات و زێد و خزم و كه‌سوكار و خووگرتنت به‌و كه‌شه سروشتی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كه له‌سه‌ری گه‌وره بوویت. به‌ڕاستی كۆچكه‌رانی یه‌كه‌مجار زۆر به‌هێزه‌وه ئه‌م هه‌ست و سۆزه تێدایاندا به‌رجه‌سته بووبوو به‌تایبه‌ت له ڕۆژانی یه‌كه‌می جێگیربوونیان له مه‌دینه و دووركه‌وتنه‌وه‌یان له خاك و وڵات و ماڵومنداڵیان.
كۆچكه‌رانی یه‌كه‌مجار پێویستیان به توانا و وزه‌یه‌كی ته‌واو هه‌بوو تاكوو له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوه‌نده تازه‌یه‌ی تێیدا جێگیر بوون، خۆیان بگونجاندایه (مه‌دینه‌ی پیرۆز)، چونكه كه‌ش و هه‌وای جیاواز بوو له كه‌ش و هه‌وای مه‌ككه هه‌ربۆیه سه‌ره‌تا هه‌ندێ له هاوه‌ڵه‌كان تووشی تا هاتن. هه‌روه‌ك شێوازی ئابووری له مه‌دینه كشتوكاڵی بوو، جیاواز له شێوازی مه‌ككه كه بازری بوو. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كۆچكه‌ران ماڵ‌وحاڵیان له مه‌ككه به‌جێ هێشتبوو؛ بێ هیچ توێشوویه‌ك گه‌یشتبوونه مه‌دینه، به‌ڵام گوێڕایه‌ڵیكردنی كۆچكردن فه‌رمانێكی خوایی بوو، هه‌ر ده‌بوو به‌جێ بهاتایه، ده‌بوو ئه‌رك و ئازار و ناسۆر له‌پێناو به‌جێهێنانیدا ببینن، چونكه خوا خوای شوێنی كۆچی هه‌ڵبژارد؛ هه‌روه‌ك له فه‌رمووده‌دا هاتووه: رأيت في المنام أني أهاجر من مكة الى أرض بها نخل ، فذهب وهلي الى أنها اليمامة أو هجر , فاذا هي المدينة يثرب. واته: له خه‌ودا بینیم كه من له مه‌ككه كۆچ ده‌كه‌م بۆ زه‌وییه‌ك كه دارخورمای لێیه، بیرم بۆ ئه‌وه چوو كه یه‌مامه یان هه‌جه‌ر بێت، كه‌چی مه‌دینه (په‌ثریب) بوو.
ئیتر هه‌ر ئه‌وه‌نده فه‌رمانی كۆچ ده‌ركرا و ڕێگه به باوه‌ڕادارن درا كۆچ بكه‌ن. یه‌كسه‌ر كاروانی كۆچكه‌ران به‌ره‌و پێگه‌ی نوێ –دار الهجرة- یه‌ك له دوای یه‌ك تاك تاك و كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ به‌ڕێ كه‌وتن. مێژوو وه‌رچه‌رخانێكی نوێی به‌خۆوه بینی؛ كۆمه‌ڵێك تا دوێنی له گه‌وره و كه‌سانی ناو گه‌ل و وڵاتی خۆیان بوون، ئێسته له‌پێناوی بیروباوه‌ڕ و ئیمانیاندا هه‌رچی خۆشیی دنیایه جێی دیڵێن و گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یانن. به‌ڕاستی ڕووداوێكی سه‌رنجئامێزه، كێ ده‌توانێت به‌ته‌نیا و بێ هیچ مه‌به‌ستێك هه‌موو خۆشییه‌كانی دنیا به‌جێ بێڵێت ئه‌گه‌ر ئیمان و باوه‌ڕی پته‌و مرۆڤ هه‌ڵنه‌نێت. لێره‌شه‌وه نهێنیی فه‌زڵ و گه‌وره‌یی كۆچكه‌ران (المهاجرین) به‌تایبه‌ت كۆچكه‌رانی ده‌سته‌یه‌كه‌می ئه‌م بانگه‌وازه به‌دی ده‌كه‌ین. هه‌رواش نییه كه هه‌ر چوار جێنشینانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له پاش خۆی له‌م كۆچكه‌رانه بوون. ئافره‌تانیش له‌م ڕووداوه گه‌وره و پیرۆزه بێبه‌ش نه‌بوون. له‌وانه ئوم سه‌له‌مه، هیند كچی ئه‌بووئومه‌ییه، كه كه‌وته به‌ر ئه‌شكه‌نجه و ئازاری بێباوه‌ڕان و نه‌یانده‌هێشت كۆچ بكات تا منداڵه شیره‌خۆره‌كه‌یان لێ زه‌وت كرد و له ئه‌نجامی ڕاكێشان و بگه‌ره‌وبێنه‌دا ده‌ستی ده‌رچوو. به‌ڵام هه‌ر خۆڕاگر بوو، سوور بوو له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی و له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌ترسی و ناڕه‌حه‌تیانه‌دا هه‌ر سه‌ركه‌وت و كۆچی كرد. ناوی ئه‌سمای كچی ئه‌بووبه‌كر بۆ هه‌میشه له مێژوودا به نه‌مری مایه‌وه، كاتێك پشتێنه‌كه‌ی كرده دوو پارچه تا نان و ئاو بۆ كۆچكه‌ران به‌رێت -پێغه‌مبه‌ری خوا و ئه‌بووبه‌كری باوكی-. هه‌ڵوێستێكی مه‌ردانه كه‌م پیاو هه‌یه له‌و كاته‌دا بتوانێت بینوێنێت چ جای ئافره‌تان؛ كۆچی ئافره‌تان به‌رده‌وام بوو به‌ره‌و مه‌دینه هه‌تا له قورئاندا باسی هات: إذا جاءكم المؤمنات مهاجرات فامتحنوهن [الممتحنة: ١٠].
ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه هاته خواره‌وه و باسی فه‌زڵ و گه‌وره‌یی و پاداشتی كۆچ ده‌كات كه تا ساڵی ٨ی كۆچی به‌رده‌وام بوو؛ واته تا فه‌تحی مه‌ككه و پاش ئه‌وه ئیتر كۆچكردن وه‌ستا و پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئاشكرای كرد و فه‌رمووی: لاهجرة بعد الفتح ولكن جهاد ونيّة وإذا استنفرتم فانفروا. واته: دوای فه‌تحی (مه‌ككه) ئیتر كۆچ نییه، به‌ڵام جیهاد و نییه‌ت هه‌یه، وه ئه‌گه‌ر داوای ده‌رچوونتان لێ كرا (بۆ جیهاد له‌پێناوی خوادا)، ئه‌وه خێرا بچن به‌ده‌میه‌وه و هه‌موو به‌كۆمه‌ڵ بچن.
مه‌دینه بووه شوێنی ئیمان و پێگه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلام، هه‌ر بۆیه‌ش فه‌رمان درا هه‌موو به‌ره‌و ئه‌وێ كۆچ بكه‌ن. جیهاد له‌وێدا ڕێی پێ درا له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنانی ئیسلام، ئه‌و دووژمنانه‌ی هه‌میشه له كه‌مین و چاودێردا بوون بۆ له‌ناوبردنی ئه‌م ئایینه هه‌ر له قوره‌یش و جووله‌كه‌كان و عه‌ره‌به ده‌شته‌كیهی‌كان. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر ده‌بوو تواناكان هه‌موو كۆ بكرێنه‌وه و یه‌ك بخرێن له‌پێناو به‌هێزبوونی پێگه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلام كه له‌سه‌ره‌تای دروستبوونیدا بوو. كه هۆی هاتنه خواره‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌تانه لێك ده‌داته‌وه: إن الذين آمنوا والذين هاجروا وجاهدوا في سبيل الله أولئك يرجون رحمة الله [البقرة: ٢١٨] والذين هاجروا في الله من بعد ما ظلموا لنبوئنهم في الدنيا حسنة [النحل: ٤١] ومن يهاجر في سبيل الله يجد في الأرض مراغماً كثيراً وسعة [النساء: ١٠٠].
جا به‌ڕاستی كۆچكه‌ره‌كان سه‌ره‌ڕای پاداشت و په‌یمانی خوا بۆیان له قیامه‌تدا، شه‌ره‌ف و ڕێزێكی ئێجگار گه‌وره‌یان چنگ كه‌وت له دنیاشدا. بوونه سه‌ره‌تا و له‌پێش بۆ دروستكردنی به‌ردی بناغه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و ڕه‌زامه‌ندی و نزیكیی خوایان به‌ده‌ست هێنا: والسابقون الأولون من المهاجرين والأنصار والذين اتبعوهم باحسان رضي الله عنهم [التوبة: ١٠٠]. ئا به‌م شێوه‌یه خوای گه‌وره به‌نه‌مری یادی هێشتنه‌وه له قورئاندا كه موسڵمانان هه‌تا كۆتاییی دنیا ده‌یخوێننه‌وه و خواپه‌رستی پێ ده‌كه‌ن. هه‌میشه له كاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌تانه‌دا ئه‌و دیمه‌نه دێته پێش چاو كه چۆن كۆمه‌ڵێك گه‌نج و لاو و به‌ته‌مه‌نی سه‌ره‌تای ده‌سته‌ی یه‌كه‌می ئه‌م بانگه‌وازه به فه‌رمانی خوا و پێغه‌مبه‌ر ماڵ و حاڵ و ژیان و خێزان و زێد و هه‌رچی هه‌یانبوو، به‌جێیان هێشت و (في سبیل الله) كۆچیان كرد و ژیان و مردنیان به‌خشی به خوای گه‌وره.
ژیان نامه‌ی پێغه‌مبه‌رمان صلی الله علیه وسلم