ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

     بۆ پشتیوانیكردنی ماڵپه‌ڕ ڕۆژانه‌ 2 جار كلیك له‌م وێنه‌یه‌ بكه‌👇

    خوای گەورە لەم شەوەدا فەرمان دەکات هەرچی قورئانە لەسەر زەوی فریشتەکان هەڵیبگرن و بیهێنەوە بۆ ئاسمان

    خوای گەورە لەم شەوەدا فەرمان دەکات هەرچی قورئانە لەسەر زەوی فریشتەکان هەڵیبگرن و بیهێنەوە بۆ ئاسمان


    پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت ڕۆژێک دێ کاتێک ئیمام دەیەوێ نوێژی بەیانی بۆ موسڵمانان بکات ، دەیەوێ تەکبیری نوێژ لێبدات تاکو نوێژ بکات کەچی سەیر دەکات یەک وشەی لە قورئانی پیرۆز بیر نەماوە .
    که پرسیار لە ئەوانی دوای خۆی دەکات ئەوانیش یەک وشەیان بیر نەماوە لەبەر ئەوەی خوای گەورە لەم شەوەدا فەرمان دەکات هەرچی قورئانە لەسەر زەوی فریشتەکان هەڵیبگرن و بیهێنەوە بۆ ئاسمان و کاتێک خەڵکەکە لە یەکتر پرسیار دەکەن تەنانەت ئایەتێکی قورئانی پیرۆزیشیان بیر نەماوە دەڵێن قورئان بهێنن لەسەر قورئان بخوێنین کە قورئانەکە دەهێنن و سەیری دەکەن هەموو لاپەڕەکانی قورئان سپیە و یەک وشەی لەسەر نەماوە ئەم شەوە هەرچی قورئانە لەسەر بە فەرمانی خوای گەورە هەمووی چۆتەوە ئاسمان .
    ئینجا ئەو کاتە خەڵکەکە دەزانن ئەم نیشانە کارەساتێکی یەکجار گەورەیە بۆیە چاوەڕوان دەبن لە دوای ۳ ڕۆژ کە سەیر دەکەن خۆر لە خۆر ئاواوە هەڵدێت کاتێک خەڵکەکە ئەمە دەبینن هەر چ کەسێک لەسەر زەویە ئیمان دەهێنن 
    واتە هیچ کەسێک نیه ئیمان نەهێنێ بەڵام خوای گەورە تەوبەی هیچ کەسێک قەبوڵ ناکات تەنها ئەو کەسانە نەبێت لە پێش ئەو ڕووداوە گەورەیە ئیمانیان بە خوای گەورە هێناوە هەڵاتنی خۆر لە خۆر ئاواوە نیشانەی داخستنی دەرگای تەوبەیە .
    واتە ئەوانەی لە پێش هەڵاتنی خۆر لە خۆرئاواوە تەوبەیان کردبێت ، هەروەکو پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت :
    خوای گەورە تەوبەی بەندەی خۆی قەبوڵ دەکات هەتا ئەو کاتەی کە خۆر لە خۆرئاواوە هەڵدێت ئینجا کە خۆر لە خۆرئاواوە هەڵدێ تاکو ناوەندی ئاسمان دێت و دواتر لە خۆرئاواوە ئاوا دەبێتەوە بۆ بەیانیەکەی وەکو هەمیشە لە ڕۆژهەڵاتەوە هەڵدێتەوە بەڵام بەبێ بوونی قورئانی پیرۆز لەسەر گۆی زەوی .
    موسڵمان بە موسڵمانیەتی خۆی دەمێنێتەوە کافریش بە کافری کە بە هیچ شێوەیەک خوای گەورە تەوبەیان لێ قەبوڵ ناکات ئینجا موسڵمانەکان هەست بە غوربەت و بێزاریەکی زۆر دەکەن بەبێ بوونی قورئان دەڵێن ئێمە لە دوای قورئانی پیرۆز ژیانمان بۆ چیە هەر بۆیە داوای مردن و گەڕانەوە دەکەن بۆ لای خوای گەورە ئینجا .
    پێغەمبەر د.خ ﷺ دەفەرمووێت :
    (ثم يرسل الله عز وجل ريحا باردا من قبل الشام فلا يبقى على وجه الأرض احد في قلبه مثقال ذرة من خير او ايمان الا قبضته حتى لو ان احدكم دخل في كبد جبل  لدخلته عليه حتى تقبضه)
    واتە
    خوای گەورە دوعایان قەبوڵ دەکات بایەکی فێنک هەڵدەکات کە لە لای شامەوە دێت ئەو بایە هەر کەسێک کە موسڵمان بێت هەڵیمژێت یەکسەر دەمرێت یەک کەس ناهێڵێت لەسەر زەوی کە مسقاڵە زەڕەیەک ئیمانی لە دڵ دایە ئیلا بەهەڵمژینی ئەو بایەوە ڕۆحی دەردەچێت و دەمرێت .
    پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت :
    هەتاکو کەسێک لە نێو چیاکان خۆی حەشار دابێت ئەو بایە ئەویش دەگرێتەوە .
    پێغەمبەر ﷺ لە فەرموودەیەکی تردا دەفەرمووێت :
    (ان الله يبعث ريحا من يمن الين من الحرير فلا تدع احدا في قلبه مثقال ذرة من إيمان الا قبضته)
    واتە
    خوای گەورە بایەک هەڵدەکات لە یەمەن کە لە حەریر نەرمترە هەموو کەسێک کە هەڵیدەمژێت دەمرێت بەو هۆیە یەک کەس کە مسقاڵە زەڕەیەک ئیمانی لە دڵدایە لەسەر  زەوی نامێنێت ئینجا موسڵمان بۆ هەمیشەیی کۆتایی دێت لەسەر زەوی .
    (فيبقى من لا خير فيه فيرجعون الى دين ابائهم)
    واتە
    دونیا بۆ کەسانێک دەمێنێتەوە کە دووبارە دەگەڕێنەوە سەر دینی باپیرانیان 
    واتە مەبەستی بت پەرستیە 
    دایکە عائیشە (ڕەزای خوای لێبێ) لە پێغەمبەرەوە ﷺ بۆمان دەگێڕێتەوە کە دەفەرمووێت :
    (لا يذهب الليل والنهار حتى تعيد الات العزى) .
    واتە
    سەردەمێک دەگەڕێتەوە کە مرۆڤەکان (لات و عوزا) دووبارە دەیپەرستنەوە .
    (لات و عوزا) ناوی دوو بتە کە لە سەردەمی جاهیلیەت خەڵکی (مەککە و مەدینە و طائیف) دەیانپەرست .
    پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت :
    (لا يعرفون معروفا ولا ينكرون منكرا فيتمثل لهم الشيطان فيقول الا تستحيون فيقولون فما تأمرون فيامرهم بعبادة وهم في ذالك دار رزقهم حسن عيشهم)
    واتە
    کەسانێک لەو سەرەمە دەژین نازانن چاکە و خراپە چیە
    واتە لە یەکی جیا ناکاتەوە ئەوەندە خراپن شەیتان قسەیان لەگەڵ دەکات واتا بە شێوەیەکی ئاسایی ئەو سەردەمە خەڵکی شەیتان دەبینن و دێتە لایان قسەیان لەگەڵ دەکات ئینجا خەڵکەکە ئەوەندە نەفامن لە شەیتان دەپرسن : فەرمانی چیمان پێ دەکەیت ؟
    شەیتانیش پێیان دەڵێت : بت بپەرستن .
    هەرچی خراپە لەسەر زەوی ئەنجامی دەدەن فەسادیەکی زۆر بڵاو دەکەنەوە لەسەر زەوی کوشتارێکی زۆر لە نێوانیان دا ڕوو دەدات هەروەها بە ئاشکرا زینا دەکەن لەبەر چاوی خەڵکی وەکو ئاژەڵ شەرم لە یەکتر ناکەن .
    پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت :
    باشترین کەسی ئەو سەردەمە کەسێکە کاتێک دەیەەوێ زینا بکات لەگەڵ کەسێکی تر دەڵێن با بچین بۆ شوێنێک خەڵکمان لێ دیار نەبێت ئەو کەسەی ئەو سەردەمە باشترینیانە ئینجا ناوی خوای گەورە نازانن .
    پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت :
    کەسێک دەڵێت (لا الە الا اللە)
    ئەوەی کە لە لای دانیشتوە دەڵێ چیت گوت ؟
    ئەویش دەڵێت نازانم مانای چیە بەڵام لە کەسانی پێش خۆم ئەم قسەیەم گوێ لێ بووە .
    واتە نازانن (لا الە الا اللە) مانای چییە نازانن (اللە) ناوی خودایە .
    ئەنەسی کوڕی مالیک دەڵێ : پێغەمبەر ﷺ فەرمووی :
    (لا تقوم الساعة حتى لا يقال في الارض الله ، الله) .
    واتە
    ڕۆژی دوایی ئەو کاتە دێت کە لەسەر زەوی ناڵێن (اللە ، اللە)  خەڵکانی ئەو سەردەمە خراپترین خەڵکی سەر زەمینن .
    عبدللەی کوڕی مسعود دەڵێ : پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت :
    (لا تقوم الساعة الا على شرار الخلق) .
    واتە
    ڕۆژی دوایی دادێت بەڵام لەسەر خراپترین خەڵکی سەر زەوی .
    بەسوپاسەوە وەرگیراوە

    بڵاوی بكه‌نه‌وه‌

     بۆ پشتیوانیكردنی ماڵپه‌ڕ ڕۆژانه‌ 2 جار كلیك له‌م وێنه‌یه‌ بكه‌👇

     ده‌ته‌وێت له‌ ڕێگای مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پاره‌ به‌ده‌ست بهێنی ؟👇

    https://bit.ly/3IIfX9K

     بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌

     ته‌له‌گرام   مه‌سنجه‌ر   یوتوب   انسته‌گرام