ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان
    Showing posts sorted by date for query ٣!. Sort by relevance Show all posts
    Showing posts sorted by date for query ٣!. Sort by relevance Show all posts

    مه‌كینه‌ی تایبه‌ت به‌ ڕێك خستنی روخسار و جسم


    پێداویستی هەموو ماڵێ 🙈

    گەیاندن بە خۆڕاییە 💯

    بۆ داواکردن نامە بنێرن 💓

    ئامێری چاککردنی برۆ و دەموچاو

     

    بەکارهێنانەکانی:

     

    بە وردی پێناسە و پاککردنەوەی برۆکان بە ئاسانی.

     

    بە نەرمی مووی نەخوازراو لە دەموچاو و شوێنە هەستیارەکان لادەبات.

     

    قژ و  موی روخسار ببڕە و نەرم بکە بە سێ سەری بڕینی جیاواز.

     

    گونجاوە بۆ بەکارهێنانی ماڵەوە و سەفەر بەهۆی دیزاینە بچووکەکەیەوە.

     

     

     

    تایبتمەندیەکان:

     

    دیزاینی ٣ لە یەک ، بە ٣ سەری جیاواز بۆ ئەوەی هەموو پێداویستیەکانی پێناسەکردنی قژت و لابردنی قژت دابین بکات.

     

    شەحنکردنەوەی USB، گونجاوە بۆ بەکارهێنان بەبێ ئەوەی پێویست بە گۆڕینی پاتری بکات.

     

    تیغی پۆڵا ستانلێس کە بەرگری لە ژەنگ دەکات سەلامەتە بۆ پێستی هەستیار.

     

    کێشی سووک و ئاسانە بۆ بەکارهێنان بە دەست لێدانی دوگمەیەک.

     

    پشتگیری لە کارکردنی بێدەنگ دەکات بۆ ئاسوودەیی بەکارهێنەر لە کاتی بەکارهێناندا.

     

     

     

    ناوەڕۆکی بۆکس:

     

    - ئامێری پێناسەکردنی برۆ و دەموچاو.

    - ٣ سەری جیاواز: ١.

    - ئامۆژگاری بۆ برۆی ورد.

    - سەر ڕیش تاشین لە دەموچاو.

    - سەری نەرمکردنی پێستی دەموچاو.

    - کەیبڵی شەحنکردنەوەی USB.

    - فڵچەی بچووکی پاککەرەوە.



    گه‌یاندن به‌ خۆڕاییه‌ 

    نرخ ته‌نها 25 هه‌زاره‌

    بۆ داواكردن نامه‌ بنێرن بۆ په‌یجی ئینسته‌گراممان

    Shazidaka

    https://www.instagram.com/shazidaka 


    Read More »

    33- مافه‌كانی رسول الله‌ صلی الله‌ علیه‌ وسلم له‌سه‌ر ئومه‌ته‌كه‌ی


     

    بسم الله والحمد لله والصلاه‌ والسلام علی رسول الله

    ناردنی محمد صلی الله علیه‌ وسلم به‌پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم منه‌تێكی گه‌وره‌ی په‌روه‌ردگار بو بۆ ئه‌هلی زه‌وی،وه‌ك فه‌رمویه‌تی:((لَقَدْ مَنَّ اللَّهُ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ إِذْ بَعَثَ فِيهِمْ رَسُولًا مِنْ أَنْفُسِهِمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِهِ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَإِنْ كَانُوا مِنْ قَبْلُ لَفِي ضَلَالٍ مُبِينٍ )) ال عمران (١٦٤).

    ١/ پێویست موسڵمانان پێغه‌مبه‌ر یان صلی الله علیه‌وسلم له‌ نه‌فسی خۆیان وباوك ودایكیان و ماڵ و منداڵیان و هه‌مو ئه‌ هلی سه‌رزه‌وی زیاترخۆش بوێ وه‌ك پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم فه‌رمویه‌تی:لایۆمن احدكم حتی اكون احب الیه‌ من والده‌ وولده‌ والناس اجمعین))ئیمامی بوخاری و موسلیم گێڕاویانه‌ته‌وه‌.

    واته‌:ئیمانی هیچ یه‌كێك له‌ ئێوه‌ دانامه‌زرێت هه تاوه‌كو منی خۆشتر نه‌وێت له‌ باوكو دایكی و منداڵه‌كانی و هه‌موئه‌هلی سه‌رزه‌وی.

    خوای گه‌وره‌ له‌ قوڕئاندا ئه‌مانترسێنێت له‌وه‌ی كه‌ خۆشه‌ویستی هیچ كه‌سێك پێش بخه‌ین به‌ سه‌ر خۆشه‌وفه‌رمویه‌تی:((قُلْ إِنْ كَانَ آبَاؤُكُمْ وَأَبْنَاؤُكُمْ وَإِخْوَانُكُمْ وَأَزْوَاجُكُمْ وَعَشِيرَتُكُمْ وَأَمْوَالٌ اقْتَرَفْتُمُوهَا وَتِجَارَةٌ تَخْشَوْنَ كَسَادَهَا وَمَسَاكِنُ تَرْضَوْنَهَا أَحَبَّ إِلَيْكُمْ مِنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ وَجِهَادٍ فِي سَبِيلِهِ فَتَرَبَّصُوا حَتَّى يَأْتِيَ اللَّهُ بِأَمْرِهِ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ))

    (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر باوو باپیرانتان و براکانتان و هاوسه‌رانتانو عه‌شره‌ت و هۆزتان و ماڵ و سامانێک که‌ به‌ده‌ستان هێناوه‌، یاخود بازرگانیه‌ک ده‌ترسن که‌ شکان و بێ بازاڕی ڕووی تێبکات و خانووبه‌ره‌ و کۆشک و ته‌لارێک که‌ حه‌ز ده‌که‌ن لێتان تێک نه‌چێت و دڵخۆشن پێی، لاتان خۆشه‌ویستترو نازدارتر بێت له‌ خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و جیهادو تێکۆشان له‌پێناو ڕێبازی ئه‌و زاته‌دا، ده‌ ئه‌وه‌ چاوه‌ڕوان بن، هه‌تا خوای گه‌وره‌ (تۆڵه‌تان لێ ده‌سێنێت)، خوای په‌روه‌ردگاریش هیدایه‌ت و ڕێنموویی قه‌ومی یاخی و له‌ سنوور ده‌رچوو نادات.

    له‌دوای ئاشته‌وای حوده‌یبیه‌ عوروه‌ی كوڕی مسعود ووتی به‌ قوڕه‌یشیه‌كان: (والله لقد وفدت على الملوك ووفدت على قيصر وكسرى والنجاشى والله ما رأيث ملكا قط يعظمه أصحابه ما يعظم اصحاب محمد محمدا .......وإذا أمرهم ابتدروا أمره وإذا توضأكادوا يقتتلون على وفضوئه وإذا تكلموا خفضوا اصواتهم عنده وما يحدون النظرإليه تعظيما له) .

    سوێند به‌ خوا به‌ وه‌فد چوم بۆلای پادشاكانی جیهانچوم بۆلای قیسر و كیسرا و نجاشی ،سوێند به‌ خوا نه‌م دیوه‌ هیچ پادشایه‌ك ئه‌م گه‌وره‌ ییو ڕێزه‌ی بۆ بكرێت كه‌ هاوڕێكانی محمد بۆ محمدی (صلى الله عليه وسلم) ده‌كه‌ن.............كاتێك فه‌رمانی پێده‌كردن یه‌كسه‌ر جێ به‌جێیان ده‌كرد ،وه‌كاتێك ده‌ستنوێژی ده‌گرت خه‌ریك بو شه‌ڕبكه‌ن له‌ سه‌رئاوی ده‌ستنوێژه‌ كه‌ی، وه‌كاتێك قسه‌یان ده‌كرد له‌ ته‌نیشتیدا زۆر به‌ سوكی قسه‌یان ده‌كرد ،وه‌هه‌روه‌ها چاویان تێ نه‌ده‌بڕی و سه‌ری خۆیانیان كزده‌كرد له‌ ئاستیدا شكۆمه‌ندی ئه‌ویان نیشان ده‌دا...وه‌ئه‌بوسوفیان ده‌یفه‌رمو: (والله مارایت احدا یحب احدا كمایحب اصحاب محمد محمدا (صلى الله عليه وسلم).

    واته‌:سوێند به‌ خوا هیچ كه‌سێكم نه‌دیوه‌ كه‌سێكی خۆش بوێ هێنده‌ی هاوڕێكانی محمد محمد یان خۆش ده‌وێت (صلى الله عليه وسلم) كه‌چی له‌هه‌مانكاتدا ئاهه‌نگیان بۆ نه‌ده‌گێڕا وشاریان بۆ نه‌ده‌ڕازانده‌وه‌!((فَاعْتَبِرُوا يَا أُولِي الْأَبْصَارِ)).وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی اله وصحبه‌ اجمعین. ١٦ /ربیع /١٤٣٥ك

    مافه‌كانی رسول الله صلی الله علیه‌وسلم له‌سه‌ر ئومه‌ته‌كه‌ی (٢)

    بسم الله والحمد لله والصلاه‌ والسلام علی رسول الله مافی دوه‌م/ گوێڕایه‌ڵی كردنی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم له‌وه‌ی كه‌فه‌رمانی پێكردوین،چونكه‌ جێ به‌ جێ كردنی فه‌رمانه‌كانی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم جێ به‌ جێ كردنی فه‌رمانی په‌روه‌ردگاره‌،خوای گه‌وره‌ فه‌رمویه‌تی:((يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلَا تَوَلَّوْا عَنْهُ وَأَنْتُمْ تَسْمَعُونَ )) واته‌:خوای گه‌وره‌ فه‌رمانیپێكردوین كه‌ گوێڕایه‌ڵی خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی صلی الله علیه‌وسلم بكه‌ین وپشتی لێ هه‌ڵنه‌كه‌ین.

    وه‌هه‌روه‌ها په‌روه‌ردگار وه‌رگرتنی هیدایه‌تی به‌ستوه‌ته‌وه‌ به‌ گوێڕایه‌ڵی كردنی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌صلی الله علیه‌وسلم وه‌ك فه‌رمویه‌تی:((وَإِنْ تُطِيعُوهُ تَهْتَدُوا))واته‌:ئه‌گه‌رئێوه‌ گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم بكه‌ن ده‌كه‌ونه‌ سه‌رڕێگه‌ی هیدایه‌ت.وه‌له‌هه‌مان كاتدا په‌روه‌ردگار ترساندوینی له‌ سه‌رپێچی كردنی فه‌رمانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم وه‌ك فه‌رمویه‌تی:((فَلْيَحْذَرِ الَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِ أَنْ تُصِيبَهُمْ فِتْنَةٌ أَوْ يُصِيبَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ))

    واته‌: ئه‌ی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم ئه‌وكه‌سانه‌ بترسێنه‌ كه‌سه‌رپێچی فه‌رمانه‌كانی تۆ ده‌كه‌ن دوچاری شه‌ڕو فیتنه‌یه‌كی گه‌وره‌ببن له‌ دونیادا یان دوچاری سزایه‌كی زۆرسه‌خت ببن له‌ دواڕۆژدا.

    وه‌هه‌روه‌هاپێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم فه‌رمویه‌تی:((( كُلُّ أُمَّتِي يَدخُلُونَ الجَنَّةَ إلاَّ مَنْ أبَى)). قيلَ : وَمَنْ يَأبَى يَا رَسُول الله ؟ قَالَ : (( مَنْ أَطَاعَنِي دَخَلَ الجَنَّةَ ، وَمَنْ عَصَانِي فَقَدْ أبَى )) رواه البخاري .

    واته‌:هه‌موئومه‌ته‌كه‌م ده‌چنه‌به‌هه‌شته‌وه‌ مه‌گه‌ر كه‌سێك پشت هه‌ڵكات. پێیان ووت كێ پشت هه‌ڵده‌كات فه‌رموی:هه‌ركه‌سێك گوێڕایه‌ڵیم بكات ده‌چێته‌به‌هه‌شته‌وه‌ وه‌هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی فه‌رمانه‌كانم بكات ئه‌وه‌ پشتی هه‌ڵكردوه‌.یه‌عنی: ناچێته‌به‌هه‌شته‌وه‌. خوای گه‌وره‌ بمان پارێزێت.كه‌واته‌:سه‌ربه‌رزی دونیاو دوا ڕۆژ به‌ستراوه‌ به‌گوێڕایه‌ڵی كردنی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ صلی الله علیه‌وسلم..وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی اله وصحبه‌ اجمعین.١٧ /ربیع /١٤٣٥ك

    مافه‌كانی رسول الله صلی الله علیه‌وسلم له‌سه‌ر ئومه‌ته‌كه‌ی (٣)بسم الله والحمد لله والصلاه‌ والسلام علی رسول اللهمافی سێیه‌م/زۆر صه‌ڵاواتدان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌ وسلم به‌ گشتی وه‌ به‌تایبه‌ت له‌ شه‌وانو ڕۆژانی هه‌ینیدا ،

    خوای په‌روه‌ردگار له‌قورئانی پیرۆزدا فه‌رمانی پێكردوین كه‌زۆر صه‌ڵاواتیله‌سه‌ر بده‌ین وه‌ك فه‌رمویه‌تی:((إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا ))

    واته‌:بێ گومان په‌روه‌ردگارو فریشته‌كان صه‌ڵاوات ده‌ده‌ن له‌ سه‌ر پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌ وسلم،ده‌سا ئێوه‌یش ئه‌ی بڕواداران زۆر صه‌ڵاوات و سه‌لامی له‌ سه‌ر بده‌ن .ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر گه‌وره‌یی مافیپێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌ وسلم به‌سه‌ر ئومه‌ته‌ كه‌یه‌وه‌ كه‌ خالق و مخلوق صه‌ڵاواتی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن، وه‌هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌ وسلم له‌ فه‌رموده‌یه‌كدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ كردوه‌ كه‌نزیك ترین كه‌س له‌وه‌وه‌ له‌ڕۆژی دوایدا ئه‌وانه‌ن كه‌زۆر صه‌ڵاواتی له‌ سه‌ر ده‌ده‌ن وه‌ك فه‌رمویه‌تی:(اولی الناس بی یوم القیامة اكثرهم علي صلاة) (صحيح الترغيب (١٦٦٨)

    واته‌:نزیكترین كه‌س له‌منه‌وه‌ له‌ ڕۆژی دوایدا ئه‌وانه‌ن كه‌ زۆر صه‌ڵاواتم لێ ده‌ده‌ن.وه‌له‌ فه‌رموده‌یه‌كی تردا فه‌رمویه‌تی:(من صلى علي واحدة صلى الله عليه عشرا)صحیح مسلم.

    واته‌:هه‌ركه‌سێك یه‌ك جار صه‌ڵاواتم له‌سه‌ر بدات خوای گه‌وره‌ ده‌جار صه‌ڵاوات له‌سه‌ر ئه‌و ده‌دات.خۆشه‌ویستان ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێت ببنه‌ دۆستیخواو نزیك بن له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ صلی الله علیه‌وسلم له‌ڕۆژی دوایدا زۆر صه‌ڵاوات بده‌ن له‌ دیداری پاكی ئه‌و ((رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ)).وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی اله وصحبه‌ اجمعین.١٩ /ربیع الاول /١٤٣٥ك

    مافه‌كانی رسول الله صلی الله علیه‌وسلم له‌سه‌ر ئومه‌ته‌كه‌ی (٤) بسم الله والحمد لله والصلاه‌ والسلام علی رسول الله خاڵی چوارهه‌م/ چاوكردن له‌ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم له‌ شێوازی به‌ندایه‌تی كردنی بۆخوای گه‌وره‌، له‌ هه‌ڵسوكه‌وتو ڕه‌ووشت و زمان شیرینی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا له‌ كڕین و فرۆشتنی بازاڕیدا له‌ په‌یمان پارێزی له‌ گه‌ڵ دۆست و دوژمنانیدا..................چونكه‌ په‌روه‌ردگار وه‌صفی ده‌كات به‌ جوانترینی ڕه‌وشت وهه‌ڵسوكه‌وت وه‌ك فه‌رمویه‌تی:((وَإِنَّكَ لَعَلَى خُلُقٍ عَظِيمٍ)).

    وه‌هه‌روه‌ها خوای گه‌وره‌ فه‌رمانمان پێده‌كات كه‌ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم به‌مامۆستاو پێشه‌وای خۆمان بزانین وهه‌مو شتێكمان له‌و وه‌ربگرین وه‌ك فه‌رمویه‌تی:((لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِمَنْ كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآخِرَ وَذَكَرَ اللَّهَ كَثِيرًا )).

    كه‌واته‌: نابیت لاسای بێ باوه‌ڕان بكه‌ینه‌وه‌ و خۆمان بشوبهێنین به‌وانه‌وه‌ چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم فه‌رمویه‌تی:(من تشبه‌ بقوم فهو منهم).واته‌:هه‌ركه‌سێك خۆی بشوبهێنێت به‌هه‌ر گه‌لێكه‌وه‌ له‌وانه‌. ده‌با ته‌نها چاو له‌ مامۆستای مرۆڤایه‌تی بكه‌ین و شوێن هه‌نگاوه‌كانی بكه‌وین.وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی اله وصحبه‌ اجمعین.٢٦ /ربیع الاول /١٤٣٥ك


    Read More »

    24- ئیسراء میعراج ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌ علیه‌ وسلم


     

    دواى ئه‌و هه‌موو دژوارى و ناڕه‌حه‌تيه‌ى هاته‌ پێش پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ پێناوى گه‌ياندنى ئيسلام به‌ خزمان و كه‌سانى خۆى له‌ قوڕه‌يش وه‌ دواى ئه‌و هه‌موو ئازار و ڕێگريه‌ى هاته‌ ڕێى له‌لايه‌ن دانيشتوانى مه‌ككه‌وه‌ و دواى سه‌فه‌ره‌ دڵا ته‌زێن و پڕ زه‌حمه‌ته‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئه‌نجاميدا بۆ طائف، و هه‌ڵوێستى دانشتوانى به‌رامبه‌رى دواى ئه‌و هه‌موو ڕووداوه‌ خواى گه‌وره‌ ڕێزى له‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) گرت ، و ميواندارى كرد و ڕاسته‌وخۆ گفتوگۆى له‌گه‌ڵدا كرد، وه‌ برا پێغه‌مبه‌ره‌كانى پێش خۆى نيشاندا و به‌هه‌شت و دۆزه‌خ ... هتد، وه‌ تا جبريل به‌ شێوه‌ى خۆى ببينێت، وه‌ نوێژى له‌سه‌ر فه‌رز بكات تاكو ئه‌مانه‌ ببێته‌ هۆى پاكردنه‌وه‌ى جه‌سته‌ و ده‌روونى و ڕه‌واندنه‌وه‌ى خه‌مه‌كانى، به‌سه‌رهاتى ئيسرا و ميعراج له‌ چه‌ندين فه‌رمووده‌دا هاتووه‌، كه‌ (صحيح)ن هه‌ندێكيان به‌ درێژى و هه‌ندێكيان به‌ كورتى، به‌ڵام لێره‌دا هه‌وڵا دراوه‌ سه‌رجه‌م

    ڕيوايه‌ته‌كانى(ئيسراء و ميعراج) كۆبكرێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ هه‌وڵدانى (ته‌وفيق) له‌ نێوانياندا و ڕێكخستنى فه‌رمووده‌كان، وه‌ به‌سه‌رهاته‌كه‌ش به‌م جۆره‌ ده‌بێت: (ئه‌بو شيهابى زوهرى) (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت: ( اسرى رسول الله(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) إلى البيت المقدس قبل الهجرة بسنة ) (١)واته‌ : شه‌وڕه‌وى كرا به‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) پێش كۆچ كردنى بۆ شارى مه‌دينه‌ به‌ ساڵێك ، (ئيبن ئيسحاق) ده‌فه‌رموێت: ( پاشان شه‌وڕه‌وى كرا به‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ (مسجد الحرام) ه‌وه‌ بۆ (مسجد الأقصى) (واته‌: شارى بيت المقدس يان ئيليليا) ئه‌مه‌ كاتێك بوو كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئيسلامى ڕاگه‌ياند بوو به‌شارى مه‌ككه‌ وه‌ بڵاوبۆوه‌ به‌سه‌رجه‌م هۆزه‌كانى تردا )(٢).(ئيبن حه‌جه‌ر) ده‌فه‌رموێت: ( پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) خه‌ووتبوو له‌ ماڵى دايكى هانى، كه‌ ماڵيان لاى دۆلى ئه‌بو طالب بوو له‌و كاته‌دا له‌ سه‌قفه‌كه‌وه‌ مه‌لائيكه‌ دابه‌زين و پێغه‌مبه‌ريان (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ ماڵ هێنايه‌ ده‌ر بۆ مزگه‌وت و له‌وآ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) پاڵى دايه‌وه‌، و وه‌ نه‌وزى پێوه‌ ديار بوو، ئه‌نجا مه‌لائيكه‌ هينايانه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ ده‌رگاى مزگه‌وت (واته‌: له‌ نێوان خه‌وتن و نه‌خه‌وتندا بوو )(٣).

    ئێستاش سه‌رتاسه‌رى ڕيوايه‌ته‌كانى ئيسرا و ميعراج به‌م جۆره‌ ده‌بێت (والله اعلم):- (ئه‌بو زه‌ڕ) (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمويه‌تى: ( فرج عن سقف بيتي وانا بمكة فنزل جبريل (علیه‌السلام) )(٤) واته‌: كاتێ له‌ مه‌ككه‌ بووم له‌ سه‌قفى ژووره‌كه‌مه‌وه‌ جبريل دابه‌زى ..

    له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا (جاءه ثلاثة نفر) (٥) واته‌: سێ كه‌س بوون، يه‌كێكيان جبريل بوو،

    له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا ( اذ سمعت قائلا يقول احد الثلاثة بين الرجلين فاتيت )(٦) واته‌: گوێم لێ بوو يه‌كێكيان ده‌يووت:ئه‌و پياوه‌يانه‌ كه‌ له‌ نێوان ئه‌و سآ پياوه‌دا خه‌وتووه‌ (واته‌: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) )،

    له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا (فلم يكلموه حتى احتملوه فوضعوه عند بئر زمزم فتولاه منهم جبريل ) واته‌: قسه‌يان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) نه‌كرد وه‌ هه‌ڵيان گرت و برديان هه‌تاكو لاى بيرى زمزم له‌وێ دايان نا و ئنجا ئه‌وان گه‌ڕانه‌وه‌ و جبريل له‌وانى وه‌رگرت و مايه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ،

    له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا ( بينما انا عند البيت ..)(٧) واته‌: من كاتێك لاى حيجرى لاى كه‌عبه‌ بووم ..، له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا (في الحطيم او الحجر مضطجعا بين النائم و اليقظان ) واته‌: پاڵم دابووه‌ له‌ نێوان حاله‌تێكى خه‌وتن و نه‌خه‌وتن دا بووم.

    له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا ( فنزل جبريل (علیه‌السلام) ففرج صدرى .. )(٨) واته‌: جبريل دابه‌زى و سنگى له‌ت كردم، له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا ( من النحر إلى مراق بطني .. ) واته‌: له‌ قوڕقوڕاگه‌وه‌ هه‌تا كۆتايى سكم، ئه‌نجا ته‌شتێكى ئاڵتونى هێنا پڕ له‌ ئاوى زه‌مزه‌م بوو دڵى ده‌رهێنام و به‌ ئاوى زه‌مزه‌م شۆرديه‌وه‌،

    له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا (فاستخرج قلبي فغسل بماء زمزم بيده حتى انقى جوفه ثم اعيد مكانه )(٩) واته‌: دڵى ده‌رهێنام و و شۆرديه‌وه‌ به‌ ئاوى زه‌مزه‌م پاشان هه‌موو هه‌ناومى پاككرده‌وه‌، ئه‌نجا كرديه‌وه‌ شوێنى خۆى،

    له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا ( ثم جاء بطست من ذهب ممتلىء حكمة و ايمانا فافرغها في صدري .. ) (١٠) پاشان ته‌شتێكى ئاڵتوونى پڕ له‌ حيكمه‌ت و ئيمانى هێنا و هه‌ڵيڕێژايه‌ ناو سنگمه‌وه‌،

    له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا (فحشها في صدري و لغاديده ثم اطبقه .. )(١١) .واته‌: سنگم و هه‌موو ده‌ماره‌كانمى پڕكرد و پاشان سنگى لكاندمه‌وه‌ به‌يه‌كه‌وه‌.پاشان له‌ ئه‌نه‌سه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: (اوتيت بالبراق وهو دابة ابيض طويل فوق الحمار ودون البغل يضع حافره عند منتهى طرفه ..) (١٢) واته‌: بوراقم بۆ هێنرا كه‌ ووڵاخێكى سپى و به‌رز بوو له‌ گوێدرێژ به‌رز تر بوو وه‌ له‌ ئێستر نزمتر بوو، قاچى داده‌نا له‌و جێگه‌يه‌ى تا چاوى به‌دى ده‌كرد (واته‌: هه‌نگاوى هه‌ڵناوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وسه‌ر نێوان هه‌موو هه‌نگاوێكى مه‌وداى بينينى چاو بووه‌ ).

    له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا هه‌ر له‌ ئه‌نه‌سه‌وه‌ ((أن النبى (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) اوتي بالبراق ليلة اسرى به مسرجا ملجما ليركبه فاستصعب عليه فقال له جبريل: (أبمحمد تفعل هذا) ما يحملك على هذا فوالله ماركبك احد قط اكرم على الله منه، فارفض عرقا )(١٣) ئه‌نه‌س (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت: له‌و شه‌وه‌دا كه‌ خواى گه‌وره‌ شه‌وڕه‌وى به‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) كرد بوراقيان بۆ هێنا زين و لغاوكرابوو وه‌ ئاماده‌كرا بوو بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) تا سوارى بێت و سواربوونى به‌لايه‌وه‌ ناڕه‌حه‌ت بوو، جبريل به‌ بوراقى ووت: ئاوا ده‌كه‌يت به‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) چى وات لێ ده‌كات وا بكه‌يت وه‌ڵاهى هيچ كه‌سێك به‌ڕێزتر لاى خوا له‌م پياوه‌ سوارى پشتت نه‌بووه‌ ئه‌نجا بوراق له‌ شه‌رمدا ئاره‌قى ده‌ركرد.

    له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا: ( فحملني عليه و معي صاحبى لايفارقني ....)(١٤) پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) (ئه‌فه‌رموێت): سوارى پشتى كردم و هاوه‌ڵه‌كه‌م كه‌ جبريله‌ له‌گه‌ڵمدا بوو لێم جيانه‌بوه‌وه‌ ..

    له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا: ((فحمله عليها جبريل، احدهما رديف صاحبه(فركبته حتى اتيت بيت المقدس)) واته‌: جبريل سوارى كردم و هه‌ردووكمان سوارى پشتى بووين تا بيت المقدس، له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا:(ليلة اسري بي وضعت قدمي حيث توضع اقدام الأنبياء من بيت المقدس..)(١٥) له‌و شه‌وه‌دا كه‌ شه‌ورِه‌ويم پێ كرا له‌و جێگاییه‌دا قاچم دانا پێغه‌مبه‌ر (عليهم السلام) قاچيان داده‌نا لة (بيت المقدس)،

    لة رِيوايه‌تێكى تردا: (لما انتهينا إلى البيت المقدس قال: جبريل باصبعه فخرق به الحجر و شد به البراق .. )(١٦) واتة: كاتآ كة طةيشتينة (بيت المقدس) جبريل واى له‌ به‌رده‌كه‌ كرد كونى كرد و بوراقه‌كه‌ى پێ به‌سته‌وه‌ ..

    له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا: (في باب المسجد) (١٧). التى يربط الأنبياء قال: ثم دخلت المسجد فصليت فيه ركعتين ثم خرجت فجاءني جبريل (علیه‌السلام) بإناء من خمر و اناء من لبن ..) پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: بوراقى به‌سته‌ به‌و ئه‌ڵقه‌يه‌ى به‌ ده‌رگاى مزگه‌وته‌كه‌وه‌ بوو كه‌ پێغه‌مبه‌ران (عليهم السلام) پێشتر پێيان ئه‌به‌سته‌وه‌ پاشان چوومه‌ ناو مزگه‌وته‌كه‌وه‌ و دوو ڕكات نوێژم كرد پاشان چوومه‌ ده‌ره‌وه‌ و جبريل دوو قاپى بۆ هێنام يه‌كێكيان مه‌ى تيا بوو ئه‌وى تريان شير بوو، له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا (و قدح من عسل) (١٨)واته‌: قاپێكيان هه‌نگوينى تيا بوو،

    له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا ( فقيل لي خذ ايهما شئت، فاخترت اللبن ..) واته‌: پێم ووترا به‌ئاره‌زووى خۆت كامه‌يانت ويست لێ يه‌ هه‌ڵى گره‌ منيش شيره‌كه‌م هه‌ڵبژارد ..، له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا (فشربته فقال: جبريل (علیه‌السلام): اخترت الفطرة .. ) پاشان خوارده‌مه‌وه‌ و جبريل فه‌رمووى: فيطره‌تت هه‌ڵبژارد ..

    له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا (اما لو انك اخذت الخمر غوت امتك) ثم عرج بنا الى السماء الدنيا .. )(١٩) واته‌: پێ ى ووتم ئه‌گه‌ر تۆ ئاره‌قه‌كه‌ت هه‌ڵبژار دايه‌ ئه‌وا ئومه‌ته‌كه‌ت دواى تۆ گومڕا ده‌بوون ، پاشان به‌رزكراينه‌وه‌ بۆ ئاسمانى دونيا،

    له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا ( ثم اخذ بيدي فعرج بي ) (*) (٢٠) واته‌: ده‌ستى گرتم و به‌رزى كردمه‌وه‌، له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا ( بينا انا قاعد اذ جاءني جبريل (علیه‌السلام)، فوكز بين كتفي، فقمت إلى شجرة فيها كوكرى الطير، فقعد في احدهما، وقعدت في الآخر فسمت وارتفعت حتى سدت الخافقين وانا اقلب طرفي ولو شئت ان امس السماء لمست فالتفت إلى جبريل كانه حلس لاطىء ..) (٢١) واته‌: كاتآ من دانيشتبووم جبريل هات بۆلام و ده‌ستێكى دا به‌سه‌ر هه‌ردوو شانمدا و هه‌ستام چوومه‌ لاى دره‌ختێك كه‌ وه‌ك هێلانه‌ى باڵنده‌ى پێوه‌ بوو، من دانيشتم له‌ يه‌كێكياندا و ئه‌ويش دانيشت له‌وى ترياندا، ئه‌نجا به‌ره‌و ئاسمان به‌رز بوو وه‌ تا ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوامان له‌به‌رچاو نه‌ما و منيش هه‌ر سه‌يرم ده‌كرد و ده‌مڕوانى و ئه‌گه‌ر بم ويستايه‌ ده‌ست له‌ ئاسمان بده‌م ده‌ستم لێ ئه‌دا، ئاوڕم دايه‌وه‌ به‌لاى جبريل دا و بينيم وه‌ك پۆشاكێكى كۆن وابوو ..

    له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا : ( (وهو كالحلس البالى من خشية الله)(٢٢) فعرفت فضل علمه بالله علي فاستفتح جبريل فقيل: من انت؟ قال: جبريل، قيل ومن معك؟ قال: محمد، قيل: وقد بعث اليه؟ قال: (نعم) قد بعث اليه (فافتح)..) واته‌: جبريلم بينى وه‌ك پۆشاكێكى كۆن وابوو له‌ ترسى خوا و زانيم چه‌نده‌ شاره‌زاتره‌ به‌خواى گه‌وره‌ له‌من، جبريل داواى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى ئاسمانى كرد، ووترا: كآيه‌؟ ووتى:جبريل، ووترا: كێيه‌ له‌گه‌ڵتايه‌؟ ووتى: محمد، ووترا: ئايا پێغه‌مبه‌رايه‌تى پێ سپێراوه‌ ؟ ووتى: به‌ڵێ، په‌يامى پێغمبه‌رايه‌تى پێ سپێردراوه‌ ، بيكه‌ره‌وه‌ .

    له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا: (قال:(أي:خازن باب السماء) مرحبا به و لنعم المجىء جاء ففتح لنا .. ) (٢٣) . واته‌:دواى ئه‌وه‌ لێپرسراوه‌ى ده‌رگاى ئاسمانى دونيا ووتى: مه‌رحه‌باى لێ بێت چاكترين جێگه‌ ئه‌و جێگه‌يه‌ ئه‌و بۆى ده‌چێ ، ئه‌نجا ده‌رگاكه‌ى بۆ كردينه‌وه‌ ،

    له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا :( فلما علونا السماء الدنيا فاذا رجل قاعد عن يمينه اسودة وعن يسار اسودة قال: فاذا نظر عن يمينه ضحك و اذا نظر عن شماله بكى .. ) واته‌: كاتێ به‌رز بوينه‌وه‌ به‌ ئاسمانى دونيادا بينيم پياوێك دانيشتبوو و هه‌ندێك ڕه‌شايى هه‌بوو له‌لاى ڕاستيه‌وه‌ وه‌ له‌لاى چه‌پيشيه‌وه‌ هه‌ندێك ڕه‌شايى هه‌بوو كه‌ ته‌ماشاى لاى ڕاستى ده‌كرد پێده‌كه‌نى و وه‌ كه‌ ته‌ماشاى لاى چه‌پى ده‌كرد ده‌گريا.

    له‌ڕيوايه‌تێكى تردا (قال:(أي جبريل) هذا ابوك آدم فسلم عليه، فسلمت عليه فرد السلام ثم قال: مرحبا بالإبن الصالح و النبـي الصالح فرحب بي ودعا لي بخير . ) جبريل ووتى: ئه‌وه‌ ئاده‌مى باوكته‌ سه‌لامى لێ بكه‌، منيش سه‌لامم لێ كرد و ئه‌ويش وه‌ڵامى دامه‌وه‌ و ووتى: مه‌رحه‌با و پێشوازى له‌ كوڕى چاك وه‌ پێغه‌مبه‌رى چاك، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: پێشوازى لێ كردم و دوعاى خێرى بۆ كردم .

    له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا ( قلت يا جبريل: من هذا؟ قال: آدم (علیه‌السلام)، وهذه الأسودة عن يمينه و عن شماله نسم بنيه فاهل اليمين منهم أهل الجنة، والأسودة التي عن شماله أهل النار، فاذا نظر قبل يمينه ضحك، واذا نظر قبل شماله بكى، ثم عرج بنا الى السماء الثانية فاستفتح جبريل (علیه‌السلام) فقيل: من أنت؟ قال: جبريل، فقيل: ومن معك؟ قال: محمد، فقيل: قد بعث إليه؟..)(٢٤) ووتم: ئه‌ى جبريل: ئه‌وه‌ كێيه‌؟ ووتى: ئه‌وه‌ ئاده‌مه‌ (علیه‌السلام) و ڕه‌شاييه‌كانى لاى ڕاست و چه‌پيه‌وه‌ ڕۆحى نه‌وه‌كانى خۆيه‌تى، ڕه‌شاييه‌كه‌ى لاى ڕاستى يه‌وه‌ ئه‌هلى به‌هه‌شتن و ڕه‌شاييه‌كه‌ى لاى چه‌پى يه‌وه‌ ئه‌هلى دۆزه‌خن كه‌ ته‌ماشاى لاى ڕاستى ده‌كات پێده‌كه‌نى و كه‌ ته‌ماشاى لاى چه‌پى ده‌كات ده‌گرى، پاشان به‌رز كراينه‌وه‌ بۆ ئاسمانى دووه‌م و جبريل داواى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى كرد، ووترا: كێيه‌؟ ووتى:جبريل، ووترا: كێت له‌گه‌ڵ دايه‌؟ ووتى: محمد، ووترا ئايا په‌يامى بۆ نێرراوه‌ ؟ ووتى:به‌ڵێ ( (نعم) (قد بعث اليه) فقيل مرحبا به فنعم المجىء جاء قال: ففتح لنا .. ) (٢٥) ووتى: به‌ڵێ، ووترا: پێشوازى و مه‌رحه‌باى لێ بێ بۆ چاكترين جێگا ده‌چێت و ده‌رگاكه‌مان بۆ كرايه‌وه‌،

    له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا ( (فلما خلصت) فاذا ابنى خالَ عيسى ابن مريم و يحيى بن زكريا (علیه‌السلام) (قال: هذا يحيى و عيسى فسلم عليهما، فسلمت عليهما فردا، ثم قال: امرحبا بالأخ الصالح و النبـي الصالح) فرحبا بي و دعوا لي بخير ثم عرج بي إلى السماء الثالثة ، فاستفتح جبريل فقيل: من انت؟ قال: جبريل، قيل: ومن معك؟ قال: محمد، قيل: وقد بعث اليه؟ قال: نعم بعث اليه ففتح لنا، فلما خلصت فاذا بيوسف (علیه‌السلام) و اذا هو قد اعطي شطر الحسن، قال:)، واته‌: كاتێ چوومه‌ ناو ئاسمانى دووه‌مه‌وه‌ بينيم دوو خاڵۆزاكه‌ يه‌حيا و عيسا (عليهما السلام)ى لێ بوو، جبريل ووتى: ئه‌وه‌ يه‌حيايه‌ و ئه‌وه‌ عيسايه‌ سه‌لاميان لێ بكه‌، منيش سه‌لامم لێ كردن و ئه‌وانيش وه‌ڵاميان دامه‌وه‌ و ووتيان: مه‌رحه‌با و پێشوازى له‌ براى چاك و پێغه‌مبه‌رى چاك، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: پێشوازيان لێ كردم و دوعاى خێريان بۆ كردم پاشان به‌رزكرامه‌وه‌ بۆ ئاسمانى سێهه‌م، و جبريل داواى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى كرد، ووترا: كێيه‌؟ ووتى:جبريل، ووترا:كێت له‌گه‌ڵ دايه‌؟ ووتى: محمد، ووترا ئايا په‌يامى بۆ نێرراوه‌ ؟ ووتى: به‌ڵآ، وه‌ كاتێ چوومه‌ ئاسمانى سێهه‌م يوسفم بينى كه‌ نيوه‌ى جوانى پێ به‌خشرابوو .

    له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا: ((هذا يوسف فسلم عليه، فسلمت عليه فردّ، ثم قال: مرحبا بالأخ الصالح و النبـي الصالح) قال: فرحب بي ودعا لي بخير ثم (عرج بي) الى السماء الرابعة، فاستفتح جبريل فقيل: من انت؟ قال: جبريل، قيل: ومن معك؟ قال: محمد، قيل: وقد بعث اليه؟ قال: (نعم) بعث اليه، ففتح لنا فاذا (بادريس (علیه‌السلام) قال: هذا ادريس فسلم عليه، فسلمت عليه فردّ، ثم قال: مرحبا بالأخ الصالح و النبـي الصالح) قال: فرحب بي ودعا لي بخير، قال الله عزوجل :[ورفعناه مكانا عليا ] ثم عرج بنا الى السماء الخامسة، فاستفتح جبريل فقيل: من انت؟ قال: جبريل، قيل: ومن معك؟ قال: محمد، قيل: وقد بعث اليه؟ قال: (نعم)....).جبريل ووتى: ئه‌وه‌ يوسفه‌ سه‌لامى لێ بكه‌، منيش سه‌لامم لێ كرد و ئه‌ويش وه‌ڵامى دامه‌وه‌ و ووتى: مه‌رحه‌با و پێشوازى له‌ براى چاك و پێغه‌مبه‌رى چاك، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: پێشوازى لێ كردم و دوعاى خێرى بۆ كردم پاشان به‌رزكرامه‌وه‌ بۆ ئاسمانى چواره‌م و جبريل داواى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى كرد، ووترا: كێيه‌؟ ووتى: جبريل، ووترا: كێت له‌گه‌ڵ دايه‌؟ ووتى: محمد، ووترا ئايا په‌يامى بۆ نێرراوه‌ ؟ ووتى: به‌ڵێ، پاشان ده‌رگاكه‌ى بۆ كردينه‌وه‌، چووم ته‌ماشام كرد ئيدريسم بينى، جبريل ووتى:ئه‌وه‌ ئيدريسه‌ سه‌لامى لێ بكه‌، منيش سه‌لامم لێ كرد و ئه‌ويش وه‌ڵامى دامه‌وه‌ و ووتى: مه‌رحه‌با و پێشوازى له‌ براى چاك و پێغه‌مبه‌رى چاك، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: پێشوازى لێ كردم و دوعاى خێرى بۆ كردم، خواى گه‌وره‌ فه‌رموويه‌تى: ( ورفعناه مكانا عليا ) واته‌: به‌رزمان كرده‌وه‌ بۆ جێگه‌يه‌كى به‌رز ، پاشان به‌رزكراينه‌وه‌ بۆ ئاسمانى پێنجه‌م و جبريل داواى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى كرد، ووترا: كآيه‌؟ ووتى: جبريل، ووترا: كێت له‌گه‌ڵ دايه‌؟ ووتى: محمد، ووترا ئايا په‌يامى بۆ نێرراوه‌؟ ووتى: به‌ڵێ. ده‌فه‌رموێت: (قد بعث اليه، ففتح لنا فاذا انا بهارون (علیه‌السلام) (قال: هذا هارون فسلم عليه، فسلمت عليه فردّ، ثم قال: مرحبا بالأخ الصالح و النبـي الصالح) قال: فرحب بي ودعالي بخير، ثم عرج بنا الى السماء السادسة، فاستفتح جبريل فقيل: من انت؟ قال: جبريل، قيل: ومن معك؟ قال: محمد، قيل: (وقد بعث اليه؟ قال: (نعم) بعث اليه، ففتح لنا فاذا انا بموسى (علیه‌السلام)(قال: هذا موسى فسلم عليه، فسلمت عليه فردّ، ثم قال: مرحبا بالأخ الصالح و النبـي الصالح) قال: فرحب بي ودعالي بخير ..).واته‌: پاشان ده‌رگاى بۆ كردينه‌وه‌ و هارونم بينى (علیه‌السلام) جبريل ووتى: ئه‌وه‌ هارونه‌ بچۆ سه‌لامى لێ بكه‌، منيش سه‌لامم لێ كرد و هارونيش وه‌ڵامى دامه‌وه‌ و ووتى: مه‌رحه‌با و پێشوازى له‌ براى چاك و پێغه‌مبه‌رى چاك، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: پێشوازى لێ كردم و دوعاى خێرى بۆ كردم، پاشان به‌رزكراينه‌وه‌ بۆ ئاسمانى شه‌شه‌م و جبريل داواى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى كرد، ووترا: كێيه‌؟ ووتى:جبريل، ووترا:كێت له‌گه‌ڵ دايه‌؟ ووتى: محمد، ووترا ئايا په‌يامى بۆ نێرراوه‌؟ ووتى:به‌ڵێ، پاشان ده‌رگاكه‌ى بۆ كردينه‌وه‌، چووم ته‌ماشام كرد موسا له‌وێيه‌ ، جبريل ووتى: ئه‌وه‌ موسايه‌، سه‌لامى لىَ بكه‌، منيش سه‌لامم لێ كرد و ئه‌ويش وه‌ڵامى دايه‌وه‌،و ووتى: مه‌رحه‌با و پێشوازى له‌ براى چاك و پێغه‌مبه‌رى چاك، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: پێشوازى لێ كردم و دوعاى خێرى بۆ كردم .

    وفى روايه‌: ( فلما جاوزته بكى، فنودي: ما يبكيك؟ قال: يارب هذا غلام بعثته بعدى..) واته‌: كاتآ ويستم به‌جێى بێهڵم و كه‌مێك لێى دوور كه‌وتمه‌وه‌ ده‌ستى كرد به‌ گريان، بانگى لێ كرا: چى خستيتيه‌ گريان ؟ ووتى:ئه‌ى په‌روه‌ردگار كوڕێكت ناردووه‌ دواى من، ( يدخل من امته الجنة اكثر مما يدخل من امتي ..) واته‌: ئومه‌ته‌كه‌ى ئه‌و زياتر ده‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ له‌چاو ئومه‌ته‌كه‌ى مندا .... پاشان به‌رزكراينه‌وه‌ بۆ ئاسمانى حه‌وته‌م و جبريل داواى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى كرد، ووترا: كێيه‌؟ ووتى:جبريل، ووترا: كێت له‌گه‌ڵ دايه‌؟ ووتى: محمد، ووترا ئايا په‌يامى بۆ نێرراوه‌؟ ووتى: به‌ڵێ، پاشان ده‌رگاكه‌ى بۆ كردينه‌وه‌، ته‌ماشا ده‌كه‌ين ئيبراهيمه‌ و پاڵى داوه‌ به‌ (بيت المعمور)ه‌وه‌،

    وفى روايه‌: ( قلت يا جبريل ماهذا؟ قال: هذا البيت المعمور يدخله كل يوم سبعون الف ملك اذا خرجوا منه لم يعودوا فيه آخر ما عليهم ) ووتم ئه‌ى جبريل: ئه‌وه‌ چى يه‌؟ ووتى: ئه‌وه‌ (بيت المعمور)ه‌ هه‌موو ڕۆژێك حه‌فتا هه‌زار مه‌لائيكه‌ ده‌چنه‌ ناويه‌وه‌ و كه‌ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌تا كۆتايى دونيا ناگه‌ڕێنه‌وه‌ ناوى .

    وفى روايه‌: ( ثم لايعودون اليه حتى تقوم الساعة .. ) واته‌: ئه‌و حه‌فتا هه‌زار مه‌لائيكه‌يه‌ ده‌چنه‌ ناوى و پاشان ناگه‌ڕێنه‌وه‌ ناوى تا قيامه‌ت به‌رپاده‌بێ .

    و فى روايه‌ ( قال: (قلت من هذا؟) قال: هذا ابوك أبراهيم فسلم عليه فسلمت عليه، فرد ثم قال: مرحبا بالإبن الصالح و النبى الصالح ثم ذهب بي الى سدرة المنتهى … )(٢٦) واته‌: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمووى: ئه‌وه‌ كێيه‌ پاڵى داوه‌ته‌وه‌ ؟ جبريل ووتى: ئه‌وه‌ ئيبراهيمى باوكته‌ بچۆ سه‌لامى لێ بكه‌ منش سه‌لامم لێ كرد ئه‌ويش وه‌ڵامى دامه‌وه‌ و ووتى: مه‌رحه‌با و پێشوازى له‌ كوڕى چاك و پێغه‌مبه‌رى چاك ،

    و فى روايه‌ ( ليلة اسرى بي مررت بابراهيم (علیه‌السلام) فقال: يا جبريل من هذا معك؟ قال: محمد، فسلم عليَ ورحب بي و قال: يا محمد أقرىء أمتك منى السلام، واخبرهم أن الجنة طيبة التربة عذبة الماء (و ارضها واسعة) وانها قيعان و ان غراسها:(سبحان الله و الحمدلله و لااله الاالله و الله اكبر (و لاحول ولا قوة الا بالله)) ) .واته‌: ئه‌و شه‌وه‌ى كه‌ شه‌وڕه‌ويم پآ كرا تێپه‌ريم به‌لاى ئيبراهيمدا (علیه‌السلام) و ووتى: ئه‌ى جبريل ئه‌وه‌ كێيه‌ له‌گه‌ڵتدا؟ ووتى: ئه‌وه‌ موحه‌مه‌ده‌، ئيبراهيميش سه‌لامى لێ كردم و پێشوازى لێ كردم و ووتى: ئه‌ى محمد سه‌لامى من بگه‌يه‌نه‌ به‌ ئومه‌ته‌كه‌ت وه‌ هه‌واڵيان پآ بگه‌يه‌نه‌ كه‌ به‌هه‌شت خاكه‌كه‌ى به‌پيته‌ و ئاوه‌كه‌شى سازگاره‌ و خاكه‌كه‌شى زۆر فراوانه‌ و چێنراوه‌كانى: (سبحان الله و الحمدلله و لااله الاالله و الله اكبر (و لاحول ولا قوة الابالله)يه‌ (واته‌: ئه‌گه‌ر بته‌وێت ڕووه‌كت بۆ بڕوێت به‌ووتنى ئه‌م يادانه‌ ده‌ڕوێت) پاشان برام بۆلاى (سدرة المنتهى)، ( اليهما ينتهي ما يعرج به في الأرض فيقبض منها،و اليها ينتهي ما يهبط به من فوقها فيقبض منها …) (٢٧) .واته‌: ئه‌وه‌ (سدرة المنتهى) يه‌ ئه‌وه‌يه‌ هه‌ر شتێك له‌ زه‌ويه‌وه‌ به‌رز بێته‌وه‌ تا ئه‌وآ ده‌گات و پاشان له‌وى وه‌رده‌گيرێت و به‌رز ده‌كرێته‌وه‌، وه‌هه‌ر شتێكيش له‌ سه‌ره‌وه‌ بێت هه‌تا ئه‌وآ دێته‌ خواره‌وه‌ و له‌وێ وه‌رده‌گيرێت (ده‌فه‌رموێت:) فه‌رمانێك له‌ فه‌رمانه‌كانى خواى گه‌وره‌ گرتيه‌وه‌ و ڕواڵه‌تى (سدرة المنتهى) گۆڕرا هه‌تا هيچ كه‌س له‌ دروست كراوه‌كانى خوا ناتوانێت وه‌سفى بدات له‌ جوانيدا … (فإذا نبقها مثل قلال هجر و إذا ورقها مثل أذان الفيلة) و قال: (أي: جبريل): هذه سدرة المنتهى....)(٢٨) واته‌: به‌رى دارى (النبق)كه‌ وه‌كو گۆزه‌ گه‌وره‌كانى هه‌جه‌ر وابوو وه‌ گه‌ڵاكانى وه‌كو گوێچكه‌ى فيل گه‌وره‌بوو، جبريل ووتى: ئه‌وه‌ (سدرة المنتهى) يه‌ .پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: ( ته‌ماشام كرد (له‌ بنه‌كه‌يدا) چوار ڕووبار هه‌بوو دووانيان داپۆشرابوون و دووانيان ئاشكرا بوون، ووتم: ئه‌ى جبريل ئه‌وه‌ چى يه‌؟ ووتى:ئه‌و دوو ڕووباره‌ كه‌ داپۆشراوه‌ (واته‌: له‌ ناو به‌هه‌شت) دوو ڕووبارن له‌ به‌هه‌شتدا وه‌ دوو ڕووباره‌ ئاشكراكه‌ش(واته‌: له‌ ده‌ره‌وه‌ى به‌هه‌شت) نيل و فوراته‌، ئنجا په‌رداخآ شه‌راب وپه‌رداخێ شير و په‌رداخێ هه‌نگوينيان هێنا و منيش شيره‌كه‌م هه‌ڵبژارد و جبريل ووتى:ئه‌وه‌ فيطره تى پاكت هه‌ڵبژارد كه‌ ئومه‌ته‌كه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و فيطره ته‌ پاكه‌ ده‌مێنێت ) .

    له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا: (ئيبن مه‌سعود) (ڕه‌زای خوای لێبێت)ئه‌يگێڕێته‌وه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) كه‌ فه‌رموويه‌تى: ( رأيت جبريل (علیه‌السلام) عند السدرة له ستمائة جناح يتناثر (من ريشة) تهاويل الدر (و الياقوت) ) (٢٩) .واته‌: جيبريلم بينى لاى سيدره‌ كه‌ شه‌ش سه‌د باڵى هه‌بوو كه‌ ده‌يجوڵاندن جۆراوجۆر دوڕ و ياقووت له‌ باڵه‌كانى ده‌بارى.

    و فى روايه‌: ( رأى (النبـي (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ) جبريل (علیه‌السلام) في حلة من رفرف قد ملء ما بين السماء و الأرض ) (٣٠) . واته‌: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) جبريلى بينى له‌ به‌رگێكى ڕه‌فڕه‌ف دا له‌ نێوان زه‌وى و ئاسماندا (واته‌ نێوانى زه‌وى و ئاسمانى گرتبوو) .. و فى روايه‌: (قد سد الأفق ) (٣١) واته‌: ئاسۆى ئاسمانى داپۆشيبوو له‌ گه‌وره‌ييدا،

    و فى روايه‌: ( لما أسري برسول الله (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) انتهى به الى سدرة المنتهى ـ و اعطي ... وخواتيم سورة البقرة، و غفر لمن لم يشرك بالله من امته شيئا المقحمات ) .واته‌: ئيبن و مه‌سعود (ڕه‌زای خوای لێبێت)ده‌فه‌رموێت: كاتێ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) شه‌وڕه‌وى پێ كراو گه‌يشته‌ (سدرة المنتهى) له‌وێ خواى گه‌وره‌ كۆتايى سوره‌تى (البقرة)ى پێ به‌خشى و خۆش بوو له‌ تاوانه‌ گه‌وره‌كانى ئه‌وانه‌ى كه‌ هاوه‌ڵيان بۆ خوا بڕيار نه‌داوه‌ له‌ ئومه‌ته‌كه‌ى .

    له‌ڕيوايه‌تێكى تردا:-(ثم دخلت الجنة فإذا فيها جنابذ اللؤلؤ واذا ترابها المسك) پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: پاشان چوومه‌ ناو به‌هه‌شته‌وه‌ بينيم ته‌پۆڵكه‌ى مروارى تيدا بوو وه‌ ده‌ستم له‌ خاكه‌كه‌يه‌وه‌ دا ميسك بوو ده‌فه‌رموێت:( رأيت نهرا في الجنة حافته قباب اللؤلؤ، قلت: ما هذا يا جبريل قال: هذا الكوثر الذي أعطاكه الله ) واته‌: ڕووبارێكم بينى له‌ به‌هه‌شتدا هه‌ردوولاى مروارى بوو، ووتم: ئه‌وه‌ چى يه‌ ئه‌ى جبريل؟ ووتى: ئه‌وه‌ ئه‌و كه‌وسره‌يه‌ خواى گه‌وره‌ پآى به‌خشيويت ،

    و فى روايه‌: ( ثم عرج بي حتى ظهرت لمستوى أسمع فيه صريف الأقلام ) پاشان به‌رز كرامه‌وه‌ ( دياره‌ له‌ به‌هه‌شته‌وه‌ (والله أعلم )) تا گه‌يشتمه‌ ئاستێك كه‌ گوێم له‌ ده‌نگى قه‌ڵه‌مه‌كان بوو (واته‌: نه‌قڵا كردنى زانياريه‌كان له‌ (لوح المحفوظ) ه‌وه‌ له‌لايه‌ن مه‌لائيكه‌وه‌) (والله اعلم) .((و فتح لي باب من ابواب السماء و رأيت النور الأعظم و إذا دون الحجاب رفرفة الدرّ و الياقوت) فأوحى الله اليَ ما أوحى ففرض عليَ خمسين صلاة في كل يوم و ليلة ، فنزلت الى موسى(علیه‌السلام) فقال: ما فرض ربك على أمتك؟ قلت:) پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: گه‌يشتمه‌ ئه‌وێ ده‌رگايه‌كم بۆ كرايه‌وه‌ له‌ ده‌رگاكانى ئاسمان، نورى هه‌ره‌گه‌وره‌م بينى كه‌ په‌رده‌يه‌كى شه‌كاوه‌ى دوڕ و ياقووتى هه‌بوو له‌ نزيك (الحجاب) وه‌ پاشان خواى گه‌وره‌ ئه‌و وه‌حيه‌ى خۆى ويستى لێ بوو بۆى ناردم له‌وێ ئه‌نجا په‌نجا نوێژى له‌سه‌رم فه‌رزكرد له‌ هه‌موو شه‌و و ڕۆژێكدا، پاشان گه‌ڕامه‌وه‌ و دابه‌زيم تا گه‌يشتمه‌ لاى موسى(علیه‌السلام) و پێى ووتم: خوا چى فه‌رزكرد له‌سه‌ر ئومه‌ته‌كه‌ت؟ منيش ووتم: ((فرض عليهم)) (٣٢) خمسين صلاة، قال: إرجع الى ربك فاسأله التخفيف فإن امتك ..)) وتم: په‌نجا نوێژى له‌سه‌ر فه‌رز كردم، موسا ووتى: بگه‌ڕێره‌وه‌ بۆلاى په‌روه‌ردگارت داواى سوك كردنى لێ بكه‌ بۆ ئومه‌ته‌كه‌ت چونكه‌ ئومه‌ته‌كه‌ت في رواية (... لا تستطيع خمسين صلاة .....) ناتوانن پەنجا نوێژ بكەن، (وإني والله جربت الناس من قبلك و عالجت بني اسرائيل أشد المعالجة فارجع إلى ربك فأساله التخفيف لأُمتك ..) واته‌: وه‌ڵاهى من خه‌ڵكانم پێش تۆ تاقى كردۆته‌وه‌ و زۆر كۆششم كرد له‌گه‌ڵ به‌نى ئيسرائيلدا، بگه‌ڕێره‌وه‌ بۆلاى په‌روه‌ردگارت داواى سوك كردنى لێ بكه‌ بۆ ئومه‌ته‌كه‌ت، (دواى ئه‌وه‌ موسا (علیه‌السلام) پآى ووته‌وه‌) .

    في رواية: (يا محمد والله لقد راودت بني اسرائيل قومي على أدنى من هذا فضعفوا فتركوه فأمتك أضعف أجسادا و قلوبا و ابدانا و أبصارا و اسماعا) .واته‌: ئه‌ى محمد وه‌ڵاهى له‌وه‌ كه‌متر له‌ به‌نى ئيسرائلى خزمانى خۆم داواكرد كه‌چى بێ هێز بوون به‌رامبه‌رى و ئه‌نجاميان نه‌دا ئومه‌ته‌كه‌ى تۆ جه‌سته‌ و دڵا وچاو و گوێيان زۆر لاوازتره‌ له‌ ئومه‌تى من، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) دواى پێشنياره‌كه‌ى موسا(علیه‌السلام):( فالتفت النبي(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) الى جبريل كأنه يستشيره في ذلك، فأشار اليه جبريل: أن نعم إن شئت فعلا به الى الجبار فقال: يا رب خفّف عنا فإنا لانستطيع هذا ) .واته‌:ئاوڕێكى دايه‌وه‌ به‌لاى جبريل دا وه‌ك ئه‌وه‌ى ڕاوێژى پێ بكات، جبريل ئاماژه‌ى بۆ كردو ووتى: به‌ڵێ ئه‌گه‌ر پێت خۆشه‌ ئه‌توانيت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆلاى په‌روه‌ردگارت،ده‌فه‌رموێت: به‌رزى كردمه‌وه‌ بۆلاى خواى گه‌وره‌ هه‌تا ووتم: ئه‌ى په‌روه‌ردگار سوكى بكه‌ له‌سه‌رمان ئێمه‌ ئه‌وه‌ ناتوانين ...( فوضع عني عشرا فرجعت إلى موسى فقال مثله، فرجعت فوضع عني عشرا، فرجعت إلى موسى فقال: مثله، فرجعت فوضع عني عشرا، فرجعت إلى موسى فقال مثله، فرجعت فامرت بعشر صلوات كل يوم، فرجعت فقال: مثله، فرجعت فأمرت بخمس صلوات، فرجعت إلى موسى، فقال: بما امرت؟ قلت: بخمس صلوات كل يوم، قال: إن امتك لاتستطيع خمس صلوات كل يوم، واني قد جربت الناس قبلك و عالجت بني اسرائيل أشد المعالجة فارجع إلى ربك، فاسأله التخفيف لأمتك، قال سألت ربي حتى أستحييت ) (٣٣) .ده‌فه‌رموێت: خواى گه‌وره‌ (ده‌) نوێژى له‌سه‌ر لابردم و گه‌ڕامه‌وه‌ بۆلاى موسا، و هه‌مان قسه‌ى يه‌كه‌م جارى پێ ووتمه‌وه‌، و منيش گه‌ڕامه‌وه‌ بۆلاى په‌روه‌ردگار تا ده‌ نوێژى ترى له‌سه‌ر لابردم پاشان گه‌ڕامه‌وه‌ بۆلاى موسا و هه‌مان قسه‌ى يه‌كه‌م جارى پێ ووتم، منيش گه‌ڕامه‌وه‌ بۆلاى په‌روه‌ردگار و (ده‌) نوێژى ترى له‌سه‌ر لابردم و پاشان فه‌رمانم به‌ ده‌ نوێژ پێ كرا له‌ هه‌موو ڕۆژێكدا و گه‌ڕامه‌وه‌ و موسا هه‌مان قسه‌ى يه‌كه‌م جارى پێ ووتمه‌وه‌، و گه‌ڕامه‌وه‌ و پێنج نوێژم له‌سه‌ر فه‌رز كرا و پاشان گه‌ڕامه‌وه‌ بۆلاى موسا ووتى:فه‌رمانت به‌ چى پێ كراوه‌؟ ووتم: به‌ پێنج نوێژ له‌ هه‌موو ڕۆژێكدا، موسا ووتى: ئومه‌ته‌كه‌ت ناتوانن پێنج نوێژ له‌ هه‌موو ڕۆژێكدا بكه‌ن و من خه‌ڵكانم له‌ پێش تۆدا تاقى كردۆته‌وه‌ و كۆششێكى زۆرم له‌گه‌ڵ به‌نى ئيسرائيل دا كردووه‌، بگه‌ڕێره‌وه‌ بۆلاى په‌روه‌ردگارت و داواى لێ بكه‌ تا سووكى بكات له‌سه‌ر ئومه‌ته‌كه‌ت، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: منيش ووتم: ئه‌وه‌نده‌م داوا كردووه‌ شه‌رم ده‌كه‌م (من ربي مما اختلف اليه) و لكن أرض و أسلم، قال: فلما جاوزت نادى منادٍ: أمضيت فريضتي و خففت عن عبادي يا محمد إنهن خمس صلوات كل يوم و ليلة لكل صلاة عشر فذلك خمسون صلاة) . واته‌: شه‌رم ده‌كه‌م له‌ په‌روه‌ردگارم ئه‌وه‌نده‌ گه‌ڕاومه‌ته‌وه‌ بۆ لاى به‌ڵام ڕازى ده‌بم به‌و پێنج فه‌رزه‌ و ده‌فه‌رموێت: كه‌ موسام به‌جآ هێشت و لێ ى دوور كه‌وتمه‌و بانگم لێ كراپێم ووترا:ئه‌وا ووته‌ى خۆمم برده‌ سه‌ر وئه‌ركم له‌سه‌ر به‌نده‌كانم سوك كرد ، ئه‌ى محمد ئه‌وانه‌ پێنج نوێژه‌ له‌ هه‌موو شه‌و و ڕۆژێكدا و هه‌موو نوێژێك ده‌يه‌ و ئه‌وه‌ په‌نجا نوێژه‌ (لايبدل القول لدي)(٣٤)، ومن هم بحسنة فلم يعملها كتبت له حسنة، فإن عملها كتبت له عشراً، و من هم بسيئة فلم يعملها،لم تكتب شيئاً، فإن عملها كتبت سيئة واحدة ) فه‌رمووى: ووته‌ لاى من ناگۆڕێت و هه‌ر كه‌سێك نيازى كردنى چاكه‌يه‌كى هه‌بێت و نه‌يكات چاكه‌يه‌كى بۆ ده‌نوسرێت، و گه‌ر ئه‌نجامى بدات ده‌ چاكه‌ى بۆ ده‌نوسرێت، و هه‌ر كه‌سێك نيازى تاوانێكى هه‌بێت و نه‌يكات هيچى له‌سه‌ر نانوسرێت، و گه‌ر ئه‌نجامى بدات ئه‌وا يه‌ك تاوانى له‌سه‌ر ده‌نوسرێت، وه‌ دوايى خواى گه‌وره‌ فه‌رمووى: ( قال: فاهبط بسم الله ) واته‌: دابه‌زه‌ به‌ناوى خواوه‌ .(ئيبن كثير) ده‌فه‌رموێت :( پاشان دابه‌زى بۆ بيت المقدس و پێغه‌مبه‌رانيش (عليهم السلام) دابه‌زين له‌گه‌ڵيدا و كاتى نوێژ هات و(پێ ده‌چێت نوێژى به‌يانى بووبێت) پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) پێش كه‌وت و پێش نوێژى بۆ كردن .....) (٣٥) سه‌باره‌ت به‌ پێش نوێژى كردنى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بۆ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ به‌ڕێزانه‌ (عليهم السلام) ئه‌بو هوره‌يڕه‌ (ڕه‌زای خوای لێبێت)ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمووى: ((وقد رأيتني في جماعة من الأنبياء فإذا موسى قائم يصلي فإذا رجل جعد...))(٣٦) .واته‌: ئه‌تبينم له‌ناو كۆمه‌ڵێك پێغه‌مبه‌راندا بووم و موسا له‌ نێوانياندا بوو به‌رچاوم كه‌وت نوێژى ده‌كرد به‌ پێوه‌ پياوێكى چوار شانه‌ى به‌خۆوه‌ بوو،له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا(آدم طوال)(٣٧) واته‌: باڵابه‌رز بوو ( رجله الراس) واته‌: پێست وه‌ سپى يه‌كى قژلولى قژ داهێنراوبوو ( كانه من رجال شنؤة، وإذا عيسى بن مريم (علیه‌السلام) قائماً يصلي...)(٣٨) واته‌: ده‌تووت يه‌كێكه‌ له‌ پياوانى شنوئه‌ى عومان وه‌ عيساى كوڕى مه‌ريه‌م به‌رچاو كه‌وت به‌ پێوه‌ نوێژى ده‌كرد له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا ( حديد البصر.... ) (٣٩) واته‌: پياوێكى چاو تيژ بوو.

    له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا ( مربوع الخلق الى الحمرة و البياض سبط الرأس ) (٤٠) واته‌: چوار شانه‌يه‌كى سوروسپى قژ خاو بوو، له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا ( كأنه خرج من ديماس فإذا أقرب الناس به شبهاً عروة بن مسعود الثقفي، و إذا إبراهيم (علیه‌السلام) قائم يصلي أشبه الناس به صاحبكم (يعنى نفسه) فحانت الصلاة فأممتهم فلما فرغت من الصلاة قائل يقول: يا محمد هذا مالك صاحب النار فسلم عليه، فالتفت إليه فبدأني بالسلام ) (٤١) .واته‌: ده‌تووت له‌ حه‌مام هاتۆته‌ ده‌ر و نزيكترين كه‌س به‌و عوروه‌ى كوڕى مه‌سعودى سه‌قه‌فى يه‌، وه‌ ئيبراهيمم بينى به‌ پێوه‌ نوێژى ده‌كرد، نزيكترين كه‌س به‌ئه‌و هاوه‌ڵه‌كه‌ى خۆتانه‌ (واته‌: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ) كاتى نوێژ هات پێش نوێژيم بۆ كردن كه‌ نوێژه‌كه‌ ته‌واو بوو يه‌كێ پێى ووتم: ئه‌وه‌ ماليكى ده‌رگاوانى دۆزه‌خه‌ سه‌لامى لێ بكه‌؟ كه‌ ئاوڕم دايه‌وه‌ ئه‌و له‌ پێش مندا سه‌لامى لێ كردم. له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا ده‌فه‌رموێت: (ثم أقيمت الصلاة فأممتهم ثم انصرفنا فأقبلنا …..)(٤٢).واته‌: پاشان قامه‌ت كرا و پێش نوێژيم بۆ كردن و له‌وێ هاتينه‌ ده‌ره‌وه‌ و گه‌ڕاينه‌وه‌.

    له‌ (ئيبن عه‌باسه‌وه‌) (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت: ( أسرى برسول الله (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) إلى البيت المقدس...... و رأى الدجال في صورتة رؤيا العين ليس برؤيا المنام و عيسى و موسى و إبراهيم، و سئل النبي (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) عن الدجال فقال: رأيته فيلمانياً أقمر هجان إحدى عينيه قائمة كأنها كوكب دريّ كان شعر رأسه أغصان شجرة ) واته‌: شه‌وڕه‌وى كرا به‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بۆ بيت المقدس و له‌وێ ده‌جالى بينى له‌ شێوه‌ى خۆيدا و به‌ چاوى خۆى بى ئه‌وه‌ى خه‌وتبێت ، عيسا و موسا و ئيبراهيميشى بينى و پرسيار كرا له‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌رباره‌ى ده‌جال؟ فه‌رمووى: پياوێكى به‌خۆى چوار شانه‌ى زۆر سپيكه‌له‌ بوو يه‌كێ له‌چاوه‌كانى زه‌ق و ده‌ر پۆ قيوبوو وه‌ك ئه‌ستێره‌يه‌كى پرشنگدار وابوو، وه‌ مووه‌كانى قژى وه‌ك په‌له‌كانى دره‌خت وابوو.

    به‌ڵام ئه‌و فه‌رمووده‌يه‌ى كه‌ ده‌بێت له‌و شه‌وه‌دا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر عيساو موسادا (عليهما السلام) كه‌وتونه‌ته‌ باسكردنى ده‌جال و چۆنێتى هاتنى و كوشتنى له‌لايه‌ن پێغه‌مبه‌ر عيساوه‌ كه‌ چۆن داده‌به‌زى و ده‌يكوژێت ئه‌و ڕيوايه‌ته‌ (چعيف)ه‌ (٤٣). ئه‌نجا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: (..... ثم انصرف بي فمررنا بعير لقريش بمكان كذا و كذا قد أضلوا بعيراً لهم قد جمعهم فلان، فسلمت عليهم، فقال: بعضهم: هذا صوت محمد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ثم أتيت أصحابي قبل الصبح بمكة ...)(٤٤) واته‌: پاشان گه‌ڕامه‌وه‌ وتێپه‌ڕيم به‌لاى كاروانێكى قوڕه‌يشدا له‌جێگه‌ى فڵان و فڵان شوێندا بوون ووشترێكيان لێ وون بوو بوو وه‌ فڵانه‌ كه‌س گرتبوويه‌وه‌ بۆيان و منيش سه‌لامم لێ كردن و هه‌ندێكيان ووتيان:ئه‌وه‌ ده‌نگى محمده‌، ئه‌نجا گه‌ڕامه‌وه‌ بۆلاى هاوه‌ڵه‌كانم پێش به‌ره‌به‌يان له‌ شارى مه‌ككه‌ .

    (١) اخرجه: الذهبـي في سير اعلام النبلاء (١/١٦٤) و (تاريخ الإسلام )( ٢٤١). (٢) اخرجه: سيرة ابن هشام (٢/٦)،و البداية (٣/١٣٦). (٣) انظر : فتح الباري (٧/٢٠٤). (٤) اخرجه: البخاري (٣٤٩)، ومسلم ( ٤١٣)،وابن ماجة (١٣٤٩). (٥) اخرجه: البخاري (٣٥٧)، ومسلم ( ٤١٢). (٦) اخرجه: البخاري (٣٥٧). (٧) اخرجه: مسلم ( ٤١٥). (٨) اخرجه: البخاري (٣٤٩)، و مسلم ( ٤١٣) . (٩) اخرجه: مسلم ( ٤١٦). (١٠) اخرجه: البخاري (٧٥١٧). (١١) اخرجه: البخاري ( ٣٤٩)،ومسلم (٤١٣). (١٢) اخرجه: البخاري ( ٧٥١٧). (١٣) اخرجه: عبدالرزاق (٢/٣٧٢)، واحمد (٣/١٦٤) و (٢٢٠٢٧)، والترمذي ( ٣١٣١)، وابن حبان (٤٦)، وقال محققه: اسناده صحيح، والبيهقي في (الدلائل)(٢/٣٦٢)، وصححه الشيخ الألباني في (صحيح الترمذي) ( ٢٥٠٣). (١٤) اخرجه: احمد (٤/ ٢٠٨)، والترمذي (٣٣٤٦)، وابن خزيمة ( ٣٠١)، والبيهقي في (الدلائل) (٢/١٣٧٣)، وصححه الشيخ الألباني في (صحيح الترمذي ) (٢٦٦٦). (١٥) اخرجه: احمد (١٠٨٣٠ )، وقال محققه الأرناؤوط : اسناده حسن. (١٦) اخرجه: الترمذي ( ٣١٣٢)، وقال الشيخ الألباني في (صحيح الترمذي )( ٢٥٠٤) :صحيح الإسناد. (١٧) اخرجه: ابن عساكر في تهذيب تاريخ دمشق (١/٣٨٥) ، وقال الذهبـي في (سير اعلام النبلاء) (١/١٨٢) و (تاريخ الاسلام) ( ٢٦٩) : حديث حسن غريب. (١٨) اخرجه: الطبراني في (المعجم الصغير)(٧٥٨)، و صحح اسنادة الشيخ الالباني في (الاسرا والمعراج) (٣٨) . (١٩) اخرجه: مسلم (٤٢٣). * هنا عرجا الى السماء بالمعراج (والله تعالى اعلم) . (٢٠) اخرجه: مسلم (٤١٣). (٢١) اخرجه: ابو نعيم في الحلية (٢/٣١٦), والطبراني (الأوسط) (٦٢١١) (٢٢) اخرجه: البزار (٢/١١٦)،وقال الحافظ في (الكافي الشافي)(٣/١١٢): (٢٣) اخرجه: مسلم ( ٤١٥). (٢٤) اخرجة : مسلم (٤٠٣) . (٢٥) اخرجه: البخاري ( ٣٨٨٧)، ومسلم (٤١٥). (٢٦) اخرجه: البخاري ( ٣٨٨٧) ، ومسلم ( ٤١٣). (٢٧) اخرجه: مسلم ( ٤٣٠). (٢٨) اخرجه: البخاري (٣٨٨٧) . (٢٩) اخرجه: احمد (١/٤١٢)، والطبري (٢٧/٢٩)، والنسائي في (التفسير)(٥٥١) (٣٠) اخرجه: الترمذي (٣٢٨٣)، (٣١) اخرجه: النسائي في (التفسير )(٥٦٠) و قال محققه : صحيح. (٣٢) اخرجه: مسلم ( ٤١٤). (٣٣) اخرجه: البخاري (٣٨٨٧). (٣٥) اخرجه: مسلم ( ٤١٤). (٣٦) اخرجه: مسلم ( ٤٢٩). (٣٧) اخرجه: مسلم ( ٤١٨). (٣٨) اخرجه:مسلم ( ٤٢٣). (٣٩)اخرجه: احمد (٣٥٤٦) وصحح اسنادة كل من: احمد شاكر وشعيب الأرنؤوط ، وحسنة الشيخ الالباني في (الاسرا والمعراج) (ص:٧٦) (٤٠) اخرجه: مسلم(٤١٨). (٤١) اخرجه: مسلم( ٤٢٣). (٤٢) اخرجه: ابن عساكر في (تهذيب تأريخ دمشق )( ١/٣٨٦)، وقال الذهبـي في (سير أعلام النبلاء) ( ١/١٨٢) و في (تأريخ الإسلام )(١/٢٦٩): حديث حسن غريب. (٤٣) اخرجه: أحمد (١/٣٧٥)، و ابن ماجة( ٤٠٨)، و ابن أبي شيبة (١٥/١٥٨)، (٤٤) اخرجه: الطبراني في (الكبير)( ٧١٤٢)،والبزار(١/٣٥)،والبيهقي في (الدلائل)( ٢/٣٥٥)وقال إسناده صحيح . ژيانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ قورئان و فه‌رمووده‌كاندا ماڤی گشت موسڵمانێکه‌ بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته‌ کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده‌


    Read More »

    23- ئه‌و شتانه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا له‌ شه‌وڕه‌ویه‌كه‌یدا بینی


     

    يه‌كه‌م: خواى گه‌وره‌ى بينى به‌ دڵ: ئيبن عباس (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت: ( قد رأى النـبـي (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ربه )(١) واته‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) خواى گه‌وره‌ى بينى به‌ڵام ڕاجيح وايه‌ كه‌ به‌دڵ بووه‌ وه‌كو ئيبن و عه‌باس ديسان ده‌فه‌رموێت: ( رآه بقلبه ) (٢)واته‌: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌و شه‌وه‌دا خواى خۆى بينى به‌ دڵ، وه‌ ئه‌بو زه‌ريش(ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت: (رآى النـبـي (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ربه تبارك و تعالى بقلبه و لم يره ببصره )(٣) واته‌: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) خواى خۆى بينى به‌دڵى نه‌ك به‌ چاوى، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) خواى خۆى بينيوه‌ له‌ خه‌ودا له‌ جوانترين شێوه‌دا: معاذى كورِى جبل)(ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت: (به‌يانيه‌كيان پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) دواكه‌وت و نه‌هات پێش نوێژيمان بۆ بكات تا زۆر دوا كه‌وتين و وه‌خت بوو ڕۆژ هه‌ڵبێت ، پاشان به‌په‌له‌ هات، و قامه‌ت كرا و پێش نوێژى بۆ كردين و به‌په‌له‌ نوێژه‌كه‌ى بۆ ته‌واو كردين، كه‌ سه‌لاممان دايه‌وه‌ هه‌ستا و فه‌رمووى: (على مصافكم كما انتم) واته‌: له‌ جێگاى خۆتان بمێننه‌وه‌ تا بۆتان بگێڕمه‌وه‌ ئنجا فه‌رمووى: ((اما اني ساحدثكم ما حبسني عنكم الغداة، اني قمت من الليل فتوضأت فصليت ما قدر لي فنعست في صلاتي فاستثقلت فاذا أنا بربي تبارك و تعالي في احسن صورة و في رواية (رايت ربي عزوجل) فقال: يا محمد، قلت: رب لبيك، قال: فيم يختصم الملاء الأعلى ..))(٤) واته‌: ئێستا بۆتان ده‌گێڕمه‌وه‌ چى واى لێكردم كه‌ دوا بكه‌وم، ئه‌مشه‌و من شه‌ونوێژم كرد ئه‌وه‌نده‌ى له‌ توانامدا بوو تا وه‌نه‌وز بردميه‌وه‌ و خه‌وم لێكه‌وت و په‌روه‌ردگارم بينى (تبارك و تعالى) له‌ جوانترين شێوه‌دا) وه‌ ( فه‌رموى: ئه‌ى محمد، ووتم: په‌روه‌ردگارم (لبيك)، فه‌رمووى: كۆمه‌ڵه‌ هه‌ره‌ سه‌روو (الملأ الأعلى) له‌ چيدا ده‌مه‌قاڵيان ده‌بێت ....) .

    دووه‌م: چه‌ند كۆمه‌ڵێكى بينى كه‌ لێو و زمانيان لێ ده‌كرايه‌وه‌: ئه‌نه‌س (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌يگێڕێته‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموويه‌تى: ( رأيت ليلة أسري بي رجالاً تقرض شفاهم بمقاريض من نار، فقلت: من هؤلاء ياجبريل؟ فقال: الخطباء من أمتك يأمرون الناس بالبر و ينسون أنفسهم و هم يتلون الكتاب أفلا يعقلون )(٥) واته‌: له‌و شه‌وه‌ى كه‌ شه‌وڕه‌ويم پێ كرا تێپه‌ڕيم به‌لاى پياوانێكدا بينيم لێويان به‌ مقه‌ستى ئاگرين پارچه‌ گۆشتى لێ ئه‌كرايه‌وه‌، ووتم: ئه‌وانه‌ كێن ئه‌ى جبريل؟ فه‌رمووى: ئه‌مانه‌ ووتار بێژه‌كانى ئومه‌تى تۆن فه‌رمان به‌ خه‌ڵكى ده‌كه‌ن كه‌ چاكه‌ بكه‌ن به‌ڵام خۆيان له‌ بير ده‌كه‌ن و ئايه‌ته‌كانى خوا ده‌خوێننه‌وه‌ و ئه‌قڵيان پێ ناشكێت ... له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا ده‌فه‌رموێت: ( بينيم زمانيان پارچه‌ پارچه‌ گۆشتى لێ ده‌كرايه‌وه‌)(٦) ، له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا ده‌فه‌رموێت: (أتيت على السماء الدنيا ليلة أسري بي فرأيت فيها رجال تقطع ألسنتهم و شفاهم بمقاريض من نار فقلت: يا جبريل ما هؤلاء؟ قال: خطباء أمتك …)(٧) واته‌: له‌و شه‌وه‌ى كه‌ شه‌وڕه‌ويم پێ كرا گه‌يشتينه‌ ئاسمانى دونيا بينيم پياوانێك زمان و لێويان ده‌بڕرا به‌ چه‌ند مقه‌ستێكى ئاگرين، ووتم: ئه‌وانه‌ كێن ئه‌ى جبريل؟ ووتى: ئه‌وانه‌ وتاربێژه‌كانى ئومه‌تى تۆن .

    سێ هه‌م: هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) سزاى غه‌يبه‌ت كارانى ئومه‌ته‌كه‌ى خۆى بينى كه‌ چۆن سزا ده‌درێن له‌ به‌رزه‌خدا: له‌ ئه‌نه‌سى كوڕى ماليكه‌وه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: ( لما عرج بي مررت بقوم لهم أظفار من نحاس يخمشون وجوههم و صدورهم،فقلت من هؤلاء يا جبريل؟ قال: هؤلاء الذين يأكلون لحوم الناس و يقعون في أعراضهم ) (٨)واته‌: كاتێ به‌رز كرامه‌وه‌ تێپه‌ريم به‌لاى كه‌سانێكدا كه‌ نينۆكى مسيان هه‌بوو ده‌م و چاو و سنگى خۆيانيان پێ ده‌ڕنيه‌وه‌ (واته‌: خه‌ڵتانى خوێنيان ده‌كرد) ووتم ئه‌وانه‌ كێن ئه‌ى جبريل؟ ووتى: ئه‌وانه‌ كه‌سانێكن گۆشتى خه‌ڵكان ده‌خۆن و ناموسيان له‌كه‌دار ده‌كه‌ن .

    چواره‌م: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا تێپه‌رى به‌لاى بۆنێكى خۆشدا كه‌ بۆنى قژ داهێنه‌ره‌كه‌ى كچى فيرعه‌ون بوو:- له‌ ئيبن عه‌باسه‌وه‌ (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌گێڕێته‌وه‌: ( پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: ئه‌و شه‌وه‌ى شه‌وڕه‌ويم پێكرا تيايدا بۆنێكى خۆش به‌ڕووم دا هات و ووتم: ئه‌ى جبريل ئه‌و بۆنه‌ خۆشه‌ چى يه‌؟ ووتى:ئه‌وه‌ بۆنى قژ داهێنه‌ره‌كه‌ى كچه‌كه‌ى فيرعه‌ونه‌ و منداڵه‌كانيه‌تى، ووتم: چۆن بوو حاڵيان؟ ووتى: ڕۆژێكيان قژى كچه‌كه‌ى فيرعه‌ونى داده‌هێنا شانه‌كه‌ى له‌ده‌ستكه‌وته‌ خواره‌وه‌ ووتى: (بسم الله) كچه‌كه‌ى فيرعه‌ون ووتى: مه‌به‌ستت له‌ باوكمه‌؟ ووتى: نه‌خێر په‌روه‌ردگارى من و باوكت (الله) يه‌ ، ووتى: بۆى ده‌گێڕمه‌وه‌؟ ووتى: بۆى بگێڕه‌ره‌وه‌، ئه‌ويش بۆى گێڕايه‌وه‌ و فيرعه‌ون بانگى كرد و ووتى: فڵانه‌ ئافره‌ت هيچ خوايه‌كى ترت هه‌يه‌ جگه‌ له‌ من؟ ووتى: به‌ڵێ: په‌روه‌ردگارى من و تۆ (الله) يه‌، فيرعه‌ون فه‌رمانى دا يه‌ك مه‌نجه‌ڵى گه‌وره‌ پڕبكه‌ن له‌ مس و بيكوڵێنن كه‌ ئاماده‌ بوو منداڵه‌كانى ئافره‌ته‌كه‌ى بانگ كرد بۆ ئه‌وه‌ى دانه‌ دانه‌ بيانخاته‌ ناويه‌وه‌ ، ئافره‌ته‌كه‌ ، ووتى: من ته‌نها داواكاريه‌كم هه‌يه‌ له‌ تۆ؟ فيرعه‌ون ووتى:چى يه‌ ؟ووتى: ئه‌وه‌يه‌ كه‌ دواى مردنمان ئيسك و پروسكى خۆم و منداڵه‌كانم بكه‌يته‌ يه‌ك به‌رگ و بمانكه‌يته‌ ژێر خۆڵ به‌يه‌كه‌وه‌؟ ووتى:باشه‌ داواكاريه‌كه‌ت له‌سه‌ر من، پاشان دانه‌ دانه‌ منداڵه‌كانى له‌ پێش چاوى خۆى فڕآ ده‌دايه‌ ئه‌و مه‌نجه‌ڵه‌ گه‌وره‌يه‌ى كه‌ مسى تيا بوو، تا سه‌ره‌ گه‌يشته‌ خۆى و منداڵێكى شيره‌ خۆره‌ى ئه‌نجا دوو دڵى ڕووى تێكرد ، كه‌ خۆى فڕێدات يان نا له‌به‌ر منداڵه‌كه‌ى تا خواى گه‌وره‌ منداڵه‌كه‌ى هينايه‌ زمان و به‌دايكى ووت: خۆ ڕاگر به‌ تۆ له‌سه‌رحه‌قيت خۆت بخه‌ره‌ ناوى سزاى دونيا سوكتره‌ له‌ سزاى قيامه‌ت ئه‌نجا خۆى و منداڵه‌كه‌ى فڕێدايه‌ ناوى....) (٩).

    پێنجه‌م: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا به‌لاى گۆڕه‌كه‌ى پێغه‌مبه‌رموسا(علیه‌السلام) دا تێپه‌ڕى كه‌ لاى ته‌پۆڵكه‌ سووره‌كه‌ى ئه‌وبه‌رى شارى (بيت المقدس) بوو بينى له‌ گۆڕه‌كه‌يدا به‌ پێوه‌ نوێژى ده‌كرد: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: ( مررت بموسى ليلة أسري بي عند الكثيب الأحمر وهو قائم يصلي في قبره ....) (١٠)واته‌: له‌و شه‌وه‌ى كه‌ شه‌و ڕه‌ويم پێكرا ڕۆيشتم به‌لاى موسادا(علیه‌السلام) له‌ نزيك ته‌پۆڵكه‌ سووره‌كه‌ و موسا (علیه‌السلام) به‌ پێوه‌ له‌ گۆڕه‌كه‌يدا نوێژى ده‌كرد.

    شه‌شه‌م: هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا فريشته‌كان پێغه‌مبه‌ريان (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئاگاداركرده‌وه‌ كه‌ (كه‌ڵه‌ شاخ) به‌كاربهێنێت: له‌ ئيبن عه‌باسه‌وه‌ (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌يگێڕێته‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: ( ما مررت ليله‌ أسرى بى بمڵا من الملائكه‌ إلا كلهم يقول: عليك يا محمد بالحجامه‌ ...)(١١) واته‌: له‌و شه‌وه‌دا كه‌ شه‌وڕه‌ويم پێ كرا به‌لاى هه‌ر پۆلێ له‌ پۆله‌كانى فريشته‌ داده‌ڕۆيشتم پێيان ده‌ووتم : ئه‌ىمحمد كه‌ڵه‌ شاخ بگره‌، وه‌ له‌ڕيوايه‌تيكى ى تردا ( ما مررت ليلة أسري بي بملأ إلا قالوا: يا محمد مُر أمتك بالحجامة ) (١٢).واته‌: له‌و شه‌وه‌ى كه‌ شه‌وڕه‌و يم پێ كرا ، به‌لاى هه‌ر كۆمه‌ڵێ له‌ كۆمه‌ڵه‌كانى فريشته‌ داده‌ڕۆيشتم پێيان ده‌ووتم: ئه‌ى محمد فه‌رمان بكه‌ به‌ ئومه‌ته‌كه‌ت كه‌ڵه‌ شاخ بگرن و به‌كارى بهێنن .

    حه‌وته‌م: هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئاڵايه‌كى گه‌وره‌ى به‌رچاوكه‌وت كه‌ به‌رز كرايه‌وه‌ و له‌ شام داكوترا : له‌ عبدالله كوڕى حه‌واله‌وه‌ (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌گێرنه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموويه‌تى: (رأيت ليلة أسري بي عمودا أبيض كأنه لؤلؤة تحمله الملائكة قلت: ما تحملون؟ فقالوا: عمود الكتاب أمرنا أن نضعه بالشام...) (١٣).واته‌: له‌و شه‌وه‌دا كه‌ شه‌وڕه‌ويم پێ كرا كۆڵه‌كه‌يه‌كى سپيم بينى وه‌ك مروارى فريشته‌ هه‌ڵيان گرتبوو ووتم: ئه‌وه‌ چى يه‌؟ ووتيان:ئه‌وه‌ عه‌موودى كتێبه‌ فه‌رمانمان پآ كراوه‌ له‌ شام دايبنێين و جێگيرى بكه‌ين.له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا: (و بينما انا نائم) إذا رأيت عمود الكتاب أحتمل من تحت رأسي فظننت أنه مذهوب به فأتبعته بصري فعمد به الى الشام الا وأن الإيمان حين تقع الفتن بالشام) (١٤). واته‌: له‌و شه‌وه‌دا كۆڵه‌كه‌ى كتێبم بينى وه‌ك ئاڵايه‌ك هه‌ڵگيرا له‌ ژێر سه‌رى منه‌وه‌، و وام زانى له‌سه‌ر زه‌وى ناهێڵرێت و ده‌برێته‌ سه‌ر، چاوم به‌ دوايدا ده‌ڕوانى هه‌تا بينيم برديان به‌ره‌و شام، ئاگاداربن كاتآ كه‌ فيتنه‌ هه‌ستێ ته‌نها باوه‌ڕ (ئيمان) له‌ شام ده‌بێت .ئيبن كپير ده‌فه‌رموێت: (هه‌ر ئه‌و به‌يانى يه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) گه‌ڕايه‌وه‌ له‌ شه‌وڕه‌و يه‌كه‌يدا جبريل دابه‌زى بۆلاى له‌ كاتى نزيك نيوه‌ڕۆدا وكاته‌كانى نوێژى بۆ ڕوون كرده‌وه‌ و له‌كه‌يدا ده‌كرێت، وچۆن ئه‌نجام ده‌درێت پاشان فه‌رمانى كرد به‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) هاوه‌ڵانى خۆى كۆبكاته‌وه‌، پێغه‌مبه‌ريش (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) كۆى كردنه‌وه‌ و جبريل (علیه‌السلام) پێش نوێژى بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) كرد و ئه‌ويش پێش نوێژى بۆ هاوه‌ڵانى ده‌كرد ) (١٥)، له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا: ( أمّني جبريل (علیه‌السلام) مرتين (بمكة) عند البيت ....) (١٦).واته‌: جبريل سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت دووجار پێش نوێژى بۆ كردم له‌ مه‌ككه‌ لاى كه‌عبه‌ .هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ خواى گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌رى (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فێرى نوێژ و ده‌ست نوێژ و كاته‌كانى نوێژ كردووه‌بۆيه‌ ده‌فه‌رموێت: ( صلوا كما رأيتموني أصلي ) واته‌: نوێژ بكه‌ن وه‌ك چۆن ده‌بينن من نوێژ ده‌كه‌م

    .(١) اخرجه: الترمذي (٣٢٧٨)، والطبراني في (الكبير) (١٠٧٢٨) ، والحاكم (٢/٤٦٩) ، وابن حبان (٥٧)، وقال محققه: اسناده حسن، وصححه الشيخ الألباني في (صحيح الترمذي ) ( ٢٦١٤). (٢) اخرجه: مسلم (٤٣٥) ، والترمذي ( ٣٢٧٩) ،وصححه الشيخ اللألباني في (صحيح الترمذي)( ٢٦١٥). (٣) اخرجه: النسائي في (التفسير)(٥٥٦) و قال محققه : صحيح. (٤) اخرجه: أحمد (١/٣٦٨) (٥/٢٤٢)، والترمذي (٣٢٣٥)، (٥) اخرجه: أحمد (١٢٢١١) وقال محققه: حديث صحيح ابن ابي شيبة (١٤/٣٠٨)، (٦) اخرجه: ابو يعلى /٤٠٦٩,وقال محقق مجمع الزوائد(١٢١٨١) : إسناده صحيح. (٧) اخرجه: ابو يعلى (٤١٦٠) ، والبيهقي في (الشعب الإيمان) (٤٩٦٥) ، وصححه الشيخ مقبل بن هادي الوادعي في (الصحيح المسند ..) ( ٨٤). (٨) اخرجه: احمد (٣/٢٢٤) ، وابى داود (٤٨٧٨)، والبيهقي (٦٧١٦) ، (٩)اخرجه: أحمد (١/١٣٠) (٢٨٢١،٢٨٢٤) (١٠)اخرجه: مسلم ( ٦١٠٧ ، ٦١٠٨)، والنسائي (٣/٢٤) ، واحمد (٣/١٤٨) ، وصححه الشيخ الألباني في (صحيح سنن النسائي ) ( ٣/٢١٥) ، (السلسلة الصحيحة ) (٢٦٢٧). (١١)اخرجه: احمد (١/٣٥٤) ، وابن أبي شيبة (٧/٤٤٢)، والترمذي ( ٢٠٥٣)، (١٢)اخرجه: ابن ماجة ( ٣٤٧٧)، وصححه الشيخ الألباني في (صحيح سنن ابن ماجة ) ( ٢٨٠٢)، و (صحيح الجامع) (٥٦٧١). (١٣)اخرجه: الطبراني في (الكبير) ، وقال الهيثمي في (المجمع ) (١٦٦٤٤) :رواه الطبراني و رجاله رجال الصحيح غير (صالح بن رستم) و هو ثقة، وقال الحافظ في (فتح البارىء ) ( ٢/ ٤٩٨) : إسناده صحيح. (١٤)اخرجه: أحمد ( ٥/ ١٩٨) (٢١٧٣٣) (١٥)أنـــظر: (البداية ) ( ٣/١١٧) . (١٦) اخرجه: البخاري ( ٦٣١).


    Read More »

    20- مردنی أبوطالب


     

    ئه بو طالب يه كێك بوو له هه ره دڵسۆزانى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)، وه به رده وام په ناى پێغه مبه رى (صلی الله علیه وسلم) ده دا و پارێزگارى لێ ده كرد و به هه موو جۆرێك پشت و په ناى ده گرت، به ڵام ئه بو طالب سه ر ڕاى ئه م هه مووه باوه ڕى به په يامى پێغه مبه رى (صلی الله علیه وسلم) نه بوو وه به هيچ جۆرێكيش دژايه تى پێغه مبه رى (صلی الله علیه وسلم) نه ده كرد و به درۆشى نه ده خسته وه به ڵكو له هه موو جێ يه ك، باسى خۆى و هاوه ڵانى وه ئاينه كه شى به چاكه ده كرد به ڵام بێ باوه ڕ بوو... له (حه به ى عه رنى) يه وه (ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رموێت: (ئيمامى عه ليم بينى له سه ر مينبه ر پێده كه نى جارێكيان ئه وه نده پێكه نى كه قه ت نه مديوه ئه وه نده پێ بكه نێت ئه وه نده پێكه نى تادانه كانى ده ركه وت، فه رمووى : قسه يه كى ئه بوگالبم بيركه وته وه جارێك من و پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

    له (بطن النخلة) نوێژمان ده كرد هات به ڕووماندا وبينى چۆن نوێژ ده كه ين و چى ده ڵێن وه دواى ته واوبوونى نوێژه كه مان پرسيارى لێكردين ووتى: ئه وه چى ده كه يت ئه ى برازاكه م ؟ پێغه مبه ريش (صلی الله علیه وسلم)

    بانگى كرد بۆلاى ئيسلام ، وه ئيسلامى پێ ڕاگه ياند، ئه بو طالب ووتى: ئه مه ى ئێوه ده يكه ن خراپ نى يه ئه وه يشى ده يڵێن هه ر خراپ نى يه ، به ڵام وه ڵاهى هه رگيزاو هه رگيز دوامه وه به رز نابێته وه به سه رسه رم دا، ئه فه رموێت: له و قسه يه ى ئه بوطالب بوو كه زۆر پێكه نيم هات سه يرم لێ ده هات كه ئه و قسه يه ى كرد)(١).

    پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) له سه ره مه رگى ئه بو طاليبدا زۆر به دڵسۆزانه داواى لێكرد بۆ ئه وه ى شايه تمان بهێنێت و به ر شه فاعه تى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) بكه وێت و به به هه شت شاد بێت، به ڵام هه ر باوه ڕى نه هێنا .... ئه م به سه ر هاته ش موسه يه بى كوڕى حه زن(ڕه زای خوای لێبێت) ده يگێڕێته وه و ده فه رموێت: (( له كاتى سه ره مه رگى ئه بو طالب دا پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) هات بۆلاى و بينى ئه بوجه هلى لايه له گه ڵ عه بدوڵاى كوڕى موغيره ، پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) پێى فه رموو: ((يا عم انك اعظمهم على حقاً و احسنهم عندى يداً و لأنت اعظم حقاً على من والدي

    قل :لااله الا الله

    اشهد لك بها عند الله (فى رواية الحاكم)

    فقل كلمة تجب لك على بها الشفاعة يوم القيامة قل : لا اله الا الله)).

    واته : ئه ى مامه تۆ له هه موو كه س زياتر مافت به سه ر منه وه و هه يه له هه موويان چاكتر بووى بۆم تۆ زياتر له دايك و باوكم مافت هه يه به سه رمه وه بڵێ (لا اله الا الله)

    ئه و ووشه يه بڵێ تا تكاكردن بۆت له سه رم پێ ويست بێت، ئه بو جه هل و عه بدوڵا ڕوويان كرده ئه بو طالب و پێيان ووت: ئه ى ئه بو طالب ئايا ده ته وێت واز له ئاينى (عبد المطلب) بێنيت، پێغه مبه ريش (صلی الله علیه وسلم)

    به رده وام ئه م ووشه يه ى ده دا به گوێى دا، و ئه وانيش به رده وام ئه و ووشه يه ى خۆيان ده دايه وه به گوێى دا تا دوا ووشه ى ئه بو طالب ئه وه بوو كه ووشه كه ى ئه وانى دووباره كرده وه ) (٢).

    له ڕيوايه تێكى تردا : (ئه بو طالب ووتى: ئه گه ر له به ر ئه وه نه بێت كه قوڕه يش بيكه ن به عه يبه بۆم وبڵێن :له ترسى مردن ئه و ووشه يه ى ووتوه ئه گينا له به ر دڵى تۆ ده م ووت: به ڵام (انا على ملة عبد المطلب) واته : من له سه ر ئاينى (عبدالمطلب)م ئه وه بوو مردوو ڕازى نه بوو كه بڵێ (لااله الا الله) و پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

    فه رمووى ((اما والله لاستغفرن لك مالم انه عنك)) واته : به ڵام وه ڵاهى داواى لێخوش بوونت بۆ ده كه م تا خوا ئه و كاره م لێ قه ده غه ده كات و ڕێگه م پێ نادات ( (٣).

    له ڕيوايه تێك دا ئه فه رموێت: (پێ ى ووت: خوا لێت خۆش بێت به رده وام داواى لێ خۆش بوونت بۆ ده كه م لاى خوا تا خوا نه هيم لێ ده كات .موسوڵمانانيش كه وتنه داواى لێ خۆش بوون بۆ مردوانيان كه به موشريكى مردبوون ) (٤). ئينجا خواى گه وره ئه و ئايه ته ى دابه زاند كه ده فه رموێت: (مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آَمَنُوا أَنْ يَسْتَغْفِرُوا لِلْمُشْرِكِينَ وَلَوْ كَانُوا أُولِي قُرْبَى مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُمْ أَصْحَابُ الْجَحِيمِ وَمَا كَانَ اسْتِغْفَارُ إِبْرَاهِيمَ لِأَبِيهِ إِلَّا عَنْ مَوْعِدَةٍ وَعَدَهَا إِيَّاهُ فَلَمَّا تَبَيَّنَ لَهُ أَنَّهُ عَدُوٌّ لِلَّهِ تَبَرَّأَ مِنْهُ إِنَّ إِبْرَاهِيمَ لَأَوَّاهٌ حَلِيمٌ )(التوبة: ١١٣-١١٤) خواى گه وره ڕونى كرده وه كه هه رگيزاو هه رگيز بۆ پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

    و بۆ خاوه ن باوه ڕان نى يه داواى لێ خۆش بوون بكه ن بۆ هاوبه ش په يدا كاران، ئه گه ر خزمانيشيان بن دواى ئه وه ى بۆيان ده ركه وت كه ئه وانه ئه هلى دۆزه خن وه ئه فه رموێت : ئايه ته ش سه باره ت به ئه بوطاليب دابه زى كه ده فه رموێت: (إِنَّكَ لَا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ )(القصص: ٥٦) . ئه بو طالب به م شێوه يه مرد و شايه تمانيشى نه هێنا به تاك و ته نهايى خوا، ئه بو طالب ده بێ دواى مردنى كێ بيشارێته وه ،چونكه ته نها ئيمامى عه لى لێره يه و جه عفه رى براى له حه به شه يه .

    ئيمامى عه لى (ڕه زای خوای لێبێت) خۆى بۆمان ده گێڕێته وه و ده فه رموێت:(كاتێ ئه بو طالب مرد هاتم بۆلاى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

    وپێم ووت: مامه پيره گومڕاكه ت مرد كێ بيشارێته وه ؟ پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

    فه رمووى (بڕۆ بيشاره وه و هيچ مه كه تا دێيته وه بۆلام . منيش ووتم : له سه ر هاوتا بڕياردان مردووه ؟ فه رمووى : بڕۆ بيشاره وه ، ئنجا ڕۆيشتم شاردمه وه و هاتمه وه بۆ لاى و پێى ووتم: بڕۆ خۆت بشۆره و هيچ نه كه يت تا دێيته وه لام، منيش چووم خۆم شت و هيچم نه كرد تا هاتمه وه بۆلاى پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) ئنجا هه ندێ دوعاى بۆ كردمكه له لام خۆشه ويستر بوو له ووشتره سوور و ڕه شه قه ڵه وه كان) (٥) . له پاداشتى ئه و هه موو چاكه يه ى ئه بو طالب كه كردى سه باره ت به پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) له به رگرى و به گژدا چوونه وه ى كافرانى قوڕه يش و دوژمنكاريه كانيان به رامبه ر به پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) وه سه ره ڕاى شيعره جوانه كه ى كه به ناوبانگه به (القصيدة اللامية) كه له مه دحى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) دا دايناوه و له شيعره كاندا به خراپه باسى هاوبه ش په يداكاره كان ده كات وه لايه نى چاكه ى موسوڵمانان باس ده كات، وه دووپاتى ده كاته وه كه محمد ڕاستگۆيه و هه رگيز درۆى نه كردووه ، بۆيه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) تكاى بۆ ده كات له ڕۆژى قيامه ت دا كه سزاكه ى له سه ر سوك بكرێت:(عه بباسى كوڕى عبدالمطلب براى ئه بو طالب به پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) ى ووت: ئايا هيچ سودێكت به ئه بو طالب گه ياندووه چونكه ئه و يارمه تى ده دايت و توڕه ده بوو له پێناوى تۆدا؟ پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

    فه رمووى: (نعم وجدته فى غمرات من النار فأخرجته الى ضحضاح من النار) واته : به ڵێ دۆزيمه وه له ناوه ڕاستى دۆزه خ دا بوو من ده رم هێنا بۆلاى ته نكاييى و قه راغى ئاگرى دۆزه خ ... )(٦) .

    له ڕيوايه تێكى تردا ده فه رموێت: ([لعله تنفعه شفاعتي يوم القيامة فيجعل في ضحضاح من النار يبلغ كعبيه يغلى منه دماغه (ولولا أنا لكان في الدرك الأسفل من النار)(٧) ] (٨) واته : به ڵكو تكاكردنى من له ڕۆژى قيامه ت دا سودى پێ بگه يه نێت وبكرێته پارچه يه ك ئاگر كه تا قوله پێ ده گرێته وه وده ماغى ده كوڵێنێت، وه ئه گه ر من نه بومايه له قوڵايى دۆزه خدا ده بوو، له پاداشتى ئه و هه موو چاكه يه ى كه كردى به رامبه ر به پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

    .سوكترين سزا ده درێت له ناو خه ڵكانى دۆزه خدا. هه ر له ئيبن و عه بباسه وه (ڕه زای خوای لێبێت) ده يگێڕێته وه كه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

    فه رمويه تى: (( ان اهون أهل النار عذابا ابا طالب و هو منتعل بنعلين يغلي منهما دماغه)) واته : (سوكترين سزا دراوى ناو دۆزه خ ئه بو گليبه كه دوو نه على ئاگرينى به قاچ دا كراوه وو ده ماغى ده كوڵێنێت ... ) (٩) .

    (١) أخرجه: أحمد (١/٩٩) (٧٧٦) وقال محققه : اسناده ضعيف ، و أبو يعلى (٤٤٧)، و البزار (٧٥١) ، والطيالسي (١٨٨) ، قال الهيثمي في (المجمع) (٩/١٠٢): رواه الطبراني في الأوسط و إسناده حسن.

    (٢) أخرجه: البخاري (١٣١٠، ٣١٦٠ ، ٤٧٧٢،٣٨٨٤ )، و مسلم (٢٤)، و النسائي (٤/٩٠) (٢٠٣٤)، و أحمد (٥/٤٣٣) ، و الحاكم (٢/٣٣٦) و صححه و وافقه الذهبـي، و البيهقي في (الدلائل) ( ٢/٣٤٢)، و الطبراني في (الكبير) (٢٠/٢٨٨).

    (٣) أخرجه: أحمد (٢/٣٣٤) (٩٦١٠) وقال محققه :اسناده صحيح على شرط مسلم ، و الترمذي (٣١٨٨)، و ابن حبان (٦٢٧٠) و قال محققه: صحيح، و صححه الشيخ الألباني في (صحيح الترمذي) (٢٥٤٨).

    (٤) أخرجه: الحاكم (٢/٣٣٥) و صححه و وافقه الذهبـي .

    (٥) أخرجه: النسائي (١/١١٠ ، ٤/٧٩) ، و أبو داود (٣٢١٤) ، و عبدالرزاق (٩٩٣٦)، و أحمد (١/١٣٠) (٧٥٩،٨٠٧،١٠٧٤) و قال محققه الأرناؤوط: إسناده ضعيف، والطياليسي (١٢٠) ، و ابن أبي شيبة

    ( ٣/٣٤٧) ، و البيهقي (١/٣٠٤-٣٠٥) و ضعفه في (الدلائل) ( ٤/٣٤٨)، و صححه الشيخ الألباني في (صحيح النسائي) (١٨٤ ، ١٨٩٥) و في (السلسلة الصحيحة ) ( ١٦١) و في (أحكام الجنائز) (١٦٩) مسألة الدفن و توابعه.

    (٦) أخرجه: مسلم في (الصحيح )(٥١٠).

    (٧) أخرجه: البخاري (٣٨٨٥ )، و مسلم (٥١١)، و أحمد (٣/٩)، و البيهقي في (الدلائل) (٢/٣٤٧)، و ابن حبان (٦٢٧١) و قال محققه: صحيح.

    (٨) أخرجه: البخاري (٣٨٨٣)، و مسلم (٥٠٩)، و الحميدي (٤٦٠)، وأحمد في (المسند)(١/٢٠٦) و في (فضائل الصحابة )(١٧٥٨)، و عبدالرزاق (٩٩٣٩)، و أبو عوانة ( ١/٩٦).

    (٩) أخرجه: مسلم ( ٥١٥).

    (ژیان نامه ی پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) له قورئان و فه رمووده صه حیحه کاندا)


    Read More »