ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

     ده‌ته‌وێت له‌ ڕێگای مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پاره‌ به‌ده‌ست بهێنی ؟👇

    https://bit.ly/3IIfX9K

    11- سه‌ره‌تای پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌ علیه‌ وسلم

    11- سه‌ره‌تای پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌ علیه‌ وسلم


     

    خوای گەورە پێش ئەوەی پێغەمبەرایەتی ببەخشێت بە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لە شاری مەككە دا بەردێكی هێنا بووە زمان و سڵاوی لە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەكرد پێش بوونی بە پێغەمبەر :- ( جابری كوڕی سەمرە ) (ڕه زای خوای لێبێت) دەفەرموێت : پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی: (( إني لأَعلم حجرا بمكة كان يسلم علي قبل أن أبعث إني أعرفه الآن ) واتە : ( من بەردێك دەزانم كە لە مەككەدا سەلامی لێ دەكردم پێش ئەوەی ببم بە پێغەمبەر و ئێستاش دەیناسمەوە )

    () ، لە ڕیوایەتێكی تردا هەر لە جابرەوە (ڕه زای خوای لێبێت) دەیگێڕێتەوە لە پێغەمبەرەوە (صلی الله علیه وسلم) كە فەرموویەتی : (( ان بمكة لحجرا كان يسلم على ليالي بعثت اني لاعرفه اذا مررت به )) واتە: ( بەردێك هەیە لە مەككە سەلامی لێ دەكردم لە شەوانی بوونم بە پێغەمبەردا ، گەر بەلایدا تێبپەڕم دەیناسمەوە ).

    پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) پێش ئەوەی ببێت بە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ڕووناكی دەهاتە بەرچاوی ئەویش ڕوناكی مەلائیكە بوو ، وە گوێشی لە دەنگ بووە( دیارە دەنگی مەلائیكە بووە ( والله أعلم) وە ترساوە لەوەی كە تێك چوو بێت !! وەك (ابن عباس) (ڕه زای خوای لێبێت) دەفەرموێت: ( پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بە خەدیجەی فەرموو : (( إني أرى ضوئاً و أسمع صوتا وأنا أخشى أن يكون بي جنن )) واتە : من ڕوناكیەك دەبینم و دەنگێك دەبیستم دەترسم كە تێك چووبم ، خەدیجەش دەیفەرموو: نەخێر خوای گەورە هەرگیز وات پێ ناكات ، وەرە با بچین بۆلای ( وەرەقەی كوڕی نوفەل ) پاشان چوون بۆلای وەرەقە و ، بۆیان گێڕایەوە ، وەرەقەش ووتی : گەر ئەوە ڕاست بێت ئەو فریشتەیەی هاتووە بۆلای تۆ هەر ئەو فریشتەیەیە كە هاتوە بۆلای موسا (علیه السلام) و ئەگەر تۆ ببیت بە پێغەمبەر و من زیندوببم باوەڕت پێ دەهێنم و سەرت دەخەم ) (٣) .

    پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم)سەرەتای پێغەمبەرێتی بە خەوی ڕاست دەستی پێ ی كرد كە وەك بەرەبەیان دەهاتە دی ، لە ( عائیشە ) وە (رضي الله عنها) دەفەرموێت:( پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) هەر خەوێكی ببینیایە وەك ڕووناكی ڕۆژ لە بەرەبەیاندا دەهاتە دی ) (٤) . وە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) زۆر حەزی بە گۆشە گیری دەكرد و هەموو جارێ دەچووە ئەشكەوتی ( حرا ء ) و تیایدا دەمایەوە بۆ عیبادەت كردن و بیركردنەوە لە ئاسمان و زەوی و كاروباری خەڵكان و گەڕانەوەیان بۆلای خوا .


     بۆ پشتیوانیكردنی ماڵپه‌ڕ ڕۆژانه‌ 2 جار كلیك له‌م وێنه‌یه‌ بكه‌👇

     ده‌ته‌وێت له‌ ڕێگای مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پاره‌ به‌ده‌ست بهێنی ؟👇

    https://bit.ly/3IIfX9K

     بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌

     ته‌له‌گرام   مه‌سنجه‌ر   یوتوب   انسته‌گرام