مزگه‌وت له ئیسلامدا پایه‌یه‌كی به‌رز و شوێنێكی پایه‌داری هه‌یه؛ پیرۆزترینی شوێنه‌كانه. خواپه‌رستی تێدا ده‌كرێت و ناوی خوای تێدا ده‌برێت؛ في بيوت أذن الله أن ترفع ويذكر فيها اسمه يسبح لها فيها بالغدو والآصال رجال. [النور: ٣٦ ]. ڕێوڕه‌وشت و هه‌دیی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له مزگه‌وتدا ته‌نها له نوێژكردندا كورت هه‌ڵنه‌هاتبوو، به‌ڵكوو هه‌روه‌ك شوێنی به‌ندایه‌تی بوو، شوێنی فه‌رمانڕه‌وایی و قه‌زاوه‌تیش بوو، شوێنی به‌ڕێوه‌بردن و سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت بوو، شوێنی به‌ڕێكردنی سوپا و دانانی نه‌خشه‌ی جه‌نگ بوو. هه‌موو جوڵه‌یه‌كی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ئه‌وكاته له مزگه‌وته‌وه ئاراسته ده‌كرا و نه‌خشه‌ی بۆ ده‌كێشرا. جا كاتێك مزگه‌وت ئه‌م مه‌كانه‌ته گه‌وره‌ی هه‌بێت، ئه‌وه یه‌كه‌م كارێك كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) دوای گه‌یشتنی بۆ مه‌دینه ئه‌نجامی دابێت، دروستكردنی مزگه‌وت بوو كه له‌م بابه‌ته‌ماندا ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه.
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كاتێك گه‌یشته مه‌دینه له هه‌ر شوێنێك كاتی نوێژ بهاتایه نوێژی ده‌كرد، پاشان فه‌رمانی دا به دروستكردنی مزگه‌وت له شوێنێكدا كه دارخورمانی دوو منداڵی هه‌تیوی تێدا بوو له نه‌وه‌ی نه‌ججار، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) لێی كڕین و موسڵمانه‌كان دارخورماكه‌یان بڕی و له‌گه‌ڵ زه‌وی ته‌ختیان كرد، ئیتر ده‌ستیان كرد به ڕێكخستن و له‌سه‌ریه‌كدانانی به‌رده‌كانی ڕووی پێشه‌وه‌ی كه ئه‌و كاته ڕووی له (بیت المقد‌س) بوو، هیچ كاتێكیان له‌وه خۆشتر نه‌بووه كه كاریان تێدا ده‌كردو به‌رزیان ده‌كرده‌وه‌و پێغه‌مبه‌ری خواش (صلی الله علیه وسلم) له‌گه‌ڵیاندا كاری ده‌كرد و هه‌موو به یه‌كه‌وه دڵخۆش و ئاسووده بوون.
پشتێن و ناواخنیشی له ڕه‌گی دارخورماو سه‌ره‌كه‌شی به گه‌ڵای دارخورمان داپۆشرابوو، به‌م شێوه‌یه تا دوای چوار ساڵ له كۆچ ئه‌وكات پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به دیوار‌و به‌رد هه‌ڵیچنی و دروستی كرده‌وه، پاشان له‌ساڵی حه‌وته‌می كۆچی‌دا دووباره دروست كرایه‌وه كه ئه‌وكاته ئه‌بوهوڕه‌یره‌و ته‌لق‌ی كوڕی علی حه‌نه‌فی‌ش كه له‌وساڵه‌دا موسڵمان بوون به‌شداریان تێدا كرد و ئه‌مجاره‌یان مزگه‌وته‌كه گه‌وره‌تر كرا.
پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) شوێنی میمبه‌ره‌كه‌ی دیاری كرد، وه ماڵی خێزانه‌كانیشی به شێوه‌یه‌ك لێ كرد كه بكه‌ونه لای سه‌رو و ڕۆژهه‌ڵات و خوارووه‌وه، وه زۆر به وردیش شوێنی نوێژی دیاری كرد كه پاش خۆی كرایه میحراب، وه ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌كه‌وێته نێوان ماڵی عائیشه‌و میمبه‌ره‌وه ناو نرا به "الروضة".
مزگه‌وت گرنگیی و پێگه‌یه‌كی ئێجگار گه‌وره‌ی له كۆمه‌ڵگای ئیسلامی‌دا هه‌یه، ڕۆژانه پێنج جار تێیدا كۆ ده‌بنه‌وه بۆ نوێژ، به حاڵی یه‌كتری ئاشنا ده‌بن و له یه‌كتری ده‌پرسن، له‌سه‌ر چاكه‌و خواناسی یارمه‌تی و كۆمه‌كی یه‌كتر ده‌كه‌ن، پاشان مزگه‌وت بنكه‌ی قه‌زاوه‌ت و دادوه‌ری بووه له نێوان خه‌ڵكیداو پێگه‌ی بانگه‌شه جیهادو نه‌فیری گشتی بووه له مێژووی ئیسلامی‌دا.
گرنگییه‌كه‌ی ته‌واوی هه‌یه له فێربوونی موسڵمانان و شاره‌زا بوونیان له ئایینه‌كه‌یان، ڕۆشنبیركردن و تێگه‌یشتنیان، خوێندنه‌وه‌ی قورئان و له‌به‌ركردنی...هتد.
به‌م شێوه‌یه مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) چه‌نده‌ها جۆر‌و شێوازی چالاكی به خۆیه‌وه ده‌بینی، شوێنی به‌ندایه‌تی و خواپه‌رستی، نوێژ‌و زیكری خوا، شوێنی قه‌زاوه‌ت، شوێنی جه‌نگ دژی كافران و بێباوه‌ڕان، وه‌رگرتنی عیلم و زانیاری شه‌رعی، فێربوونی قورئان و سوننه‌ت.
به‌م شێوه‌یه له ڕابوردوو ئێسته‌شدا مزگه‌وت گه‌وره‌ترین ڕۆڵی له ژیانی كۆمه‌ڵگای موسڵماندا هه‌یه و بێ مزگه‌وت ئه‌و كۆمه‌ڵگایه پێی ناوترێت كۆمه‌ڵگایه‌كی موسڵمان، ئه‌مه‌ش بوو یه‌كێك له هه‌ره كاره گه‌وره‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كه دوای هاتنی بۆ مه‌دینه‌ی پیرۆز، دروستكردنی مزگه‌وتی مه‌دینه بوو، پاشانیش ئیتر له سه‌رانسه‌ری جیهانی ئیسلامی‌دا مزگه‌وته‌كان دروستكران و په‌یامی خواپه‌رستی و فێربوونی زانست و هۆشیاركردنه‌وه‌و ڕۆشنبیركردنی موسڵمانانیان له ئه‌ستۆ گرت و هه‌زاران زانا‌و شاره‌زاو موجاهیدو خواناس له مزگه‌وته‌كانه‌وه پێیان هه‌ڵناو په‌روه‌رده كران.
ژیان نامه‌ی پێغه‌مبه‌رمان صلی الله علیه وسلم