پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم باڵاى مام ناوه‌ند بووه ، نه كورته باڵا بووه نه درێژ . ده‌م و چاوى گه‌ش بووه ـ سوور و سپى بووه ـ ، ڕه‌شى چاوه‌كانى تۆخ بووه ، سنگ و سكی توكنێكی وا نه‌بووه كه توك دایپۆشێت ، مووى هه‌بووه له ناوه‌ڕاستى سنگه‌وه بۆ سه‌ر ورگ .
ڕه‌وشتى
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم جوانترین خوو ڕه‌وشتى هه‌بووه ، ڕاستگۆترین كه‌س بووه ، زۆر نه‌رم ونیان بووه ، زۆر به ڕێزه‌وه تێكه‌ڵی خه‌ڵكى كردووه و هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵدا كردوون ، خواى په‌روه‌ردگار له باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت : [ وَإِنَّكَ لَعَلَى خُلُقٍ عَظِيمٍ ] ( القلم : ٤ ) ، واته : به‌ڕاستى تۆ له‌سه‌ر ڕه‌وشت و ئاكارێكى ئێجگار به‌رز و گه‌وره‌یت .
وه زیره‌كترین و جوامێرترین مه‌رد بووه ، وخاكیتیرین كه‌س بووه ، وبه‌شه‌رم وحه‌یاترین كه‌س بووه به شه‌رمتر له كچى عازه‌ب له شوێنى مانه‌وه‌یدا ، دیارى وه‌رده‌گرت و پاداشتیشى له‌سه‌ر ده‌دایه‌وه ، و صه‌ده‌قه‌ى وه‌رنه‌ده‌گرت و نه‌یده‌خوارد ، هه‌رگیز له‌به‌ر نه‌فسى خۆى توڕه نه‌ده‌بوو ، ئه‌گه‌ریش توڕه ببوایه له‌به‌ر خوا توڕه ده‌بوو ، هه‌رچ خواردنێك ئاماده بوایه ده‌یخوارد و فیزى نه‌ده‌كرد ، ئه‌گه‌ریش حه‌زى لێ نه‌كردایه وه‌لاى ده‌نا و هیچی نه‌ده‌ووت ، هه‌رچیش ئاماده‌بووایه و هه‌یانبایه هه‌ڵى نه‌ده‌گرت ، ئه‌گه‌ریش هیچیان نه‌بوایه بۆ خواردن نه ده‌گه‌ڕا و سه‌برى ده‌گرت ، نه‌به‌ڕاكێشانه‌وه ، ونه له‌سه‌ر مێزى نانخواردن نانى ده‌خوارد ، مانگێك ودووان وسیان تێده‌په‌ڕى ئاگرێك له ماڵه‌كه‌یدا نه‌ده‌كرایه‌وه . هه‌روه‌ها له ڕه‌وشته هه‌ره به‌رزه‌كانى ـ ئه‌گه‌ر چی ڕه‌وشته‌كانی هه‌مووی به‌رزن ـ دانیشتنى بوو له‌گه‌ڵ هه‌ژار و نه‌دار و لێقه‌وما وداماواندا ، وسه‌ردانى نه‌خۆشى ده‌كرد و شوێنى جه‌نازه ده‌كه‌وت .
هه‌روه‌ها گاڵته و یاریشی ده‌كرد ، به‌ڵام له ڕاست زیاتری نه‌ده‌وت ، وپێ ده‌كه‌نى به‌ڵام قاقاى نه‌ده‌كرد ، وله خزمه‌تى ماڵ و مناڵ و خێزانه‌كه‌ى خۆیدا بوو ، هه‌روه‌ك خۆی ده‌فه‌رموێت :" خيركم خيركم لأهله ، وأنا خيركم لأهلي" (١) ، واته : باشترینتان ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ خێزان و ماڵ و منداڵى خۆیدا باشترین بێت ، وه من باشترینتانم له‌گه‌ڵ خێزان و ماڵ ومنداڵى خۆمدا .
ئه‌نه‌س ڕه‌زاى خواى لێ بێت ده‌ڵێ : " خدمت رسول الله صلى الله عليه وسلم عشر سنين فما قال لشيء فعلته : لم فعلته ، ولا لشيء لم أفعله ، ألا فعلت كذا ! " (٢) ، واته : ده ساڵ خزمه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوام كرد صلى الله عليه وسلم ، هه‌رگیزاو هه‌رگیز ڕۆژێك له ڕۆژان له‌سه‌ر شتێك كه كردبێتم پێى نه‌ووتم : بۆ وات كرد ؟! وه له‌سه‌ر شتێك كه نه‌مكردبێت : بۆ وات نه‌كرد .. !!
هه‌میشه نه‌رم ونیان بوو له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى ، وموعجیزه‌ى پیشان ده‌دان ، خواى گه‌وره مانگى بۆ دووكه‌رت كرد (٣) ، وئاو له به‌ینى په‌نجه موباره‌كه‌كانیه‌وه هه‌ڵقوڵا(٤) ، ودار خورما له بۆ شه‌وقى ئه‌و نازداره ده‌ستى كرد به نوزه نوز (٥) ، وه ووشتر سكاڵاى بۆى هێنا ، وباسى هه‌ر شتێكى نادیارى بكردایه ، به‌و شێوه‌یه‌ى ئه‌و باسى ده‌كرد پێشده‌هات .
جا توخوا دارخورمایه‌ك ده‌گرى ، كه ده‌بینێ خۆشه‌یست لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه . ڕووه‌كه‌كانیش موشتاقی وین ، ته‌نانه‌ت شاخه‌كانیش ، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت : " أُحُدٌ جَبَلٌ يُحِبُّنَا وَنُحِبُّهُ " (٦) ، واته : ئوحود شاخێكه ئه‌و خۆشی ده‌وێین و ئێمه‌ش خۆشمان ده‌وێ . ده‌ى ئه‌ى ئێمه بۆ نه‌گرین و موشتاقى بینینى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره خۆشه‌ویسته نه‌بین صلى الله عليه وسلم ـ به ڕۆح ودایك وبابمه‌وه به فیدای بم ـ خوایه له بۆ خاتری ناوه جوانه‌كانت ، داوات لێ ده‌كه‌ین به‌و ناوه‌ى كه ئه‌گه‌ر داوات لێ بكرێ پێی وه‌ڵام ده‌ده‌یته‌وه و ڕه‌ت ناكه‌یته‌وه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بكه‌ره شه‌فاعه‌تكار بۆمان ، په‌روه‌ردگارا له ئاو خواردن به‌و ده‌سته موباركه‌ى له‌سه‌ر حه‌وزی كه‌وسه‌ر مه‌حروممان مه‌كه ، آمین آمین آمین .
==================
(١) ( رواه الترمذي و صححه العلامة الألباني في : صحيح سنن الترمذي ، برقم : ٣٨٩٥ ، وفي الصحيحة ، برقم : ٢٨٥ ) .
(٢) ( صححه العلامة الألباني في : الإحتجاج بالقدر لشيخ الإسلام ابن تيمية ، ص ٤٣ ) .
(٣) ( رواه البخاري ومسلم )
(٤) ( رواه البخاري ) .
(٥) ( رواه البخاري ) . v
(٦) ( رواه البخاري ومسلم ) .
ژیان نامه‌ی پێغه‌مبه‌رمان صلی الله علیه وسلم