
لە دوای کۆچی دوایی محەمەد موسڵمانان جیاواز بوون لەسەر ئەو کەسەی جێ نشینی بێت، کۆمەڵێک موسڵمانان کۆ بوونەوە لە سەقیفەی بەنی ساعدە، سەعدی کوڕی عەبادە خۆی پاڵاوت بۆ ئەو مەبەستە و پشتیوانان پشتگیریان کرد، لە ھەمان کاتدا عومەری کوری خەتاب ئەبوبەکری سدیقی دەستنیشانکرد بۆ ئەو مەبەستە کە بە پێی ئەوەی کە کۆچکردووەکان لە پێش ترن بۆ جێ نشینی، ئەمەش پشتگیری ھەموو موسڵمانانی لەسەر بوو کە لەویا کۆ بووبونەوە،
لە ھەمان کاتدا کۆمەڵێک لەو موسڵمانانەی کە لەو کاتەدا سەرگەرمی کفن و دفنی پێغەمبەر بوون دوایی ناڕازیبوون، سووربوون لەسەر ئەوەی عەلی کوڕی ئەبوتالیب جێ نشین بێت لەبەر ئەو نزیکایەتیەی ھەیەتی لەگەڵ پێغەمبەر،
دوای جێگیر بوونی دۆخەکە بۆ ئەبوبەکر، ئیشی کرد لەسەر پارستنی ئیسلام و دژایەتی کردنی ئەوانەی لە ئیسلام پاشگەز بوونەوە پاش کۆچی دوایی پێغەمبەر، و ھەروەھا ئەوانەی لەناوبرد کە بانگەوازی پێغەمبەرایتیان ئەکرد، ئەمەش ناسراوە بە شەڕی ڕەدە. وئەبوبەکر توانای دەوڵەتەکەی فراوان کرد بە ناردنی ھێزی سەربازی بۆ ناوچە جیاوازەکان. لە سەردەمی دووەم جێ نشیندا عومەری کوڕی خەتاب و تەنھا لە ماوەی دە ساڵدا وڵاتی نێوان دوو ڕووبار ووڵاتی فارس وشام و مصریان فەتح کرا ودەوڵەتی ڕاشدین دامەزرا.
ژیان نامهی پێغهمبهرمان صلی الله علیه وسلم