
له جابری كوڕی عه‌بدوڵڵاوه ڕه‌زای خوای لێبێ ئه‌ڵێ : پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی :" أعطيت خمساً لم يعطهن أحدٌ قبلي : نصر‌ت بالرعب مسيرة شهر ، وجعلت لي الأرض مسجداً وطهوراً ، فأيما رجل من أمتي أدركته الصلاة فليصل ، وأحلت لي الغنائم ولم تحل قبلي ، وأعطيت الشفاعة ، وكان النبي يبعث إلى قومه ، وبعثت إلى الناس كافة " (١) ، واته : پێنج شتم پێ به‌خشراوه به هیچ كام له پیغه‌مبه‌رانی پێش من نه‌به‌خشراوه ، له دووری یه‌ك مانگ ڕێگاوه خوا ترسی خستۆته دڵی دوژمنانمه‌وه ، وه هه‌موو زه‌ویم بۆ كراوه به مزگه‌وت و پاك كه‌ره‌وه ، وه غه‌نیمه‌تم بۆ من حه‌ڵاڵ كراوه ، وه شه‌فاعه‌تم پێدراوه ، وه پێغه‌مبه‌ران به تایبه‌تی بۆ گه‌له‌كه‌یان ڕه‌وانه كراون به‌ڵام من بۆ گشت مه‌ردووم ڕه‌وانه كراوم .
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت :" أنا أول الناس يشفع يوم القيامة ، وأنا أكثر الأنبياء تبعاً يوم القيامة ، وأنا أول من يقرع باب الجنة " (٢) ، واته : من یه‌كه‌م كه‌سم له قیامه‌ت شه‌فاعه‌ت ده‌كه‌م ، وه من زۆرترین شوێنكه‌وتوم هه‌یه له ڕۆژى دوایدا له نێو گشت پێغه‌مبه‌راندا ، وه من یه‌كه‌م كه‌سێكم كه له ده‌رگاى به‌هه‌شت ده‌ده‌م .
هه‌ر له ( صحيح ) ى ( مسلم ) دا هاتووه له ئه‌بو هوره‌یره‌وه ـ ڕه‌زای خولی لێ بێ ـ ده‌ڵێت : پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمووى : " أنا سيد ولد آدم يوم القيامة ، وأول من ينشقُّ عنه القبر ، وأول شافع وأول مُشفع " ، واته : من گه‌وره‌ى كوڕه‌كانى ئاده‌مم له‌ڕۆژى قیامه‌تدا ، وه من یه‌كه‌مین كه‌سێكم كه قه‌بره‌كه‌ى له‌سه‌ر شه‌ق ده‌بێت و دێته ده‌ره‌وه ، وه من یه‌كه‌مین شه‌فاعه‌تكارو یه‌كه‌مین كه‌سم كه داواى شه‌فاعه‌تكردنم لێ ده‌كرێت .
=================
(١) ( متفق عليه ) .
(٢) ( رواه مسلم ) .
ژیان نامه‌ی پێغه‌مبه‌رمان صلی الله علیه وسلم