"قابیل" و "هابیل" که دوو کوڕی –ئاده‌م- بوون (سڵاوی خوای له‌سه‌ر) قورئان به‌سه‌رهاته‌که‌یانی گێڕاوه‌ته‌وه، چونکه چه‌ندین په‌ندو حیکمه‌تی به‌سودی بۆ باوه‌ڕداران تێدایه.
(قابیل) خاوه‌نی که‌سێتی یه‌کی ده‌رده‌داربوو که توخمه‌کانی شه‌ڕخوازی و خراپه‌کاری تێدابوو و نه‌ریته‌کانی (ته‌ماعکاری و گوناهباری و یاخی بوون له حوکمی هه‌ق) کۆنترۆڵی بیروهۆش و ئاکاری کردبوو و له‌هه‌ق دووری خستبوونه‌وه. به‌ڵام (هابیل)ی برای، پیاوێکی چاکه‌خوازو له‌خواترس و هه‌قپه‌روه‌رد بوو، له‌نێوان ئه‌م و براکه‌ی دا ململانێ یه‌کی عاده‌تی دروست ببوو که زۆر جار له‌سه‌ر شتێك ده‌که‌وێته نێوان ئاده‌میزادانی دیکه‌وه‌و به‌درێژایی ژیانی به‌شه‌ری هه‌میشه دووباره و چه‌ندباره ده‌بێته‌وه، ئه‌م ململانێیه‌ش ململانێی نێوان چاکه و خراپه‌یه‌و یه‌که‌مین ئاکامی به‌وه ده‌رکه‌وت که "قابیل" براکه‌ی خۆی "هابیل" بکوژێت.
ده‌رباره‌ی هۆی ناکۆکیه‌که‌ی نێوان ئه‌و دوو برایه، دوو وته هه‌یه: یه‌که‌م/ ده‌ڵێن –هابیل- خاوه‌نی ڕانه‌مه‌ڕێك بووه -قابیل-یش خاوه‌نی کێڵگه‌یه‌ك بووه. هه‌ریه‌که‌یان بۆ نزیك بوونه‌وه له‌خودا قوربانی یه‌ك پێشکه‌ش ده‌که‌ن. قوربانی یه‌که‌ی (هابیل) ئه‌وه‌بوو که باشترین مه‌ڕی له‌نێو مه‌ڕه‌کانی دا هه‌ڵبژاردو کردی یه قوربانی. به‌ڵام (قابیل) خراپترین جۆری گه‌نمی له‌کێڵگه‌که‌ی هه‌ڵبژاردو کردی به قوربانی.
پاشان هه‌ردووکیان قوربانیه‌کانیان پێشکه‌ش به خودا کرد. له ئاسمانیشه‌وه ئاگرێك نێررایه خواره‌وه‌و قوربانی یه‌که‌ی (هابیل)ی خوارد، به‌ڵام قوربانی یه‌که‌ی (قابیل)ی پشت گوێ خست. به‌مه‌ش (قابیل) زانیی که‌وا خودا قوربانیی براکه‌ی په‌سه‌ند کرد، به‌ڵام قوربانی یه‌که‌ی خۆیی په‌سه‌ند نه‌کردووه. له‌به‌ر ئه‌مه ئێره‌یی (حه‌سودی) پێ برد‌و کوشتی. دووه‌م/ وته‌ی دووه‌میش ده‌رباره‌ی هۆی ناکۆکی یه‌که‌ی نێوان (قابیل) و (هابیل) ئه‌وه‌یه ده‌ڵێن گوایه (ئاده‌م) سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت- هه‌موو جارێك له‌کاتی منداڵبوونی (حه‌وا)ی هاوسه‌ری دا خودا دوو منداڵی پێ ده‌دا، واته دوانه‌یه‌کی کوڕ‌و کچی پێ ده‌به‌خشی.
ئه‌وه بوو یه‌که‌م جار (قابیل) له‌گه‌ڵ کچێکدا به‌شێوه‌ی دوانه (توأم) له‌دایکبوون، دوای ئه‌وانیش (هابیل) له‌گه‌ڵ کچێکی تردا به‌دوانه له‌دایك بوون. ئه‌و کچه‌ی له‌گه‌ڵ (قابیل)دا له‌دایك ببوو جوانترین ئافره‌ت بوو، ئاده‌میش ده‌یویست بیکات به هاوسه‌ری (هابیل)، به‌ڵام (قابیل) ئه‌وه‌ی پێ ناخۆش بوو، به‌ڵکو گوتی (من زیاتر شایسته‌ی ئه‌و کچه‌م ده‌بێت له‌من ماره بکرێت، چونکه (هابیل) ده‌بێت ئه‌و خوشکه‌ی پێ بدرێت که له‌گه‌ڵ خۆیدا له‌دایك بووه. ئه‌م فه‌رمانه‌ش له‌خوداوه نه به‌ڵکو ته‌نها بیر‌و ڕای خۆته). (ئاده‌م)یش (علیه السلام) ڕووی کرده کوڕه‌کانی و پێی گوتن (که‌وابوو هه‌ریه‌که‌تان قوربانی یه‌ك پێش که‌ش به خودا بکه‌ن و هه‌رکسێکتان قوربانی یه‌که‌ی لێ وه‌ربگیرێت ئه‌وا منیش ئه‌و کچه‌ی لێ ماره ده‌که‌م).
ئه‌وانیش قوربانی یه‌کانیان پێشکه‌ش کرد و خودای مه‌زنیش ته‌نها قوربانی یه‌که‌ی (هابیل)ی په‌سه‌ند کرد، نیشانه‌ی په‌سه‌ند کردنه‌که‌ش ئه‌وه بوو له ئاسمانه‌وه ئاگرێکی نارده خواره‌وه و قوربانی یه‌که‌ی قووت داوبردی. (قابیل) که زانی قوربانی یه‌که‌ی ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه له‌داخ و حه‌سوودی دا براکه‌ی خۆی کوشت.
سه‌باره‌ت به وه‌رنه‌گرتنی قوربانی یه‌که‌ی (قابیل) قورئان له ئاماژه‌یه‌کی دا هۆیه‌که‌ی ڕوون کردۆته‌وه، هه‌روه‌ك تیایدا فه‌رموویه: ﴿(وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ ابْنَيْ آدَمَ بِالْحَقِّ إِذْ قَرَّبَا قُرْبَانًا فَتُقُبِّلَ مِن أَحَدِهِمَا وَلَمْ يُتَقَبَّلْ مِنَ الآخَرِ قَالَ لَأَقْتُلَنَّكَ قَالَ إِنَّمَا يَتَقَبَّلُ اللّهُ مِنَ الْمُتَّقِينَ ﴿۲۷﴾ لَئِن بَسَطتَ إِلَيَّ يَدَكَ لِتَقْتُلَنِي مَا أَنَاْ بِبَاسِطٍ يَدِيَ إِلَيْكَ لَأَقْتُلَكَ إِنِّي أَخَافُ اللّهَ رَبَّ الْعَالَمِينَ ﴿۲۸﴾ إِنِّي أُرِيدُ أَن تَبُوءَ بِإِثْمِي وَإِثْمِكَ فَتَكُونَ مِنْ أَصْحَابِ النَّارِ وَذَلِكَ جَزَاء الظَّالِمِينَ ﴿۲۹﴾ فَطَوَّعَتْ لَهُ نَفْسُهُ قَتْلَ أَخِيهِ فَقَتَلَهُ فَأَصْبَحَ مِنَ الْخَاسِرِينَ) ﴿۳۰﴾المائدة/٢٧-٣٠.
واته (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) داستانی هه‌ردوو کوڕه‌ه‌ی ئاده‌م (قابیل و هابیل)یان بۆ بخوێنه‌ره‌وه‌و به‌ڕاستی بۆیان بگێڕه‌وه کاتێك هه‌ردووکیان بۆ نزیك بوونه‌وه له خودا و له ڕه‌زامه‌ندی خودا قوربانی یان پێشکه‌ش کرد، به‌ڵام له‌یه‌کێکیان په‌سه‌ند کراو له‌وی تریان په‌سه‌ند نه‌کرا، و ئه‌وی لێی په‌سه‌ند نه‌کرا ڕووی کرده براکه‌ی و پێی گوت (ده‌بێت بتکوژم) ئه‌ویش گوتی (من بێ تاوانم، هیچ زیانێكم لێ نه‌داویت، خودا‌ش ته‌نها له خواپه‌رستان و ته‌قواکاران قوربانی وه‌رده‌گرێ، جا ئه‌گه‌ر ده‌ست درێژکه‌یت بۆم و بمکوژیت
ئه‌وا من له ڕه‌تدانه‌وه‌ی تۆدا ده‌ستم درێژ ناکه‌م بۆت تابت کوژم، من بێگومان له‌خودای په‌روه‌ردگاری جیهانیان ده‌ترسم، من ده‌مه‌وێت گوناهی کوشتنی من و گوناهه‌که‌ی پێشووشت له ئه‌ستۆ بگریت که به‌هۆیه‌وه قوربانیه‌که‌ت لێ په‌سه‌ند نه‌کراو به‌م پێیه‌ش ببیته یه‌کێك له دۆزه‌خیه‌کان، ئه‌وه‌ش سزای سته‌مکارانه). ئیتر ده‌روونه شه‌ڕخوازه‌که‌ی (قابیل) کاری کوشتنی براکه‌ی بۆ ئاسان کرد‌و کوشتیی.
به‌و تاوانه دزێوه‌ش سه‌رگه‌ردان و زه‌ره‌رمه‌ند بوو و بووه یه‌کێك له خه‌ساره‌تمه‌ندان). با نه‌ختێك هه‌ڵوێسته بکه‌ین له‌به‌رده‌م فه‌رمایشته‌که‌ی خودادا: (﴿...فَتُقُبِّلَ مِن أَحَدِهِمَا وَلَمْ يُتَقَبَّلْ مِنَ الآخَرِ قَالَ لَأَقْتُلَنَّكَ قَالَ إِنَّمَا يَتَقَبَّلُ اللّهُ مِنَ الْمُتَّقِينَ)﴾ بێگومان هه‌ر خودی وشه‌ی (تقوی) له‌م فه‌رمایشته‌دا که له‌سه‌رزاری (هابیل)ه‌وه لاکاتی دواندنی براکه‌ی دا باسکراوه و ئاراسته‌یی کردبوو، به‌س بووه بۆ ئه‌وه‌ی خواستی شه‌ڕخوازی و خراپه‌کاری له‌ده‌روونی (قابیل)دا ڕیشه‌کێش کات..به‌ڵام ئه‌م ئه‌گه‌ره زۆر دووربووه له‌به‌دی هاتنی کرده‌یی نێو ده‌روونێکی یاخیی وه‌ك ده‌روونی (قابیل)دا چونکه (قابیل) خاوه‌نی "تقوی" و "طاعة" نه‌بووه.
واته "له‌خواترس" و "گوێڕایه‌ڵی فه‌رمان" نه‌بووه، هه‌ربۆیه‌ش خودا قوربانی یه‌که‌ی لێ وه‌رنه‌گرتووه، ئیدی ئه‌و چکۆسی و (حه‌سوودی)یه‌ی که هه‌موو ڕووبه‌ندی دڵی داگیر کردبوو و دڵی پڕ کردبوو له ڕق و کینه، وای لێ کردبوو سووربێت له‌سه‌ر کوشتنی براکه‌ی. دوای ئه‌مه دێینه سه‌ر فه‌رمایشته‌که‌ی تری خوداوه‌ند که‌له‌سه‌ر زاری برای مه‌زڵوم و بێ چاره‌وه حاڵ و هه‌ڵوێستی ده‌گێڕێته‌وه و ده‌فه‌رموویت: (﴿لَئِن بَسَطتَ إِلَيَّ يَدَكَ لِتَقْتُلَنِي مَا أَنَاْ بِبَاسِطٍ يَدِيَ إِلَيْكَ لَأَقْتُلَكَ إِنِّي أَخَافُ اللّهَ رَبَّ الْعَالَمِينَ) ﴿۲۸﴾المائدة/٢٨.
لێره‌ش دا ده‌روونه چاکه‌خوازه‌که‌ی (هابیل)مان پیشان ده‌درێت که ئاوێته‌ی "تقوی"یه‌و خواستی چاکه‌و خێرخوازی کۆنترۆڵی کردووه چونکه نایه‌وێت به‌خراپه به‌رامبه‌ر خراپه بجوڵێته‌وه‌و (کوشتن)یش له ڕه‌وشت و سیفه‌ته‌کانی ئه‌و نییه، چونکه (هابیل) له‌خودای په‌روه‌ردگاری جیهانییان ده‌ترسێت. هه‌رکه‌سێکیش له خودا بترسێت ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر که‌س ناکات. (ترسان له خودا‌ش) گه‌وره‌ترین ڕێگره له‌تاوان کردن له‌سه‌ر زه‌وی دا.
جا ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردیارو چاکسازی خوازان بزانن چۆن خه‌ڵکی ڕێنمایی ده‌که‌ن بۆ (باوه‌ڕهێنان به‌خودا) و (به‌چاودێری و ئاگاداری خودا له کاروبارو هه‌ڵس و که‌وتیان) و (سڵ کردنه‌وه له‌سه‌ر پێچی کردنی) ئه‌وا کۆمه‌لگه‌یه‌کی پته‌وی وه‌هایان بۆ بنیات ده‌نرێت که ئاشتی و ئاسووده‌یی باڵی به‌سه‌ردا ده‌کێشێت. به‌ڵام (قابیل) که (ڕه‌وشتی شه‌ڕخوازی)ی به‌سه‌ردا زاڵ ببوو کرداره چه‌په‌ڵ و ناشرینه‌که‌ی ئه‌نجام دا( ﴿فَطَوَّعَتْ لَهُ نَفْسُهُ قَتْلَ أَخِيهِ فَقَتَلَهُ فَأَصْبَحَ مِنَ الْخَاسِرِينَ) ﴿۳۰﴾المائدة/٣٠...ناکۆکیه‌که‌ش له‌نێوان (قابیل) و (هابیل)دا نه‌بووه، به‌ڵکو له‌نێوان (قابیل) و ده‌روونه شه‌ڕخوازه‌که‌ی دا بووه، ئه‌و ده‌روونه‌ی که فه‌رمانی به‌خراپه پێ کردووه، ناکۆکی له‌نێوان خۆی و ئاره‌زووه خراپه‌خوازیه‌کانی و خواسته پیسه‌کانی دا بووه.
ئینجا هه‌رده‌بوو که (قابیل) په‌نا به‌رێته به‌ر ئه‌م هه‌واو ئاره‌زووه شه‌ڕه‌نگێزانه‌یه تاکو دایانمرکێنێته‌وه‌و خۆی له دیلی و ئه‌ساره‌تیان پێ قوتار بکات. وه‌لێ له‌به‌رده‌م بێ ده‌سه‌ڵاتی خۆی و ڕۆچوونی ئاره‌زووه‌کانی دا ده‌سته‌وسان ده‌بێت و له‌نگه‌ری خۆی بۆ ڕاناگیرێت و تاوانکاریشی ده‌گاته ڕاده‌ی کوشتنی براکه‌ی، ئه‌م تاوانه‌ش توندوتیژ ترین نموونه‌ی حه‌سوودی یه.. (حه‌سوودی)یش یه‌که‌م گوناه بووه که سه‌رپێچی خودای له‌ئاسماندا پێ کراوه، هه‌روه‌ك یه‌که‌م گوناهی سه‌رپێچی کردنیشی له‌سه‌ر زه‌وی دابووه. ئه‌وه‌بوو له ئاسماندا –ئیبیلس- حه‌سوودی به-ئاده‌م- برد، به‌ڵام له‌سه‌ر زه‌وی دا
–قابیل- حه‌سوودی به -هابیل- برد.
وانه‌یه‌ك له قه‌له‌ڕه‌شه‌که‌وه کاتێك (قابیل) براکه‌ی کوشت، نه‌یده‌زانی چیی لێ بکات و لاشه‌که‌ی له‌وێ دا که‌وتبوو خودا‌ش له‌وکاته‌دا دوو قه‌له‌ڕه‌شی نارده خواره‌وه که شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا ده‌کرد و له ئه‌نجامی شه‌ڕو کوشتاری نێوانیان دا یه‌کێکیان ئه‌وی دیکه‌یانی کوشت، دوای کوشتنی به ده‌نوکی خۆی و به‌هه‌ردوو قاچیشی چالێكی بۆ هه‌ڵکه‌ندو هه‌ڵیدایه ناوی و ناشتی. جا کاتێك (قابیل) دیتی ئه‌وا قه‌ڵه‌ره‌شه بکوژه‌که قه‌له‌ڕه‌شه کوژراوه‌که ده‌نێژێت، ئه‌ویش دڵی نه‌رم بوو و قایل نه‌بوو که ڕه‌حمی له‌و قه‌له‌ڕه‌شه که‌متر بێت و خێرا ته‌رمی براکه‌ی له‌ژێر خاك دا شارده‌وه‌و له‌هه‌مان کاتیش‌دا دڵی پڕبوو له حه‌سره‌ت و په‌شیمانی له‌سه‌ر کرده‌وه نابه‌جێکه‌ی بۆیه له‌دڵی خۆیدا گوتی (تۆ بڵێی
من به‌زه‌ییم له‌و قه‌له‌ڕه‌شه که‌متر بێت؟!).."هه‌مان هه‌ست" له قورئانیش دا گێڕاوه‌ته‌وه که خودا ده‌رباره‌ی کۆتایی به‌سه‌رهاته‌که ده‌فه‌رموویت: (﴿فَبَعَثَ اللّهُ غُرَابًا يَبْحَثُ فِي الأَرْضِ لِيُرِيَهُ كَيْفَ يُوَارِي سَوْءةَ أَخِيهِ قَالَ يَا وَيْلَتَا أَعَجَزْتُ أَنْ أَكُونَ مِثْلَ هَذَا الْغُرَابِ فَأُوَارِيَ سَوْءةَ أَخِي فَأَصْبَحَ مِنَ النَّادِمِينَ) ﴿۳۱﴾المائدة/٣١..