(نه‌وه‌ی ئاده‌م -سه‌لامی خوای گه‌وره‌یان لێ بێت-)
له‌دوای ئاده‌م خوای گه‌وره نه‌وه‌ی ئاده‌می زۆر كرد و به ناوچه‌كاندا بڵاوه‌ی پێ كردن و ماڵ و دێهاتی زۆریان دروست كرد... زه‌وییان ده‌كێڵا و كشتوكاڵیان ده‌كرد و له‌سه‌ری ده‌ژیان... خوای گه‌وره‌شیان ده‌په‌رست و هاوبه‌شییان بۆ په‌یدا نه‌ده‌كرد... نه‌وه‌ی ئاده‌م هه‌موو وه‌ك یه‌ك نه‌ته‌وه‌بوون... باوكیان ئاده‌م بوو... (الله) ش خوای گه‌وره‌یان بوو...
به‌ڵام شه‌یتان حه‌ز ده‌كات تۆڵه‌ى خۆی له ئاده‌م و نه‌وه‌ی ئاده‌م بسه‌نێ؛ چونكه كاتێك شه‌یتان كڕنووشی بۆ ئاده‌م نه‌برد، خوای گه‌وره له به‌هه‌شت ده‌ری كرد؛ بۆیه شه‌یتان بانگه‌وازی بۆ بێباوه‌ڕی و گومڕایی ده‌ستپێكردو خه‌ڵكی له خوا په‌رستی دوور خسته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش وه‌ك خۆی بچنه دۆزه‌خ و نه‌چنه به‌هه‌شته‌وه...
ئاده‌میزاد یان فریشته
خوای گه‌وره ویستی وابوو په‌یامبه‌رێك له ئاده‌میزاد بۆ نه‌وه‌ی ئاده‌م بنێرێ، قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات و ئامۆژگارییان بكات، چونكه خوای گه‌وره یه‌كه یه‌كه قسه له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵك ناكات، له‌به‌رئه‌وه خوای گه‌وره له ئاده‌میزاد خۆیان یه‌كێكی بۆ ناردن تا خه‌ڵكی بیناسن و له قسه‌كانی تێبگه‌ن. ـ چونكه ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر فریشته بووایه خه‌ڵكی ده‌یان وت: ئێمه ناتوانین وه‌ك ئه‌و بكه‌ین، ئه‌و فریشته‌یه‌و ئێمه ئاده‌میزادین..! ئێمه ئه‌خۆین و ئه‌خۆینه‌وه، ماڵ و مناڵمان هه‌یه، چۆن خوا په‌رستی بكه‌ین؟
به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر ئاده‌میزاد بێ پێیان ئه‌ڵێ: خۆ منیش وه‌ك ئێوه ده‌خۆم و ده‌خۆمه‌وه، ماڵ و مناڵیشم هه‌یه، خوای گه‌وره‌ش ده‌په‌رستم، ئیتر ئێوه بۆچی نایپه‌رستن..؟ ـ ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر فریشته بووایه خه‌ڵكی ده‌یان وت: فریشته برسی و تینووی نابێ، نه‌خۆش ناكه‌وێ و نامرێ، گیروگرفتی ژیانی نییه‌و خوای گه‌وره له یاد ناكات، له‌به‌رئه‌وه ئه‌توانێ خوا په‌رستی بكات..! به‌ڵام ئێمه برسی و تینوومان ئه‌بێ و نه‌خۆش ئه‌كه‌وین و ئه‌مرین، گیروگرفتی ژیانمان هه‌یه‌و له خوای گه‌وره بێ‌ئاگا ده‌بین، ئیتر چۆن ئه‌توانین خواپه‌رستی بكه‌ین و هه‌میشه له یادمان نه‌چێت؟
+ به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر ئاده‌میزاد بێ پێیان ئه‌ڵێ: خۆ منیش وه‌ك ئێوه برسی و تینووم ئه‌بێ، نه‌خۆش ده‌كه‌وم و ئه‌شمرم، له ژیانیشدا گیروگرفتم تووش ئه‌بێ، خوای گه‌وره‌ش ئه‌په‌رستم و هه‌میشه له یادیشمهو لێی بێ ئاگا نابم، ئیتر ئێوه بۆچی خوای گه‌وره نا په‌رستن؟
ئیدریس پێغه‌مبه‌ری خوایه له‌دوای ئاده‌م و(شیث) خوای گه‌وره پیاوێكی به‌ناوی ئیدریس هه‌ڵبژاردو كردی به یه‌كه‌م پێغه‌مبه‌رو بۆ نه‌وه‌ی ئاده‌می نارد، تا واز له گومڕایی بێنن و بۆ خواپه‌رستی ڕاسته‌قینه بگه‌ڕێنه‌وه... ئیدریس(سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت) پیاوێكی به ئارام و ڕاستگۆ‌و زۆر به‌ڕێزی نه‌وه‌ی ئاده‌م بوو، له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناودار بوو، (شیث) كه كوڕی ئاده‌مه باپیری باپیری ئیدریسیش بووه‌و له دوای وه‌فاتی ئاده‌م كاروبار‌و رێنووماییهكانی شه‌ریعه‌تی ئاده‌می به‌ڕێوه بردووه، ئیدریس(سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت) له شاری بابل له دایك بووه‌و له‌وێش گه‌وره بووه، هه‌ر له مناڵیشه‌وه زانیارییه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئاده‌م و ئامۆژگارییه‌كانی( شیث)ی وه‌رگرتووه‌و لێیان تێگه‌یشتووه، كاتێكیش گه‌وره بوو خوای گه‌وره به‌خششی پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێداو ناردی بۆ سه‌ر نه‌وه‌ی ئاده‌م، تا واز له هاوه‌ڵ بۆ خوا په‌یداكردن بهێنن و بۆ لای خوای گه‌وره بگه‌ڕێنه‌وه و له‌سه‌ر شه‌ریعه‌تی ئاده‌م و پیاوچاكانی پێشینه خواپه‌رستی بكه‌ن... به‌ڵام كه‌مێك له نه‌وه‌ی ئاده‌م گوێڕایه‌ڵییان كرد، خراپه‌كارانیش ئامۆژگارییه‌كانیان نه‌بیست و له‌سه‌ر لاری خۆیان به‌رده‌وام بوون... بۆیه ئیدریس و باوه‌ڕدارانی هاوه‌ڵی ئه‌و شاره‌یان جێهێشت و به‌ره‌و میسر كۆچیان كرد.
بانگه‌وازی ئیدریس
شه‌یتان وازی له نه‌وه‌ی ئاده‌م نه‌هێناو خراپه‌كارانیش به قسه‌یان كرد‌و له‌سه‌ر بێباوه‌ڕی و هاوه‌ڵ بۆ خوا په‌یداكردن به‌رده‌وام بوون و وایان ئه‌زانی ئه‌وه ئایینی ڕاسته‌و له باووباپیرانیانه‌وه بۆیان ماوه‌ته‌وه... له‌به‌رئه‌وه ئیدریس(سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت) سه‌ر له نوێ بانگه‌وازى نه‌وه‌ی ئاده‌می بۆ ئایینی ڕاستی خوای گه‌وره‌و یهكتاپهرستىو خواپه‌رستی كرده‌وه، تا له دونیادا به كرده‌وه‌ی چاكه‌وه خۆیان خه‌ریك بكه‌ن و له دواڕۆژیشدا له سزای خوای گه‌وره رزگاریان ببێ.
نه‌وه‌ی ئاده‌م ڕوویان كردبووه دونیا‌و كه‌س سه‌ری كه‌س نهدهپهرژاو هاوكاریی یه‌كتریان له‌سه‌ر چاكه نهدهكردو ورده ورده رۆژی دوواییان له بیردهكرد، ئیدریس(سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت) بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌مر به چاكه‌و نه‌هی له خراپه‌كردن كرد‌و نه‌وه‌ی ئاده‌می ئاگاداركرده‌وه تا بێ‌ئاگا نه‌بن و گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره بكه‌ن... هه‌روه‌ها هانی دان بۆ دادپه‌روه‌ری و زاهدی كردن له دونیادا، فه‌رمانیشی به نوێژ پێكردن و چۆنیه‌تی نوێژكردنیشی بۆ ڕوونكردنه‌وه... چه‌ند رۆژێكیشی له‌رۆژه‌كانی مانگ دیاریكرد تا نه‌وه‌ی ئاده‌م تێدایدا به‌ڕۆژوو ببن... هه‌روه‌ها فه‌رمانی پێكردن جیهاد له دژی دوژمنانی ئایینه‌كه‌یان بكه‌ن و زه‌كاتی ماڵیان ده‌ربكه‌ن و یارمه‌تی لاواز‌و هه‌ژاران بده‌ن... نه‌وه‌ی ئاده‌میشی ئاگاداركرده‌وه كه خۆیان له بێ‌نوێژی و گڵاویی سه‌گ پاكبكه‌نه‌وه‌و هه‌موو خواردنه‌وه‌یه‌كی سهرخۆشكهریشی له نه‌وه‌ی ئاده‌م قه‌ده‌غه‌كرد.
١- ئیدریس(سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت) به خه‌ڵكه‌كه‌ی وت: هه‌میشه له كاتی نزا‌و پاڕانه‌وه‌و نوێژ‌و رۆژوتانا نییه‌تتان بۆ خوای گه‌وره یه‌كلابكه‌نه‌وه‌و دڵسۆزبن.
٢- هه‌روه‌ها ئیدریس ده‌یووت: خۆشویستنی دونیا‌و رۆژی دوایی پێكه‌وه كۆنابنه‌وه... ژیانی مرۆڤ له داناییدایهو به‌بێ دانایی ژیانی نییه.
٣- هانیشی ده‌دان بۆ رزقی حه‌ڵاڵ و پێی ده‌وتن: واز له ده‌سكه‌وتی نامه‌ردانه بهێنن ـ هه‌میشه رزقی حه‌ڵاڵ چاكهـ... ئه‌وه‌ی رزقیشی له(كیفاف) پێویستی رۆژانه‌ی تێپه‌ڕى ئیتر هیچ شتێكی تر چاوتێرو ده‌وڵه‌مه‌ندی ناكا... حه‌سوودیش به دونیای خه‌ڵكی مه‌به‌ن، ئه‌وه ناهێنێ و ته‌نها كه‌مێك چێژی لێوه‌رئه‌گرن.
٤- ئیدریس(سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت) داوای له نه‌وه‌ی ئاده‌م كرد سوپاسی خوای گه‌وره زۆر بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و نازو نیعمه‌تانه‌ی پێیبه‌خشیون و كۆمه‌كیی و یارمه‌تی لاواز‌و هه‌ژاره‌كان بكه‌ن، هه‌موو كات ده‌یوت: مرۆڤ ئه‌وه‌نده‌ی به یارمه‌تیدان و كۆمه‌كیكردن و ڕێزلێگرتنی خه‌ڵكی ده‌توانێ، به هیچ شتێكی‌تر ناتوانێ سوپاسی به خششهكانی خوای گه‌وره بكات.
٥- ئیدریس(سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت) موستیله‌یه‌كی له ده‌ستدابوو له‌سه‌رى نووسرابوو: به (ئارامی) و (ئیمان به خوا) سه‌ركه‌ووتن به ده‌ست ده‌هێنرێ.
هه‌روه‌ها كاتێكیش نوێژی له‌سه‌ر مردوو ده‌كرد پشتێنێكی ده‌به‌ست له‌سه‌ری نووسرابوو: به‌ختیار ئه‌و كه‌سه‌یه بۆ خۆی په‌ند وه‌رئه‌گرێ و بیر له‌خۆی ده‌كاته‌وه، ئیشهچاكهكانیشی له‌لای خوای گه‌وره شه‌فاعه‌تی بۆ ده‌كه‌ن.
گه‌یاندنی په‌یام
پاش ئه‌وه‌ی ئیدریس(سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت) بانگه‌وازی خوای گه‌وره‌ی به نه‌وه‌ی ئاده‌م له ناوچه‌كانی بابل و میسر گه‌یاند؛ خاكی میسری به‌جێهێشت و زۆرێك له ناوچه‌كانی تری سه‌ر زه‌وی گه‌ڕاو له‌هه‌ر جێیه‌ك نه‌وه‌ی ئاده‌می لێبووبێ بانگه‌وازی پێگه‌یاندن و پاشان گه‌ڕایه‌وه بۆ میسر‌و له دوای تێپه‌ڕبوونی ٨٢ ساڵ له ته‌مه‌نی، خوای گه‌وره به‌رزی كرده‌وه بۆ لای خۆی.
قورئانی پیرۆزیش ناوی ئیدریسی هێناوه به‌ڵام باسی زۆرى لێوه نه‌كردووه، قورئان ئه‌فه‌رموێ خوای گه‌وره به‌خششی پێغه‌مبه‌رایه‌تی به ئیدریس داوه‌و ڕێز‌و جێیه‌كی نزیك و تایبه‌تیشی له‌لای خوای گه‌وره هه‌بووه، هه‌روه‌ها له فه‌رمووده دروسته‌كانی بوخاری و موسلیمیشدا ئه‌و ڕاستییه هاتووه كه خوای گه‌وره ئیدریسی به‌رز كردۆته‌وه‌و بۆ لاى خۆی بردویه‌تیه‌وه.
-----------------
تێبینی: قورئانی پیرۆز زۆر كه‌م باسی ئیدریسی كردووه، خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێ: واذكر في الكتاب ادريس انه كان صديقا نبيا و رفعناه مكانا عليا(مریم:٥٦،٥٧) هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێ: وَ اسماعيل و ادريس و ذا الكفل كل من الصابرين (الانبياء: ٨٥)، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌م چیرۆكه‌دا هاتووه له قورئان و فه‌رمووده‌ی دروست وه‌رنه‌گیراوه و ته‌نها بۆ زانیارییه.