دواى ئه‌وه‌ى ئهبوتالبى مامى و خه‌دیجه‌ى خێزانى وه‌فاتیان كرد قوڕه‌یش ده‌ستیان كرد به ئازاردانى خۆشه‌ویست و ته‌واو ناڕه‌حه‌تیان كرد ، ئه‌وه‌بوو ڕۆیشت بۆ تائیف به مه‌به‌ستى بانگكردنى خێڵه‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه بۆ ئیسلام ، ئه‌وه‌بوو وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه ، ته‌نانه‌ت ده‌ستیانكرد بهگاڵتهپێكردن و ڕابواردن و ئازاردانی ، ته‌نانه‌ت به‌ردیشیان تێگرت ، هه‌تا ئه‌وه‌بوو خوێن له پشتى موباره‌كى هاته خواره‌وه ، ئا به‌و شێوه‌یه و دواى ئه‌و هه‌موو ئه‌شكه‌نجه‌یه ، به دڵی شكاوه‌وه به كۆڵێ خه‌م و خه‌فه‌ته‌وه به‌و په‌ڕی دڵسۆزیه‌وه ، به‌ره‌و مه‌ككه گه‌ڕایه‌وه ، پێغه‌مبه‌رى نازدار صلى الله عليه وسلم ، خۆى ده‌فه‌رموێت : له تائیف ده‌رچوم و به‌ڵام زۆر غه‌مبار و بێ تاقه‌ت بووم هۆشم لاى خۆم نه‌مابوو ، هه‌ر كه به ئاگا هاتم و بینیم وام له ناوچه‌ى ( قرن الثعالب ) كه سه‌رم به‌رزكرده‌وه بینیم وا په‌ڵه هه‌ورێك خۆى كردوه‌ته سێبه‌ر بۆ من ، ته‌ماشام كرد بینیم جوبره‌ئیلى تێدایه ، بانگى لێكردم و فه‌رمووی : به‌ڕاستى خواى په‌روه‌ردگار بیسه‌رى قسه‌ى قه‌ومه‌كه‌ت و كردارى قه‌ومه‌كه‌ت بوو كه چیان پێوتى و چیان پێكردى ، وا مه‌لائیكه‌تى شاخه‌كانى بۆ ڕه‌وانه كردووى ، جا به‌وه‌ى پێت خۆشه فه‌رمانیان پێبكه ، دواى ئه‌وه مه‌لائیكه‌تى شاخه‌كان بانگى لێكردم و فه‌رمووی : خواى گه‌وره منى بۆ لاى تۆ ڕه‌وانه كردوه بۆ ئه‌وه‌ى به‌وه‌ى پێت خۆشه فه‌رمانم پێ بده‌ى ، ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت ئه‌م دوو كێوهت له بۆ ده‌ده‌م له‌یه‌ك ـ تائیف له نێوان دوو كێودایه ـ ته‌نها ئه‌مر بفه‌رمه ، به‌ڵام ئه‌و خۆشه‌وسته ، ئه‌و دڵسۆزه ، ئه‌و به‌سۆزه سه‌لات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ربێ فه‌رمووى : " بل أرجو أن يخرج الله من أصلابهم من يعبد الله وحده لا يشرك به شيئاً " (١) ، واته : نه‌خێر ، به‌ڵكو ئومێده‌وارم لهوهچهى ئه‌مانه‌دا خواى گه‌وره خه‌ڵكانێك بێنێ كه ته‌نها ئه‌و بپه‌رستن و هاوبه‌شى بۆ قه‌رار نه‌ده‌ن .
ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم له هه‌موو مهوسمێكدا كه هۆز و تیره‌كان ئه‌هاتن بۆ مه‌ككه ده‌ڕۆشت بۆ لایان و ده‌یفه‌رموو: " مَنْ يُئْوِينِى مَنْ يَنْصُرُنِى حَتَّى أُبَلِّغَ ڕسَالاَتِ رَبِّى عَزَّ وَجَّلَّ وَلَهُ الْجَنَّةُ " (٢) ، واته : كێ جێگام ده‌كاته‌وه ؟ كێ سه‌رم ده‌خا ؟ بۆ ئه‌وه‌ى په‌یامى په‌روه‌ردگارم ـ عَزَّ وَجَّلَّ ـ بگه‌یه‌نم و به‌هه‌شت بۆ ئه‌و بێت .
پاشان له عه‌قه‌به‌دا ، و له مهوسمى حه‌جدا چاوى كه‌وت به شه‌ش نه‌فه‌ر له خه‌ڵكى مه‌دینه و بانگى كردن له بۆ ئیسلام و ئه‌وانیش به بانگه‌وازه‌كه‌ى ڕازی بوون و بوون به موسڵمان ، پاشان گه‌ڕانه‌وه شاره‌كه‌ى خۆیان وبانگهوازهكهیان گه‌یاند به هه‌موو خه‌ڵكى ناوچه‌كه ، ئه‌وه‌بوو به فه‌زڵی خوا ئیسلام له هه‌موو مه‌دینه‌دا بلاَوبوویهوه ، پاشان په‌یمانی عه‌قه‌به‌ى یه‌كه‌م و دووه‌مى له‌گه‌ڵ به‌ستن ، ئه‌مانه‌ش به نهێنی ڕوویدا .
دوای ئه‌مانه پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمانیدا به كۆچككردن بۆ مه‌دینه ، ئیتر دوای ئه‌وه هاوه‌ڵان به‌ره به‌ره ده‌ستیان كر دبه كۆچكردن .
===================
(١) ( متفق عليه ) .
(٢) ( رواه الإمام أحمد في مسنده ، وصححه العلامة الألباني في السلسلة الصحيحة ، برقم : ٦٣ ) .
ژیان نامه‌ی پێغه‌مبه‌رمان صلی الله علیه وسلم