
ئه‌گه‌ر قورئانی پیرۆز ئاماژه‌ی به چیرۆكی برایه‌تیی نێوان كۆچكه‌ران و پشتیوانان نه‌كردایه و ئه‌گه‌ر ده‌ق و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر و شایه‌تی و گه‌واهییه مێژوویییه‌كان دووپاتی ئه‌م ڕووداوه‌یان نه‌كردایه‌ته‌وه، ده‌مانگوت ئه‌م چیرۆك و باسانه له چنینی خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌ی دانه‌رانی بووه. ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بینین و بینشكردنی ئه‌و دیمه‌ن و هه‌ڵوێستانه له‌سه‌روو هه‌موو بینش و تێڕوانینی مرۆڤه‌وه بووه. له جیهانی میسال و تیۆره‌وه ڕوو به جیهانی واقیعی و جێبه‌جێكردن هه‌نگاوی نا، له سێبه‌ریدا هاوه‌ڵه‌كان زۆرێك له گیان و سامان و ماڵ به‌خشینیان پێشكه‌ش كرد كه به هیچ شێوه‌یه‌ك و له هیچكات و ساتێك‌دا وێنه‌ی نه‌بووه و نییه. له مێژووی هیچ گه‌ل و میلله‌تێكدا شتی وا تۆمار نه‌كراوه و ڕووداوی به‌و جۆره ڕوویان نه‌داوه. ئه‌مه وامان لێ ده‌كات به‌وردی به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕووداوه بوه‌ستین و په‌ند و ده‌رس و ئامۆژگاری لێ هه‌ڵێنجین.
چیرۆكه‌كه له‌و كاته‌وه ده‌ستپێ ده‌كات كه كۆچكه‌ران له مه‌ككه‌ی پیرۆزه‌وه به‌ره‌و پێگه و شوێنی نوێ، مه‌دینه‌ی پیرۆز هه‌نگاویان ناو سه‌فه‌ری كۆچ ده‌ستی پێ كرد. به‌م شێوه‌یه دوای گه‌یشتنیان به شوێنی نوێ و دوور له زێد و كه‌سوكاری خۆیان، ده‌بوو له‌گه‌ڵ زه‌و‌ییه‌كی نوێ و خه‌ڵك و واقیع و ژیانێكی نوێ تێكه‌ڵ ببن. له كاریگه‌ری و ئاساری ئه‌م سه‌فه‌ره‌ش په‌یدابوونی چه‌ند كێشه و گرفتێكی نوێیه، كه‌مترینیان: هه‌ستكردنه به نامۆیی و دووره‌و‌ڵاتی و كه‌سوكار و به‌جێهێشتنی زۆربه‌ی كه‌لوپه‌ل و ماڵ و سامانیانه له مه‌ككه. هه‌روه‌ها سروشتی بارودۆخی ژیان و ئابووریی نوێ، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئاسه‌واری لاشه‌یی و ته‌ندروستی كه له ئه‌نجامی جێگۆڕكێ و گۆڕینی كه‌ش و هه‌وا تووشیان هاتبوو، كه ببوه هۆی ده‌ركه‌وتنی نه‌خۆشیی وه‌ك تا و شتانی له‌م جۆره.
هه‌موو ئه‌مانه سه‌ره‌ڕای به‌جێهشتنی زێدی خۆیان و غوربه‌ت و دوورییان، له‌سه‌ریان كۆ بوونه‌وه تاكوو ببێته ته‌وژم و پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی ده‌روونیی گه‌وره له‌سه‌ریان. به‌م جۆره كه هیچ بوارێك نه‌مابوو و هه‌ر ده‌بوو كۆمه‌ڵێك چاره‌سه‌ری خێرا و ڕیشه‌یی بدۆزرێنه‌وه تا قه‌ره‌بووی واقیعی له‌ده‌ستچوویان بكاته‌وه و كه‌مێك ڕابوردوویان له‌بیر بباته‌وه، ڕێز و كه‌رامه‌تیان بۆ بگێڕێته‌وه، تاكوو هه‌ست بكه‌ن كه بارێكی و قورس و گران نین له‌سه‌ر برا پشتیوانه‌كانیان.
لێره‌وه یه‌كه‌م كارێك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) دوای دروستكردنی مزگه‌وت پێی هه‌ڵسا، دانانی یاسای برایه‌تی بوو له‌نێو كۆچكه‌ران و پشتیواناندا. ئه‌م برایه‌تییه‌ش له ماڵی ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك ئاشكرا كرا.ئه‌ویش كه په‌یوه‌ندییه‌كی ئیمانی بوو له‌سه‌ر بناغه‌ی عه‌قیده و بیروباوه‌ڕ هه‌ریه‌ك له كۆچكه‌ر و پشتیوانانی پێكه‌وه ده‌به‌سته‌وه. هه‌ست و سۆزی خۆشه‌ویستی و مه‌وه‌ده‌ت پته‌و و سه‌قامگیرتر ده‌كات؛ سه‌ركه‌وتن و پاراستن، یارمه‌تی و ده‌سگیرۆییكردن به ماڵ و سامان و ژیانی دنیا.
ئه‌م برایه‌تییه تایبه‌تیتره له برایه‌تیی نێوان موسڵمانان به‌گشتی، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێ ئه‌وه‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی پشت و خزمایه‌تی له‌نێوانیاندا هه‌بێت، مافی میراتگریی پێیان به‌خشی؛ وه‌ك له فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره‌دا هاتووه: ولكل جعلنا موالي مما ترك الوالدان والأقربون والذين عقدت أيمانكم فآتوهم نصيبهم. [النساء: ٣٣].
ئیتر بۆ ماوه‌یه‌كیش كاركردن به مه‌سه‌له‌ی میراتگری له‌نێوان كۆچكه‌ران و پشتیواناندا به‌رده‌وام بوو. تا كۆچكه‌ران توانیان به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای مه‌دینه‌دا ڕێك بكه‌ون و خۆشه‌ویستی و برایه‌تی دروست بێت و تێكه‌ڵ به ڕه‌وت و ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵ ببن. خوای گه‌وره‌ش ده‌رگاكانی خێروبێری بۆ كردنه‌وه هه‌ر له كاركردن و بازری و ده‌سكه‌وته‌كانی جه‌نگ و شتانی دیكه‌ش. ئه‌وجا خوای گه‌وره ئه‌و حوكمه‌ی (میراتگری) نێوانیانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و نه‌یهێشت. یاسای میراتگری گێڕدرایه‌وه سه‌ر باری خۆی. ئه‌وه‌ش له فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره‌دا: وأولوا الأرحام بعضهم أولى ببعض في كتاب الله. [الأنفال: ٧٥]. ئه‌مه له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی سه‌رخستن و برایه‌تی و یارمه‌تیدان و ئامۆژگاری و ڕاوێژكردن و زۆرێكی دیكه‌ش له ماناكانی برایه‌تی و یه‌كڕیزیی نێوانیان.
سه‌رچاوه‌كانی سیره ناوی هه‌ندێك له‌وانه‌مان بۆ باس ده‌كه‌ن كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كردوونی به برای یه‌كتر؛ له‌وانه برایه‌تیی نێوان ئه‌بووبه‌كر و خارجه‌ی كوڕی زوهه‌یر. وه برایه‌تیی نێوان عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب و عوتبانی كوڕی مالیك، وه له‌نێوان ئه‌بووعوبه‌یده‌ی كوڕی جه‌ڕڕاح و سه‌عدی كوڕی مه‌عاز، وه له‌نێوان زوبه‌یری كوڕی عه‌ووام و سه‌لامه‌ی كوڕی سه‌لامه‌ی كوڕی وه‌قش، وه له‌نێوان ته‌ڵحه‌ی كوڕی عوبه‌یدوڵڵا و كه‌عبی كوڕی مالیك، وه له‌نێوان موسعه‌بی كوڕی عومه‌یر و ئه‌بووئه‌یووب خالیدی كوڕی زه‌ید -خوا له هه‌موویان ڕازی بێت-. وه ناو و كه‌سانی دیكه‌ش كه ڕێژه‌یان ده‌گاته نه‌وه‌د هاوه‌ڵی به‌ڕێز.
كاتێك به‌م ناوانه‌دا ده‌چینه‌وه، ده‌بینین كه ئه‌م برایه‌تییه هیچ سه‌نگ و به‌هایه‌كی بۆ ئیعتیباراتی تیره و هۆز و جیاكاریی ناو چینوتوێژه‌كان دانه‌ناوه. ئه‌وه‌ته به‌هێز و لاواز، هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند، سپی و ڕه‌ش، ئازاد و كۆیله‌ی به‌یه‌كه‌وه كۆ كردۆته‌وه؛ به جۆرێك به‌م برایه‌تی و یه‌كڕیزییه توانرا كه هه‌رچی دیارده‌ی هۆزایه‌تی و ده‌مارگیری و شانازیكردن به ڕه‌نگ و ڕه‌گه‌ز و پشته‌وه هه‌یه، نه‌یهێڵێت و بیپوكێنێته‌وه، تاكوو له‌جێیدا په‌یوه‌ندیی ئیمانی و برایه‌تیی ئایینی ڕه‌گ دابكوتێت.
زۆرێك له‌و ڕووداو و هه‌ڵوێستانه له‌نێوان ئه‌و هاوه‌ڵه به‌ڕێزانه‌دا ڕووی داوه له مێژوودا وێنه‌یان كه‌مه یان هه‌ر نییه. برایه‌تییه‌ك له ئیمان و عه‌قیده‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت، هه‌ر ده‌بێت به‌و شێوه بێت و ئاوه‌ها به‌رهه‌مدار بێت. له‌وانه ئه‌وه‌ی له‌نێوان عه‌بدولڕحمانی كوڕی عه‌وف و سه‌عیدی كوڕی ڕه‌بیعدا ڕووی دا. كاتێك سه‌عید نیوه‌ی ئه‌و ماڵه‌ی هه‌یبوو خستییه پێش عه‌بدولڕه‌حمان تاكقو بیبات بۆ خۆی، ته‌نانه‌ت وتی من دوو خێزانیشم هه‌یه، ده‌توانم ده‌سبه‌رداری دانه‌یه‌كیان ببم تاكوو تۆ بیخوازیت، به‌ڵام ئه‌و دوای ئه‌وه سووپاسی كرد و هه‌ڵوێسته‌كه‌ی به‌رز نرخاند. وتی ئه‌ی برام، خوا به‌ره‌كه‌ت بخاته ماڵ و خێزان و سامانته‌وه. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م ئه‌وێت بازاڕم پێ نیشان بده‌یت. ئه‌وه‌بوو پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌ستی كرده بازری و له‌دواییدا بووه بازرێكی گه‌وره‌ی شاری مه‌دینه.
سنووری برایه‌تییه‌كه هه‌ر له‌وه‌دا نه‌وه‌ستایه‌وه، به‌ڵكوو زۆرێك له برا پشتیوانه‌كان خستیانه به‌رده‌م پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كه ئه‌و زه‌وی و باخ و كشتوكاڵه‌ی هه‌یانه له‌گه‌ڵ برای كۆچكه‌ره‌كانیان بیكه‌نه دوو به‌ش. به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ویستی كه ئه‌م یارمه‌تی و برایه‌تییه به‌رده‌وام بێت بێ ئه‌وه‌ی زیان به پشتوانان بگات و فه‌رمووی زه‌وی و باخ و كشتوكاڵتان بۆ خۆتان بهێڵنه‌وه و له به‌روبوومه‌كه‌ی به‌شداریان بكه‌ن.
ئه‌م هه‌ڵوێسته پڕجوامێری و مه‌ردانه‌ی پشتیوانان كاریگه‌ریی قوڵی له دڵی كۆچكه‌راندا دروست كرد، هه‌ست و ویژدانیانی هه‌ژاند. ئه‌مه چ ئیمان و باوه‌ڕێكه پاڵیان پێوه ده‌نێ به‌م شێوه له‌گه‌ڵیان مامه‌ڵه بكه‌ن؟! ته‌نانه‌ت به پێغه‌مبه‌ریان (صلی الله علیه وسلم) گوت: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، ئێمه هیچ كه‌سێكمان نه‌دیوه وه‌ك ئه‌مانه. ئه‌وه‌نده ده‌سگیرۆده بن له كه‌می و نه‌بوویدا و ئه‌وه‌نده به‌خشنده و سه‌خی بن له زۆری‌دا. به‌ڕاستی وا ئه‌زانین هه‌موو ئه‌جر و پاداشته‌كان بۆ ئه‌وان بێت.
هه‌روه‌ك هه‌ڵوێست و لێبڕانیان بووه هۆی وه‌سفكردن و پیاهه‌ڵدانی خوای گه‌وره پێیان و ئایه‌ت له‌سه‌ریان هاته خواره‌وه و فه‌رمووی: والذين تبوءوا الدار والإيمان من قبلهم يحبون من هاجر إليهم ولا يجدون في صدورهم حاجة مما أوتوا ويؤثرون على أنفسهم ولو كان به‌م خصاصة ومن يوق شح نفسه فأولئك هم المفلحون. [الحشر: ٩].
پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) ئه‌م فه‌زڵ و ڕێزه‌ی پشتیوانانی پاراست و له فه‌رمووده پیرۆزه‌كانیدا مه‌دحی كردوون؛ وه‌ك ده‌فه‌رموێت: لو أن الأنصار سلكوا وادياً أو شعباً، لسلكت في وادي الأنصار رواه البخاري. ئه‌گه‌ر پشتیوانان شیوێك یان دۆڵێك بگرنه به‌ر، ئه‌وه منیش هه‌مان شیوی ئه‌وان ئه‌گرمه به‌ر -له‌گه‌ڵ ئه‌وان ده‌بم-. وه ڕوونی كردۆته‌وه كه خۆشی ده‌وێن و لێیان ڕازییه: الأنصار لا يحبهم إلا مؤمن، ولا يبغضهم إلا منافق؛ فمن أحبهم أحبه الله، ومن أبغضهم أبغضه الله. رواه البخاري. پشتیوانان ئیماندار نه‌بێت خۆشی ناوێن و دووڕووش نه‌بێت ڕقی لێیان نییه. هه‌ركه‌س خۆشیانی بوێت، خوا خۆشی ده‌وێت و هه‌ركه‌س ڕقی لێیان بێته‌وه، خوا ڕقی لێی ده‌بێته‌وه. دوعای بۆ منداڵ و وه‌چه‌یان كردووه تاكوو چاك و خواناس بن: اللهم اغفر للأنصار، ولأبناء الأنصار، ولأزواج الأنصار، ولذراري الأنصار. رواه أحمد. خوایه له پشتیوانان خۆش به! وه له كوڕانی پشتیوانان و له ژن و خێزانی پشتیوانان و له نه‌وه و وه‌چه‌ی پشتیوانان! وه تا ژیان دانیشتن و مانه‌وه‌ی له‌نێو ئه‌واندا هه‌ڵبژارد و هه‌ر له مه‌دینه‌شدا وه‌فاتی كرد و له‌وێش نێژرا: لولا الهجرة لكنت امرأً من الأنصار. رواه البخاري. ئه‌گه‌ر كۆچ نه‌بووایه -كۆچكه‌ران فه‌زڵیان زیاتره له پشتیوانان-، ئه‌وه یه‌كێك ده‌بووم له پشتیوانان. لە دەرئەنجامەکانی کۆچ دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسلامی بوو لە مەدینە
كۆچكه‌ران پاش ماوه‌یه‌ك مانه‌وه له مه‌دینه‌دا توانییان به‌سه‌ر گرفت و كێشه‌كانی پێگه‌ی نوێیاندا زاڵ بن و له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌دا خۆیان بگونجێنن. به‌رژه‌وه‌ندی و پێویستییه‌كانی بانگه‌وازیان دا به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سیی خۆیان و ماڵ و حاڵی نوێیان له شوێنی زێدی و باب و باپیرانیان دانا. به‌ڵكوو ئیتر كۆچكردن بووه ئه‌رك و واجبێك له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێك بۆ سه‌رخستنی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، تا هه‌موو به ماڵ و گیان له خزمه‌تیدا بن و بیپارێزن و سه‌ری بخه‌ن. به‌م جۆره ده‌رگای كۆچ به‌كراوه‌یی مایه‌وه تا دوای ڕزگاركردنی مه‌ككه ئیتر كۆچ وه‌ست. چونكه هۆی كۆچكردن و شه‌رعییه‌تپێدانی سه‌ركه‌وتنی دین و ترسی فیتنه و ئاژاوه‌ی كافران بوو.
دیارترین دیارده‌كانی كۆچ خۆی له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی یه‌كه‌مدا ده‌بینێته‌وه، كه یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تێك بووه پێغه‌مبه‌رێك له‌سه‌ر زه‌ویدا دایمه‌زرێنێت. ئه‌ویش چونكه ئایینی ئیسلام دین و دنیا پێكه‌وه گرێ ده‌دات. بیروباوه‌ڕ و فه‌رمانڕه‌وایی له ئیسلامدا شانبه‌شانی یه‌كن و هه‌رگیز لێك جیا نابنه‌وه؛ یاسا و ده‌سه‌ڵات دوو چه‌مكی لێكنه‌پچڕاو و په‌یوه‌ستبه‌یه‌كن له ئیسلامدا.
جا لێره‌وه كۆچ دوو ڕه‌گه‌زی ئیجابی پێكه‌وه گرێ دا بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی نموونه‌یی ئه‌ویش كه ئوممه‌ت و زه‌وی بوو. مه‌به‌ستی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ش پێكهێنان و ڕێخۆشكردنی بارودۆخێكی گونجاو و له‌بار بوو بۆ په‌رستش و به‌ندایه‌تیی دڵسۆزانه بۆ خوای تاك و ته‌نها و فه‌رمانڕه‌واییكردن به‌وه‌ی خوا هێناوێتییه خواره‌وه بۆ دانان و پێكهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌ك برایه‌تیی ئایینی باڵی به‌سه‌ردا بكێشێت و دوور بێت له ده‌مارگیریی هۆزایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تی و جاهیلی. هۆكاری دروستبوون و پێكهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی نوێی به‌خته‌وه‌ر و پڕمیهر و خۆشه‌ویستی و برایی بریتی بوو له گوێڕایه‌ڵیكردنی خوا و پێغه‌مبه‌ر، دروستكردنی ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌كی نوێ، كه هه‌رگیز مرۆڤایه‌تی نموونه‌ی ده‌وڵه‌تێكی ده‌ستووریی پڕدادگه‌ری و هه‌ست به لێپرسراوی به‌و شێوه به‌خۆوه نه‌دیبوو.
ژیان نامه‌ی پێغه‌مبه‌رمان صلی الله علیه وسلم