ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

     بۆ پشتیوانیكردنی ماڵپه‌ڕ ڕۆژانه‌ 2 جار كلیك له‌م وێنه‌یه‌ بكه‌👇

    27- دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی

    27- دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی


     

    مەدینە لە پێش گەیشتنی پێغەمبەر بەدەست ناکۆکی سەد ساڵەوە ئەیناڵاند لە نێوان ھۆزە جیاوازەکانیدا، سەرکردەکانی مەدینە ھەستیان ئەکرد پێویستیان بە سەرکردەیەکی یەکگرتوو ھەیە کە پەیوەندیەکانیان ڕێک بخات و ناکۆکی نێوانیان نەھێڵێت، کە ئەمەش وای لێکردن کە محەمەد قبوڵ بکەن وەک سەرکردەی مەدینە وپاڵپشتی وپارێزگاری لە خۆی وکۆچکردووە موسڵمانەکان بکەن. و یەکەم ھەنگاوی محەمەد لە مەدینە فەرمانی پێکردن بە کردنەوەی مزگەوت کە ناسراوە بە مزگەوتی پێغەمبەر. محەمەد برایەتی خستە نێوان کۆچکردووان و پشتیوانان، ھەر پشتیوانێک کۆچکردوویەکی ھەڵبژارد تا برای بێت و و لەماڵەیدا بمێنێتەوە ئەمەش لە ھەنگاوێکدا بوو بۆ دروستکردنی پەیوەندی بەھێزی کۆمەڵایەتی لە نێوانیاندا و بۆ سڕینەوە ئەو دەمارگیریەی لە نێویاندا بوو.

    بەم شیوەیە پشتیوانان ماڵ و سەروەتیان بەش کرد لەگەڵ کۆچکردووەکانی برایاندا. و محەمەد سەنەدێکی نوسیوە کە ناسرا بە دەستوری مەدینە، کە لە سەنەدی ڕێکەوتنی نێوان ھۆز و تیرە جیاوازەکانی ناو مەدینە ئەچوو وئەرک و مافەکانی دانیشتوانی مەدینە دیاری کرا، وسەنەدەکە ٥٢ بەندی لە خۆ گرتبوو، بیست و پێنج دانەیان تایبەت بوو بە کاروبارە تایبەتەکانی موسڵمانان بیست و حەوتیان پەیوەست بوون بە پەیوەندی نێوان موسڵمانان وخاوەن ئاین و دیانەتەکانی تر، کە ئەم دەستورە ڕێگەی ئەدا بە خاوەن ئاینەکانی تر لەگەڵ موسڵمانان بژین بە سەربەستی، ھەروەھا باس لە ھاوپەیمانی ھۆزە جیاوازەکاندا کرا بوو کاتێک مەدینە بکەوێتە بە ھێرش، ودڵنیای سەربەخۆیی دارایی ھەر ھۆزێکی تیا کرابوویەوە. زۆربەی بت پەرستەکانی مەدینە ئیسلام بوون، تەنانەت سەرکردە گەورەکانیان وەک سەعدی کوڕی موعاز، تەنھا کەمایەتیەک مانەوە لەسەر بت پەرستی کە ئەوانیش کاریگەریان دیار نەبوو.


     بۆ پشتیوانیكردنی ماڵپه‌ڕ ڕۆژانه‌ 2 جار كلیك له‌م وێنه‌یه‌ بكه‌👇

     نوێترین پۆسته‌كان له‌ كه‌ناڵی ته‌له‌گراممان ببینه‌

    https://t.me/addlist/0A6Tyg-8TkZjZTQy

     بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌

     ته‌له‌گرام   مه‌سنجه‌ر   یوتوب   انسته‌گرام