زه‌که‌رییا ( علیه السلام ) یه‌کێکه‌له پێغه‌مبه‌رانی خودا و ته‌مه‌نی خۆی له بانگه‌واز بۆ خودا و خزمه‌تی ( په‌یکه‌ری پیرۆز )ی نێو ـ قودس ـ به‌سه‌ر بردووه، ئه‌و هه‌رده‌م هیوای ئه‌وه‌ی ده‌خواست خودا کوڕێکی پێ ببه‌خشێت تاکو له‌دوای خۆی به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر بانگه‌وازه‌که‌ی بۆ ڕێی ڕاستی خودا‌و، پاشان له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌بادا گه‌له‌که‌ی له‌دوای خۆی گومڕا ببن. چونکه چه‌ند نیشانه‌یه‌کی گومڕاییان له‌سه‌ر ده‌رکه‌وتبوو. به‌ڵام "زه‌که‌رییا" به‌هۆی پیری و به‌ساڵاچویی خۆی و به‌هۆی پیری و نه‌زۆکی هاوسهرهکهشیهوه هیواو ئاواتی کز بوبوویەوە و به‌ته‌مای ئه‌وه نه‌مابوو که منداڵیان ببێت.. که‌چێ سه‌رباری ئه‌وه‌ش "زه‌که‌ریا"ی خاوه‌ن باوه‌ڕ و متمانه‌ی زۆر به‌خودای په‌روه‌ردگاری، ده‌یزانی که هیچ کۆسپ و به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م قودره‌تی خودایی دا نی یه‌و له ئارادابێت، سا ئیتر کۆسپی پیری و په‌ک که‌وته‌یی بن یان هه‌ر جۆرێکی دی.
هۆی دروست بوونی ئه‌م متمانه‌یه‌ش زیاتر له‌وه‌وه بووه که ڕۆژێکیان "زه‌که‌رییا" ده‌چێته نێو په‌یکه‌ره‌که‌وه بۆ لای "مه‌ریه‌م" که شه‌وو ڕۆژی له‌وێ به‌سه‌ر ده‌بردو ده‌بینێت خواردن و خواردنه‌وه‌و میوه‌ی ناوه‌ختی لهلایەو لێی ده‌پرسێت: ( مریم تۆ ئه‌م هه‌موو نیعمه‌ته‌ت له‌کوێ بوو )؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا پێی ده‌ڵێت: ( ئه‌مه له‌لایه‌ن ئەو خوداوه‌یه بۆم دێت که ڕزق و ڕۆزیی خۆی به‌بێ حیساب و ته‌قدیر به‌هه‌ر که‌سێک ده‌دات له‌وانه‌ی که به‌خواستی ئیلاهیی خۆی پێیان ده‌به‌خشیت ).
"زه‌که‌رییا" کە ئه‌م به‌ڵگه‌و نیشانه ڕۆشن و پرشنگدارانه‌ی خودای گه‌وره‌ی بۆ ده‌رکه‌وت و دیتی چۆن خودا به‌که‌ره‌م و به‌خشنده‌یی خۆی ڕزقی ( مەریەم )ی کچ و بێ هاوسه‌ر ده‌دات، به‌مه زیاتر هانی خۆی ده‌دات له‌سه‌ر به‌تین کردنی هیواو ئومێدی، له‌خودای گه‌وره ده‌پاڕێته‌وه و ده‌ڵێت:
ئه‌ی په‌روه‌ردگار بێگومان وه‌ك ده‌بینیت من پیاوێکی به‌ته‌مه‌ن و به‌ساڵاچووم و تووشی نه‌خۆشی یه‌کانی پیری و که‌نه‌فتی بووم و ئه‌وه هه‌موو ئێسقانهکانیشم بێ هێزو لاواز بوون و، ئه‌وه‌ش سه‌رم که نیشانه‌ی پیری لێی داوه، وێڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌وپه‌ڕی په‌رۆشی یه‌وه به‌ته‌مای تکاکردنم له تۆ که ئه‌م داوایه‌م په‌سه‌ندکه‌یت و کوڕێکم پێ ببه‌خشیت، من له‌م نزایهمدا خۆم به‌بێ ئومێد و بێ به‌ش دانانێم، به‌ڵکو خۆم به که‌سێکی بهختیارو ( نزا وه‌رگیراو ) ده‌بینم، خودایه من به‌م دوعایه‌م هیچ تهماعێکم له‌دنیاو هیچ مه‌به‌ستێکی ئاساییشم له وه‌چه‌و نه‌وه‌ی زۆر نی یه، به‌ڵکو ده‌بینم ئه‌وا که‌س و کار‌و خزمانم خه‌ریکه ده‌بنه شه‌ڕخوازانی نێو گه‌له‌که‌م و دڵنیا نیم لێیان که کاروباری ئایینیان بۆ به‌ڕێوه ببرێت و دوای خۆم له ( پاش مردنم ) کاره‌کانی خه‌ڵکی به‌دادگه‌ری جێبه‌جی که‌ن، جا سه‌ره‌ڕایی نه‌زۆکیی ژنه‌که‌شم به‌ڵام خودایه تۆ هه‌ر به‌توانایت له‌سه‌ر گیراکردنی دوعام و به‌قودره‌تی خۆت ده‌توانیت که کوڕێکم پێ ببه‌خشیت تاکو له زانست و ئاییندا میراتگرم بێت و میراتگری مه‌مله‌که‌تیش بێت له‌خێڵی ( یەعقووب )دا هه‌روه‌ها خودایه به‌گوێڕایه‌ڵ و خۆشه‌ویستی لای خۆتی دابنێ..
ئه‌مه‌ی پێشوو شیکاری ئه‌م ئایه‌تانه بوو که سه‌ره‌تای ئه‌م چیرۆکه ده‌گێڕنه‌وه‌و فه‌رمایشتی خودای گه‌وره‌ی له دوو سوره‌تی وه‌ك ( آل عمران ) و ( مریم )دا له‌خۆگرتووه:
{{فَتَقَبَّلَهَا رَبُّهَا بِقَبُولٍ حَسَنٍ وَأَنبَتَهَا نَبَاتًا حَسَنًا وَكَفَّلَهَا زَكَرِيَّا كُلَّمَا دَخَلَ عَلَيْهَا زَكَرِيَّا الْمِحْرَابَ وَجَدَ عِندَهَا رِزْقاً قَالَ يَا مَرْيَمُ أَنَّى لَكِ هَذَا قَالَتْ هُوَ مِنْ عِندِ اللّهِ إنَّ اللّهَ يَرْزُقُ مَن يَشَاء بِغَيْرِ حِسَابٍ ﴿٣٧﴾ هُنَالِكَ دَعَا زَكَرِيَّا رَبَّهُ قَالَ رَبِّ هَبْ لِي مِن لَّدُنْكَ ذُرِّيَّةً طَيِّبَةً إِنَّكَ سَمِيعُ الدُّعَاء ﴿٣٨﴾ }}. [ آل عمران ].
{{كهيعص ﴿١﴾ ذِكْرُ رَحْمَةِ رَبِّكَ عَبْدَهُ زَكَرِيَّا ﴿٢﴾ إِذْ نَادَى رَبَّهُ نِدَاء خَفِيًّا ﴿٣﴾ قَالَ رَبِّ إِنِّي وَهَنَ الْعَظْمُ مِنِّي وَاشْتَعَلَ الرَّأْسُ شَيْبًا وَلَمْ أَكُن بِدُعَائِكَ رَبِّ شَقِيًّا ﴿٤﴾ وَإِنِّي خِفْتُ الْمَوَالِيَ مِن وَرَائِي وَكَانَتِ امْرَأَتِي عَاقِرًا فَهَبْ لِي مِن لَّدُنكَ وَلِيًّا ﴿٥﴾ يَرِثُنِي وَيَرِثُ مِنْ آلِ يَعْقُوبَ وَاجْعَلْهُ رَبِّ رَضِيًّا ﴿٦﴾ }}. [ مريم ].
مزگێنی به خشینی یه حیا به زه‌که‌رییا
مزگێنی به‌خشینی یه‌حیا به زهکهرییاخودای مه‌زن نزای زه‌که‌رییای گیرا کرد‌و چه‌ند فریشته‌یه‌کی نارد بۆلای تا مزگێنی پێ بده‌ن که‌وا ( خودا کوڕێکی پێ ده‌به‌خشێت و ناوی ( یه‌حیا )یشی بۆ هه‌ڵده‌بژێرێت، ئه‌م ناوه‌ش هه‌ر به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و کوڕه دانراوه‌و له‌وه‌وپێش که‌سی دی پێ ناونه‌نراوه و خێر‌و به‌ره‌که‌تی خودای به‌سه‌ردا ده‌ڕێژێت و باوه‌ڕ بەکتێبی خودا دێنێت و گه‌وره‌ی گه‌له‌که‌ی ده‌بێت و له‌هه‌موو هه‌واو ئارهزویهکیش خۆی به دوور ده‌گرێت ).
"زه‌که‌رییا" له‌م مژده‌یه سه‌رسام ده‌بێت، چونکه خۆی پیاوێکی بهساڵاچووهو ژنه‌که‌شی نه‌زۆکه‌و له‌ڕۆژانی گه‌نجیدا منداڵی نه‌بووه‌و داخۆ ئێستا چۆن نه‌وه ده‌خه‌نه‌وه؟ له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانهیدا وه‌ڵامی ده‌ردێته‌وه: ( خودا به‌م ڕه‌نگه خواستی خۆی جێگیر ده‌کات و ئه‌و کاره‌ش ئاسانه له‌لای، ئه‌ی مه‌گه‌ر له‌مه‌وبه‌ر تۆشی نه‌هێناوه‌ته بوون که پێشتر شتێکی جێ ی باس نه‌بوویت؟)..
له‌و ساته‌دا "زه‌که‌ریا" له‌خودای په‌روه‌ردگاری ده‌خوازێت که هێمایه‌کی بۆ دیاری کات تا به‌هۆی ئه‌وه‌وه بزانێت که ژنه‌که‌ی سکی پڕه. خودای گه‌وره‌ش پێی ڕاده‌گه‌یه‌نێت که هێماو نیشانه‌ی زانینی ئه‌و هه‌واڵه ئه‌وه‌یه ئه‌و خۆی ( واته "زه‌که‌رییا" ) هه‌تا سێ ڕۆژ ناتوانێت له‌گه‌ڵ خهڵکیددا بدوێت و سه‌وداو مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ دا بکات، ته‌نها به ئاماژه‌ی ده‌ست بزواندن نه‌بێت، یان به جووڵه‌و حه‌ره‌کاتی چاوو سه‌ر ڕاوه‌شاندن، یاخود هه‌ر به شێوازێکی تر له‌و شێوازانه‌ی که که‌ڕولاڵه‌کان له تێگه‌یاندنی خه‌ڵکی دا به‌کاری ده‌هێنن.
هه‌روه‌ها خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ ده‌کات که له‌ماوه‌ی ئه‌و سێ ڕۆژه‌دا زیکرو یادی خودا زۆر بکات، به‌یانیان و ئێواران نوێژ‌و ته‌سبیحات زۆر بخوێنێت، چونکه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گه‌ر توانای قسه‌کردنی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی دا نه‌بێت، به‌ڵام خۆ توانای خوداپه‌رستی و به‌ندایه‌تی و ته‌سبیحاتی هه‌یه.. هه‌روه‌ک خودای گه‌وره‌ش ده‌رباره‌ی شێوازی گیرابوونی نزاکه‌ی و هێمای زانینی فه‌رموویه:
{{يَا زَكَرِيَّا إِنَّا نُبَشِّرُكَ بِغُلَامٍ اسْمُهُ يَحْيَى لَمْ نَجْعَل لَّهُ مِن قَبْلُ سَمِيًّا ﴿٧﴾ قَالَ رَبِّ أَنَّى يَكُونُ لِي غُلَامٌ وَكَانَتِ امْرَأَتِي عَاقِرًا وَقَدْ بَلَغْتُ مِنَ الْكِبَرِ عِتِيًّا ﴿٨﴾ قَالَ كَذَلِكَ قَالَ رَبُّكَ هُوَ عَلَيَّ هَيِّنٌ وَقَدْ خَلَقْتُكَ مِن قَبْلُ وَلَمْ تَكُ شَيْئًا ﴿٩﴾ قَالَ رَبِّ اجْعَل لِّي آيَةً قَالَ آيَتُكَ أَلَّا تُكَلِّمَ النَّاسَ ثَلَاثَ لَيَالٍ سَوِيًّا ﴿١٠﴾ }}. [ مريم ].
خوای مه‌زن له‌جێیه‌کی دیکەی قورئان و لهفهرمایشتێکی دیکەی هاوشێوه‌ی دا ده‌فه‌رموێت:
{{فَنَادَتْهُ الْمَلآئِكَةُ وَهُوَ قَائِمٌ يُصَلِّي فِي الْمِحْرَابِ أَنَّ اللّهَ يُبَشِّرُكَ بِيَحْيَى مُصَدِّقًا بِكَلِمَةٍ مِّنَ اللّهِ وَسَيِّدًا وَحَصُورًا وَنَبِيًّا مِّنَ الصَّالِحِينَ ﴿٣٩﴾ قَالَ رَبِّ أَنَّىَ يَكُونُ لِي غُلاَمٌ وَقَدْ بَلَغَنِيَ الْكِبَرُ وَامْرَأَتِي عَاقِرٌ قَالَ كَذَلِكَ اللّهُ يَفْعَلُ مَا يَشَاء ﴿٤٠﴾ قَالَ رَبِّ اجْعَل لِّيَ آيَةً قَالَ آيَتُكَ أَلاَّ تُكَلِّمَ النَّاسَ ثَلاَثَةَ أَيَّامٍ إِلاَّ رَمْزًا وَاذْكُر رَّبَّكَ كَثِيرًا وَسَبِّحْ بِالْعَشِيِّ وَالإِبْكَارِ ﴿٤١﴾ }}.[ آل عمران ].
پێغه‌مبه‌رێتی ی ـ یه‌حیا ـ و سیفه‌ته‌کانی
خواستی خوای گه‌وره هاته دی و ژنه‌که‌ی "زه‌که‌رییا" سکی پڕبوو، جا که‌ماوه‌ی سک پڕیه‌که‌ی ته‌واو بوو ـ یه‌حیا ـ هاته دنیاوه، خودای گه‌وره‌ش چه‌ند به‌هره‌و سیفه‌تێکی گه‌وره‌ی پێ به‌خشیبوو وه‌ک زیره‌کی یه‌کی یه‌کجار زۆر‌و باش تێگه‌یشتن و، فه‌رمانیشی پێدابوو که ( ته‌ورات ) بخوێنێته‌وه‌و به‌چوست و چالاکی و وره‌ی به‌رزه‌وه کار به‌ناوه‌ڕۆک و ڕێسا‌و ده‌ستوره‌کانی بکات.
خودای گه‌وره ـ یه‌حیا ـ ی هه‌ر له‌منداڵیه‌وه زانا‌و دانا‌و بینا بۆ تێگه‌یشتن له زانستی دین و په‌یڕه‌وی کردنی حوکمه‌کانی شه‌ریعه‌ت، هه‌روه‌ها خودای گه‌وره له‌ده‌ریای بێ پایانی ڕه‌حمه‌تی یه‌وه ده‌روونێکی به‌سۆزو دڵێکی میهره‌بانی به ـ یه‌حیا ـ به‌خشیبوو، هه‌روه‌ک لهبهدکاری و کرداری چه‌په‌ڵ و نابەجێش پاراستبووی و پاکی کردبوویەوەو پاشان کردبووی به بەندەیەکی گوێڕایه‌ڵ و له‌ژیان دا تاکه هه‌ڵه‌یه‌کی نه‌کرد..
جگه له‌وه‌ش خودای گه‌وره وای لێ کردبوو که ئه‌وپه‌ڕی چاک و به‌ئه‌مه‌ک و ڕه‌وشت به‌رز بێت له‌گه‌ڵ دایک و باوکی دا.. ئیدی ـ یه‌حیا ـ ش پیاوێکی دڵره‌ق و خۆبه‌زل زان نه‌بوو، به‌ڵكو له‌خۆبردوو و دڵنه‌رم بوو، به‌م ره‌نگه‌ش له‌خودای گه‌وره‌وه سڵاوی گه‌رم و هێمنی و دڵنیایی له‌هه‌ر زیان و کاره‌ساتێك لێ کرابوو و هه‌ر له‌ڕۆژی له‌دایک بوونیه‌وه و تا ڕۆژی له‌دنیا ده‌رچوونی و.. تا ڕۆژی دوایی ( قیامه‌ت )یش لێی بێ خه‌م و به‌هره‌مه‌ند بوو که بێگومان له‌و ڕۆژه‌دا ئه‌ویش زیندوو ده‌کرێته‌وه تاکو حیسابی خۆی له‌به‌رده‌می خودادا له‌گه‌ڵ بکرێت.
هه‌روه‌ک خودای گه‌وره‌ش ده‌رباره‌ی ئه‌م به‌شه‌ی چێرۆکه‌که‌ی فه‌رموویه:
{{يَا يَحْيَى خُذِ الْكِتَابَ بِقُوَّةٍ وَآتَيْنَاهُ الْحُكْمَ صَبِيًّا ﴿١٢﴾ وَحَنَانًا مِّن لَّدُنَّا وَزَكَاةً وَكَانَ تَقِيًّا ﴿١٣﴾ وَبَرًّا بِوَالِدَيْهِ وَلَمْ يَكُن جَبَّارًا عَصِيًّا ﴿١٤﴾ وَسَلَامٌ عَلَيْهِ يَوْمَ وُلِدَ وَيَوْمَ يَمُوتُ وَيَوْمَ يُبْعَثُ حَيًّا ﴿١٥﴾ }}. [ مريم ].