گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە ملیۆنان بینەری لەخۆی كۆكردوەتەوە، تێیدا دیمەنی ناپاكیی هاوژینێكی دوگیان دەردەكەوێت لەبەردەم هاوژینەكەیدا.
میگێل، لە ئاهەنگی یادی سێهەمین ساڵەی هاوسەرگیریدا لەگەڵ هاوژینەكەی (ئێنجی)، ژمارەیەك بەڵگەی ڤیدیۆیی ئێنجی دەخاتەڕو كە پارێزەرەكەی كۆیكردوەتەوە هەتا بیسەلمێنێت ناپاكیی بەرامبەر كراوە.
ئەوەی بوەتە جێی سەرنج و بەگوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ، لەگەڵ هاوڕێ زۆر نزیكەكەی میگێل، هاوژینەكەی ناپاكییەكەی ئەنجامداوە و هاوڕێكەشی لەو ئاهەنگەدا ئامادەبوە.
لەمیانی پێشكەشكردنی وتەیەكدا، میگێل رایگەیاند هاوژینەكەی لە چوارەمین مانگی دوگیانیدا نییە، بەڵكو شەش مانگە دوگیانە، لەرێگەی لاپتۆپێكیشەوە ساتی ئەنجامدانی ئەو ناپاكییەی نێوان هاوژین و هاوڕێكەی پیشانی ئامادەبوان دەدات.
ئاهەنگەكە بە شەڕ كۆتاییهات، كەسەكانی میگێل بە هەڵدانی خواردن و خواردنەوە ئامادەكراوەكان هێرشیانكردە سەر هاوڕێكەی و دەركردنی لە ئاهەنگەكە، لەوكاتەشدا هاوژینەكەی میگێل هەوڵیداوە بیسەلمێنێت ناپاكیی ئەنجامنەداوە.
هاوكات بەشێك لە بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەگومانن لە راستیی ئەو ڤیدیۆیە و پێیانوایە شانۆییەكی رێكخراوە بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین بینەر.
بڵاوی بكهنهوه