ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

     بۆ پشتیوانیكردنی ماڵپه‌ڕ ڕۆژانه‌ 2 جار كلیك له‌م وێنه‌یه‌ بكه‌👇

    👇 ده‌ته‌وێت له‌ ڕێی مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پاره‌ به‌ده‌ست بهێنی ؟👇

    23- ئه‌و شتانه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا له‌ شه‌وڕه‌ویه‌كه‌یدا بینی

    23- ئه‌و شتانه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا له‌ شه‌وڕه‌ویه‌كه‌یدا بینی


     

    يه‌كه‌م: خواى گه‌وره‌ى بينى به‌ دڵ: ئيبن عباس (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت: ( قد رأى النـبـي (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ربه )(١) واته‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) خواى گه‌وره‌ى بينى به‌ڵام ڕاجيح وايه‌ كه‌ به‌دڵ بووه‌ وه‌كو ئيبن و عه‌باس ديسان ده‌فه‌رموێت: ( رآه بقلبه ) (٢)واته‌: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌و شه‌وه‌دا خواى خۆى بينى به‌ دڵ، وه‌ ئه‌بو زه‌ريش(ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت: (رآى النـبـي (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ربه تبارك و تعالى بقلبه و لم يره ببصره )(٣) واته‌: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) خواى خۆى بينى به‌دڵى نه‌ك به‌ چاوى، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) خواى خۆى بينيوه‌ له‌ خه‌ودا له‌ جوانترين شێوه‌دا: معاذى كورِى جبل)(ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت: (به‌يانيه‌كيان پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) دواكه‌وت و نه‌هات پێش نوێژيمان بۆ بكات تا زۆر دوا كه‌وتين و وه‌خت بوو ڕۆژ هه‌ڵبێت ، پاشان به‌په‌له‌ هات، و قامه‌ت كرا و پێش نوێژى بۆ كردين و به‌په‌له‌ نوێژه‌كه‌ى بۆ ته‌واو كردين، كه‌ سه‌لاممان دايه‌وه‌ هه‌ستا و فه‌رمووى: (على مصافكم كما انتم) واته‌: له‌ جێگاى خۆتان بمێننه‌وه‌ تا بۆتان بگێڕمه‌وه‌ ئنجا فه‌رمووى: ((اما اني ساحدثكم ما حبسني عنكم الغداة، اني قمت من الليل فتوضأت فصليت ما قدر لي فنعست في صلاتي فاستثقلت فاذا أنا بربي تبارك و تعالي في احسن صورة و في رواية (رايت ربي عزوجل) فقال: يا محمد، قلت: رب لبيك، قال: فيم يختصم الملاء الأعلى ..))(٤) واته‌: ئێستا بۆتان ده‌گێڕمه‌وه‌ چى واى لێكردم كه‌ دوا بكه‌وم، ئه‌مشه‌و من شه‌ونوێژم كرد ئه‌وه‌نده‌ى له‌ توانامدا بوو تا وه‌نه‌وز بردميه‌وه‌ و خه‌وم لێكه‌وت و په‌روه‌ردگارم بينى (تبارك و تعالى) له‌ جوانترين شێوه‌دا) وه‌ ( فه‌رموى: ئه‌ى محمد، ووتم: په‌روه‌ردگارم (لبيك)، فه‌رمووى: كۆمه‌ڵه‌ هه‌ره‌ سه‌روو (الملأ الأعلى) له‌ چيدا ده‌مه‌قاڵيان ده‌بێت ....) .

    دووه‌م: چه‌ند كۆمه‌ڵێكى بينى كه‌ لێو و زمانيان لێ ده‌كرايه‌وه‌: ئه‌نه‌س (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌يگێڕێته‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموويه‌تى: ( رأيت ليلة أسري بي رجالاً تقرض شفاهم بمقاريض من نار، فقلت: من هؤلاء ياجبريل؟ فقال: الخطباء من أمتك يأمرون الناس بالبر و ينسون أنفسهم و هم يتلون الكتاب أفلا يعقلون )(٥) واته‌: له‌و شه‌وه‌ى كه‌ شه‌وڕه‌ويم پێ كرا تێپه‌ڕيم به‌لاى پياوانێكدا بينيم لێويان به‌ مقه‌ستى ئاگرين پارچه‌ گۆشتى لێ ئه‌كرايه‌وه‌، ووتم: ئه‌وانه‌ كێن ئه‌ى جبريل؟ فه‌رمووى: ئه‌مانه‌ ووتار بێژه‌كانى ئومه‌تى تۆن فه‌رمان به‌ خه‌ڵكى ده‌كه‌ن كه‌ چاكه‌ بكه‌ن به‌ڵام خۆيان له‌ بير ده‌كه‌ن و ئايه‌ته‌كانى خوا ده‌خوێننه‌وه‌ و ئه‌قڵيان پێ ناشكێت ... له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا ده‌فه‌رموێت: ( بينيم زمانيان پارچه‌ پارچه‌ گۆشتى لێ ده‌كرايه‌وه‌)(٦) ، له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا ده‌فه‌رموێت: (أتيت على السماء الدنيا ليلة أسري بي فرأيت فيها رجال تقطع ألسنتهم و شفاهم بمقاريض من نار فقلت: يا جبريل ما هؤلاء؟ قال: خطباء أمتك …)(٧) واته‌: له‌و شه‌وه‌ى كه‌ شه‌وڕه‌ويم پێ كرا گه‌يشتينه‌ ئاسمانى دونيا بينيم پياوانێك زمان و لێويان ده‌بڕرا به‌ چه‌ند مقه‌ستێكى ئاگرين، ووتم: ئه‌وانه‌ كێن ئه‌ى جبريل؟ ووتى: ئه‌وانه‌ وتاربێژه‌كانى ئومه‌تى تۆن .

    سێ هه‌م: هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) سزاى غه‌يبه‌ت كارانى ئومه‌ته‌كه‌ى خۆى بينى كه‌ چۆن سزا ده‌درێن له‌ به‌رزه‌خدا: له‌ ئه‌نه‌سى كوڕى ماليكه‌وه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: ( لما عرج بي مررت بقوم لهم أظفار من نحاس يخمشون وجوههم و صدورهم،فقلت من هؤلاء يا جبريل؟ قال: هؤلاء الذين يأكلون لحوم الناس و يقعون في أعراضهم ) (٨)واته‌: كاتێ به‌رز كرامه‌وه‌ تێپه‌ريم به‌لاى كه‌سانێكدا كه‌ نينۆكى مسيان هه‌بوو ده‌م و چاو و سنگى خۆيانيان پێ ده‌ڕنيه‌وه‌ (واته‌: خه‌ڵتانى خوێنيان ده‌كرد) ووتم ئه‌وانه‌ كێن ئه‌ى جبريل؟ ووتى: ئه‌وانه‌ كه‌سانێكن گۆشتى خه‌ڵكان ده‌خۆن و ناموسيان له‌كه‌دار ده‌كه‌ن .

    چواره‌م: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا تێپه‌رى به‌لاى بۆنێكى خۆشدا كه‌ بۆنى قژ داهێنه‌ره‌كه‌ى كچى فيرعه‌ون بوو:- له‌ ئيبن عه‌باسه‌وه‌ (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌گێڕێته‌وه‌: ( پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: ئه‌و شه‌وه‌ى شه‌وڕه‌ويم پێكرا تيايدا بۆنێكى خۆش به‌ڕووم دا هات و ووتم: ئه‌ى جبريل ئه‌و بۆنه‌ خۆشه‌ چى يه‌؟ ووتى:ئه‌وه‌ بۆنى قژ داهێنه‌ره‌كه‌ى كچه‌كه‌ى فيرعه‌ونه‌ و منداڵه‌كانيه‌تى، ووتم: چۆن بوو حاڵيان؟ ووتى: ڕۆژێكيان قژى كچه‌كه‌ى فيرعه‌ونى داده‌هێنا شانه‌كه‌ى له‌ده‌ستكه‌وته‌ خواره‌وه‌ ووتى: (بسم الله) كچه‌كه‌ى فيرعه‌ون ووتى: مه‌به‌ستت له‌ باوكمه‌؟ ووتى: نه‌خێر په‌روه‌ردگارى من و باوكت (الله) يه‌ ، ووتى: بۆى ده‌گێڕمه‌وه‌؟ ووتى: بۆى بگێڕه‌ره‌وه‌، ئه‌ويش بۆى گێڕايه‌وه‌ و فيرعه‌ون بانگى كرد و ووتى: فڵانه‌ ئافره‌ت هيچ خوايه‌كى ترت هه‌يه‌ جگه‌ له‌ من؟ ووتى: به‌ڵێ: په‌روه‌ردگارى من و تۆ (الله) يه‌، فيرعه‌ون فه‌رمانى دا يه‌ك مه‌نجه‌ڵى گه‌وره‌ پڕبكه‌ن له‌ مس و بيكوڵێنن كه‌ ئاماده‌ بوو منداڵه‌كانى ئافره‌ته‌كه‌ى بانگ كرد بۆ ئه‌وه‌ى دانه‌ دانه‌ بيانخاته‌ ناويه‌وه‌ ، ئافره‌ته‌كه‌ ، ووتى: من ته‌نها داواكاريه‌كم هه‌يه‌ له‌ تۆ؟ فيرعه‌ون ووتى:چى يه‌ ؟ووتى: ئه‌وه‌يه‌ كه‌ دواى مردنمان ئيسك و پروسكى خۆم و منداڵه‌كانم بكه‌يته‌ يه‌ك به‌رگ و بمانكه‌يته‌ ژێر خۆڵ به‌يه‌كه‌وه‌؟ ووتى:باشه‌ داواكاريه‌كه‌ت له‌سه‌ر من، پاشان دانه‌ دانه‌ منداڵه‌كانى له‌ پێش چاوى خۆى فڕآ ده‌دايه‌ ئه‌و مه‌نجه‌ڵه‌ گه‌وره‌يه‌ى كه‌ مسى تيا بوو، تا سه‌ره‌ گه‌يشته‌ خۆى و منداڵێكى شيره‌ خۆره‌ى ئه‌نجا دوو دڵى ڕووى تێكرد ، كه‌ خۆى فڕێدات يان نا له‌به‌ر منداڵه‌كه‌ى تا خواى گه‌وره‌ منداڵه‌كه‌ى هينايه‌ زمان و به‌دايكى ووت: خۆ ڕاگر به‌ تۆ له‌سه‌رحه‌قيت خۆت بخه‌ره‌ ناوى سزاى دونيا سوكتره‌ له‌ سزاى قيامه‌ت ئه‌نجا خۆى و منداڵه‌كه‌ى فڕێدايه‌ ناوى....) (٩).

    پێنجه‌م: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا به‌لاى گۆڕه‌كه‌ى پێغه‌مبه‌رموسا(علیه‌السلام) دا تێپه‌ڕى كه‌ لاى ته‌پۆڵكه‌ سووره‌كه‌ى ئه‌وبه‌رى شارى (بيت المقدس) بوو بينى له‌ گۆڕه‌كه‌يدا به‌ پێوه‌ نوێژى ده‌كرد: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: ( مررت بموسى ليلة أسري بي عند الكثيب الأحمر وهو قائم يصلي في قبره ....) (١٠)واته‌: له‌و شه‌وه‌ى كه‌ شه‌و ڕه‌ويم پێكرا ڕۆيشتم به‌لاى موسادا(علیه‌السلام) له‌ نزيك ته‌پۆڵكه‌ سووره‌كه‌ و موسا (علیه‌السلام) به‌ پێوه‌ له‌ گۆڕه‌كه‌يدا نوێژى ده‌كرد.

    شه‌شه‌م: هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا فريشته‌كان پێغه‌مبه‌ريان (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئاگاداركرده‌وه‌ كه‌ (كه‌ڵه‌ شاخ) به‌كاربهێنێت: له‌ ئيبن عه‌باسه‌وه‌ (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌يگێڕێته‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: ( ما مررت ليله‌ أسرى بى بمڵا من الملائكه‌ إلا كلهم يقول: عليك يا محمد بالحجامه‌ ...)(١١) واته‌: له‌و شه‌وه‌دا كه‌ شه‌وڕه‌ويم پێ كرا به‌لاى هه‌ر پۆلێ له‌ پۆله‌كانى فريشته‌ داده‌ڕۆيشتم پێيان ده‌ووتم : ئه‌ىمحمد كه‌ڵه‌ شاخ بگره‌، وه‌ له‌ڕيوايه‌تيكى ى تردا ( ما مررت ليلة أسري بي بملأ إلا قالوا: يا محمد مُر أمتك بالحجامة ) (١٢).واته‌: له‌و شه‌وه‌ى كه‌ شه‌وڕه‌و يم پێ كرا ، به‌لاى هه‌ر كۆمه‌ڵێ له‌ كۆمه‌ڵه‌كانى فريشته‌ داده‌ڕۆيشتم پێيان ده‌ووتم: ئه‌ى محمد فه‌رمان بكه‌ به‌ ئومه‌ته‌كه‌ت كه‌ڵه‌ شاخ بگرن و به‌كارى بهێنن .

    حه‌وته‌م: هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئاڵايه‌كى گه‌وره‌ى به‌رچاوكه‌وت كه‌ به‌رز كرايه‌وه‌ و له‌ شام داكوترا : له‌ عبدالله كوڕى حه‌واله‌وه‌ (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌گێرنه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموويه‌تى: (رأيت ليلة أسري بي عمودا أبيض كأنه لؤلؤة تحمله الملائكة قلت: ما تحملون؟ فقالوا: عمود الكتاب أمرنا أن نضعه بالشام...) (١٣).واته‌: له‌و شه‌وه‌دا كه‌ شه‌وڕه‌ويم پێ كرا كۆڵه‌كه‌يه‌كى سپيم بينى وه‌ك مروارى فريشته‌ هه‌ڵيان گرتبوو ووتم: ئه‌وه‌ چى يه‌؟ ووتيان:ئه‌وه‌ عه‌موودى كتێبه‌ فه‌رمانمان پآ كراوه‌ له‌ شام دايبنێين و جێگيرى بكه‌ين.له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا: (و بينما انا نائم) إذا رأيت عمود الكتاب أحتمل من تحت رأسي فظننت أنه مذهوب به فأتبعته بصري فعمد به الى الشام الا وأن الإيمان حين تقع الفتن بالشام) (١٤). واته‌: له‌و شه‌وه‌دا كۆڵه‌كه‌ى كتێبم بينى وه‌ك ئاڵايه‌ك هه‌ڵگيرا له‌ ژێر سه‌رى منه‌وه‌، و وام زانى له‌سه‌ر زه‌وى ناهێڵرێت و ده‌برێته‌ سه‌ر، چاوم به‌ دوايدا ده‌ڕوانى هه‌تا بينيم برديان به‌ره‌و شام، ئاگاداربن كاتآ كه‌ فيتنه‌ هه‌ستێ ته‌نها باوه‌ڕ (ئيمان) له‌ شام ده‌بێت .ئيبن كپير ده‌فه‌رموێت: (هه‌ر ئه‌و به‌يانى يه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) گه‌ڕايه‌وه‌ له‌ شه‌وڕه‌و يه‌كه‌يدا جبريل دابه‌زى بۆلاى له‌ كاتى نزيك نيوه‌ڕۆدا وكاته‌كانى نوێژى بۆ ڕوون كرده‌وه‌ و له‌كه‌يدا ده‌كرێت، وچۆن ئه‌نجام ده‌درێت پاشان فه‌رمانى كرد به‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) هاوه‌ڵانى خۆى كۆبكاته‌وه‌، پێغه‌مبه‌ريش (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) كۆى كردنه‌وه‌ و جبريل (علیه‌السلام) پێش نوێژى بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) كرد و ئه‌ويش پێش نوێژى بۆ هاوه‌ڵانى ده‌كرد ) (١٥)، له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا: ( أمّني جبريل (علیه‌السلام) مرتين (بمكة) عند البيت ....) (١٦).واته‌: جبريل سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت دووجار پێش نوێژى بۆ كردم له‌ مه‌ككه‌ لاى كه‌عبه‌ .هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ خواى گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌رى (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فێرى نوێژ و ده‌ست نوێژ و كاته‌كانى نوێژ كردووه‌بۆيه‌ ده‌فه‌رموێت: ( صلوا كما رأيتموني أصلي ) واته‌: نوێژ بكه‌ن وه‌ك چۆن ده‌بينن من نوێژ ده‌كه‌م

    .(١) اخرجه: الترمذي (٣٢٧٨)، والطبراني في (الكبير) (١٠٧٢٨) ، والحاكم (٢/٤٦٩) ، وابن حبان (٥٧)، وقال محققه: اسناده حسن، وصححه الشيخ الألباني في (صحيح الترمذي ) ( ٢٦١٤). (٢) اخرجه: مسلم (٤٣٥) ، والترمذي ( ٣٢٧٩) ،وصححه الشيخ اللألباني في (صحيح الترمذي)( ٢٦١٥). (٣) اخرجه: النسائي في (التفسير)(٥٥٦) و قال محققه : صحيح. (٤) اخرجه: أحمد (١/٣٦٨) (٥/٢٤٢)، والترمذي (٣٢٣٥)، (٥) اخرجه: أحمد (١٢٢١١) وقال محققه: حديث صحيح ابن ابي شيبة (١٤/٣٠٨)، (٦) اخرجه: ابو يعلى /٤٠٦٩,وقال محقق مجمع الزوائد(١٢١٨١) : إسناده صحيح. (٧) اخرجه: ابو يعلى (٤١٦٠) ، والبيهقي في (الشعب الإيمان) (٤٩٦٥) ، وصححه الشيخ مقبل بن هادي الوادعي في (الصحيح المسند ..) ( ٨٤). (٨) اخرجه: احمد (٣/٢٢٤) ، وابى داود (٤٨٧٨)، والبيهقي (٦٧١٦) ، (٩)اخرجه: أحمد (١/١٣٠) (٢٨٢١،٢٨٢٤) (١٠)اخرجه: مسلم ( ٦١٠٧ ، ٦١٠٨)، والنسائي (٣/٢٤) ، واحمد (٣/١٤٨) ، وصححه الشيخ الألباني في (صحيح سنن النسائي ) ( ٣/٢١٥) ، (السلسلة الصحيحة ) (٢٦٢٧). (١١)اخرجه: احمد (١/٣٥٤) ، وابن أبي شيبة (٧/٤٤٢)، والترمذي ( ٢٠٥٣)، (١٢)اخرجه: ابن ماجة ( ٣٤٧٧)، وصححه الشيخ الألباني في (صحيح سنن ابن ماجة ) ( ٢٨٠٢)، و (صحيح الجامع) (٥٦٧١). (١٣)اخرجه: الطبراني في (الكبير) ، وقال الهيثمي في (المجمع ) (١٦٦٤٤) :رواه الطبراني و رجاله رجال الصحيح غير (صالح بن رستم) و هو ثقة، وقال الحافظ في (فتح البارىء ) ( ٢/ ٤٩٨) : إسناده صحيح. (١٤)اخرجه: أحمد ( ٥/ ١٩٨) (٢١٧٣٣) (١٥)أنـــظر: (البداية ) ( ٣/١١٧) . (١٦) اخرجه: البخاري ( ٦٣١).


     بۆ پشتیوانیكردنی ماڵپه‌ڕ ڕۆژانه‌ 2 جار كلیك له‌م وێنه‌یه‌ بكه‌👇

     بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌

     ته‌له‌گرام   مه‌سنجه‌ر   یوتوب   انسته‌گرام