مزگهوتی ئهقصا، كه موسڵمانان لهو باوهڕهدان خوا شهوڕهوی به پێغهمبهر كرددوه بۆ ئهوێ
موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە لە ساڵی ٦٢٠ز خوا ئیسرا یان شەوڕەوی بە پێغەمبەر محەمەد کردووە لە مزگەوتی حەرامەوە بۆ مزگەوتی ئەقصا واتە شاری بیت المقدس بە سواری بوراق و بە ھاوەڵی جوبرەیل، لەوێ دابەزیوە و نوێژی کردووە، پاشان ئەو شەوە لە بیت المقدسەوە ڕۆیشتووە بۆ ئاسمانی دنیا، و لەوێ ئادەمی بینیوە وسڵاوی لێکردوە و ئەویش وەڵامی داوەتەوە، ھەر لە ئاسمان بەدیداری یەحیا وعیسا ویوسف وئیدریس وھارون وموسا وئیبراھیم گەیشتوە، پاشان بوراقەکە بەرزی کردۆتەوە بۆ لای خوا، وە نوێژەکان لەو شەوەدا فەڕز کراون.
بە پێی ڕای ئیبن ئیسحاق خوا تەنھا ئیسرای بە ڕۆحی پێغەمبەر کردووە، یان گەشتێکی ڕۆحی بووە، لە ھەمان کاتدا ھەندێ لە مێژوو ناسان وایدەبینن کە محەمەد بە ڕۆح و جەستەشی سەفەری کردووە. ھەر لەو ڕۆژەدا محەمەد بە ھۆزەکەی ڕاگەیاند بەڵام بە درۆیان خستەوە، باوەڕیان پێ نەکرد تەنھا ئەوان نەبێت کە باوەڕیان بە بانگەوازەکەی کردبوو وەک ئەبوبەکر.
ژیان نامهی پێغهمبهرمان صلی الله علیه وسلم