
له‌ڕاستیدا پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم له‌لایه‌ن قه‌ومه‌كه‌یه‌وه ، ڕووبه‌ڕووى ئازار وئه‌شكه‌نجه وناڕه‌حه‌تى زۆر ده‌بوویه‌وه ، به‌ڵام هه‌ر ئارامى ده‌گرت و چاوه‌ڕوانى پاداشتى خواى ده‌كرد ، ئه‌شكه‌نجه‌دان دریژه‌ى كێشا وسه‌ختگیر بوو ، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمانیدا به هاوه‌لاَنى كه كۆچ بكه‌ن بۆ حه‌به‌شه و له‌ده‌ست ئه‌م زوڵم و زۆره ڕزگاریان ببێ ، ئه‌وه‌بوو زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى كه موسڵمان بوو بوون به‌ره‌و حه‌به‌شه كه‌وتنه ڕێ .
ئیبن ئیسحاق ئه‌ڵێ : هه‌ركه ئه‌بو تالب وه‌فاتى كرد ، ده‌ست به‌جێ قوڕه‌یش ده‌ستیانكرد به ئازاردانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ، به‌شێوازێك كه ژیانیان لێ تاڵكرد و بێ زاریان كرد .
ئه‌بو نوعه‌یم له ئه‌بى هوره‌یره‌وه خوای لێ ڕازی بێ ڕیوایه‌ت ده‌كات ، ده‌ڵێ : هه‌ركه ئه‌بوتالب وه‌فاتى كرد كافره‌كان ته‌نگیان به پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم هه‌ڵچنى تا واى لێهات فه‌رمووی : ئه‌ى مامه چه‌ند زوو هه‌ستم به نه‌بونت كرد .
هه‌روه‌ها له ( الصحيحين ) دا هاتووه ئه‌ڵێ : ڕۆژێك پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم نوێژى ده‌كرد ـ وه هه‌ندێك ناوسكه ووشتر له‌و ده‌وره توڕ درابوو ـ كه عوقبه‌ى كوڕى ئه‌بى موعیت بینى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم نویژ ده‌كات ، ئه‌و پیسیه‌ى هه‌ڵگرت خستیه سه‌ر پشتى موباره‌كى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ، ئه‌ویش هه‌ر له سوژده‌دابوو سه‌ری به‌رز نه‌كرده‌وه و پیسیه‌كه‌ش هه‌ر له‌سه‌ر پشتى بوو ، هه‌تاوه‌كو فاتیمه‌ى كچی خوای لێ ڕازی بێ هات و له‌سه‌ر پشتى لادا ، ئه‌وه‌بوو پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌وكاته‌دا فه‌رمووى : " ئه‌ى په‌روه‌ردگارا ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ى نێو قوڕه‌یش له ناو ده‌ى ... هه‌ر له ( صحيح البخاري ) دا هاتووه : كه‌وا ڕۆژێك عوقبه‌ى كوڕى ئه‌بى موعیت شانى ڕه‌سولی خوای صلى الله عليه وسلم گرت و كراسه‌كه‌ى پێچایه ملیه‌وه و زۆر توند جه‌ڕاندى ، هه‌تا خه‌ریك بوو بخنكێت ، ئه‌وه‌بوو ئه‌بوبه‌كر گه‌یشت و پاڵێكى نا به عوقبه‌وه و ووتى : [ أَتَقْتُلُونَ رَجُلًا أَنْ يَقُولَ رَبِّيَ اللَّهُ ] ( الغافر : ٢٨ ) ، پیاوێك ده‌كوژن ته‌نها له‌به‌ر خاتری ئه‌وه‌ى ئه‌ڵێت په‌روه‌ردگارم ( الله ) یه .
ژیان نامه‌ی پێغه‌مبه‌رمان صلی الله علیه وسلم