لەبەر ئەوەی کەسایەتیەکی کاریگەرە لە مێژوودا، بۆیە ژیان و کاروبار وبیروباوەڕی بە شێوەیەکی بەرفراوان لێدوانی لەسەر کراوە لەلایەن لایەنگران و نەیارەکانی بە درێژایی سەدەکان.
محەمەدی کوڕی عەبدولڵا کوڕی عەبدول موتەلیب کوڕی ھاشمە، و لە نەسەبی ئیسماعیلی کوڕی ئیبراھیمە، باوکی عەبدولڵای کوڕی عەبدول موتەلیب بووە کە لە چاکترین کوڕەکانی باوکی بووە ولێبوردەترین و نزیکترینیان بووە لێوەی، ودایکی ئامینەی کچی وەھب بووە کە لەو ڕۆژانەدا باشترین ژنی قوڕەیش بووە لە نەسەب وشوێندا. پشت و نەسەبی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)
خوا مرۆڤی دروست كردووه، ڕێزی لێ ناوه و فه‌زڵ و ڕێزی داوه به‌سه‌ر زۆرێك له دروستكراوه‌كانی دیكه‌یدا. له دیارده‌كانی ئه‌م ڕێزه ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ كردۆته ڕوانگه‌ی ژیانی و كردوویه‌تیه خاوه‌نی پشت و نه‌سه‌ب و وه‌جاخ. ده‌زانێت باوك و دایك، كه‌سوكاری و هه‌روه‌ها كوڕ و كچ و نه‌وه‌كانی كێن؛ هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {وهو الذي خلق من الما‌ء بشرا فجعله نسبا وصهرا وكان ربك قديرا} [الفرقان: ٥٤] {هه‌ر ئه‌و زاته‌یه كه له ئاوی (مه‌نی) به‌شه‌ر دروست ده‌كات و كردوویه‌تی به هۆی خزمایه‌تی (له ڕێگه‌ی پیاوه‌وه كۆمه‌ڵێك خزم دروست ده‌بێت و هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی ئافره‌تیشه‌وه كۆمه‌ڵێك)،
بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ به‌رده‌وام ده‌سه‌ڵاتی بێسنووره و به‌توانایه.} هه‌روه‌ها پاراستنی مرۆڤ و وه‌چه و وه‌جاخی مرۆڤ یه‌كێكه له مه‌به‌سته هه‌ره‌گرنگه‌كانی هه‌موو ئایینه ئاسمانییه‌كان به‌تایبه‌تی ئایینی ئیسلام به شێوه‌یه‌ك له‌نێو ئه‌و پێنج مه‌به‌سته سه‌ره‌كییه‌دا دایناوه كه ده‌یانپارێزێت (پاراستنی: ئایین، ده‌روون، ماڵ و سامان، ژیری و وه‌چه). له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بینن كه گرنگترین ئه‌و شتانه‌ی مرۆڤ پێوه‌ی ده‌نازێت و فه‌خری پێوه ده‌كات وه‌چه و وه‌جاخ و پشتێتی. عه‌ره‌به‌كانیش له به‌ناوبانگترینی ئه‌و كه‌سانه بوون كه گرنگییان به پشت و نه‌سه‌بی خۆیان ده‌دا و له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی سوور بوون.
له‌به‌ر ئه‌وه خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی له به‌ڕێزترین و باشترین هۆز و شه‌ریفترین پشت و نه‌سه‌ب و وه‌جاخ نارد. جا وه‌چه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له باشترین به‌شه‌كانی هۆزی (مضر) بوو كه له به‌ناوبانگترینی هۆزه‌كانی عه‌ره‌به. ئه‌وانیش كه پاڵ ده‌درێنه لای نزار كوڕی معه‌د كوڕی عه‌دنان. بوخاری له كوله‌یبی كوڕی وائیل بۆمان ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت: به‌خێوكه‌ره‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر زه‌ینه‌بی كچی ئه‌بی سه‌له‌مه بۆی گێڕامه‌وه كه كوله‌یب وتی: (قلت لها: أرأيت النبي (صلى الله عليه وسلم) أكان من مضر؟ قالت: فممن كان إلا من مضر؟ من بني النضر بن كنانة). (پێم گوت: ئایا ده‌بینیت و ده‌زانیت كه پێغه‌مبه‌ر له هۆزی (مضر)ه؟ وتی: ده‌ی له كێیه ته‌نها له (مضر) نه‌بێت؟ له نه‌وه‌ی نه‌ضری كوڕی كینانه‌یه.) هه‌روه‌ها هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی دیكه‌ش كه خوا ناردوونی به‌م شێوه‌یه بوون و له پشت و وه‌چه‌یه‌كی شه‌ریف، ناودار، كۆن و ناسراو بوون.
له‌به‌ر ئه‌وه له گفتوگۆ و مونازه‌ره‌ی نێوان هیره‌قل و ئه‌بوو سوفیاندا یه‌كه‌م پرسیارێك كه هیره‌قل له ئه‌بوو سوفیانی كرد سه‌باره‌ت به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه‌وه بوو وتی: پشت و نه‌سه‌بی چۆنه له‌ناوتاندا؟ -مه‌به‌ستی پێغه‌مبه‌ر بوو (صلى الله عليه وسلم)- ئه‌بوو سوفیانیش وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: ئه‌و له‌ناوماندا خاوه‌ن پشت و نه‌سه‌به، واته خاوه‌ن پشتێكێ ناسراو و شه‌ریفه. پاشان هیره‌قل له كۆتایی پرسیاره‌كانی و خوێندنه‌وه‌ی بۆ وه‌ڵامه‌كانی ئه‌بو سوفیان وتی: پرسیارم لێ كردیت له پشت و نه‌سه‌بی، باست كرد كه خاوه‌ن پشت و نه‌سه‌به له‌ناوتاندا. پێغه‌مبه‌ران به‌و شێوه‌یه‌ن و له ناو پشت و نه‌سه‌بی خۆیاندا ده‌نێردرێن و ده‌كرێنه پێغه‌مبه‌ر.
چیرۆكی ئه‌بو سوفیان و هیره‌قل چیرۆكێكی دوورودرێژه و ئیمامی بوخاری ڕیوایه‌تی كردووه. له‌سه‌ر ڕێز و وه‌جاخداری پشتی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هه‌ندێك فه‌رمووده‌ی دروست (صحیح) هاتوون؛ له‌وانه ئیمامی (مسلم) ده‌یگێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (إن الله اصطفى كنانة من ولد إسماعيل واصطفى قريشا من كنانة واصطفى من قريش بني هاشم واصطفاني من بني هاشم.) (به‌ڕاستی خوا له نه‌وه‌ی ئیسماعیل كینانه‌ی هه‌ڵبژارد، له كینانه‌ش قوڕه‌یشی هه‌ڵبژارد، له قوڕه‌یشیش نه‌وه‌ی هاشمی هه‌ڵبژارد و له نه‌وه‌ی هاشمیش منی هه‌ڵبژارد.) جا خاوه‌نانی سیره و ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر تاكوو عه‌دنان هه‌موو كۆكن له‌سه‌ر پشتی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)؛ به‌م شێوه‌یه: محمد كوڕی عبد الله كوڕی عبد المطلب كوڕی هاشم كوڕی عبد المناف كوڕی قصي كوڕی كلاب كوڕی مرة كوڕی كعب كوڕی لؤي كوڕی غالب كوڕی فه‌ر –ئه‌وه‌یه كه هۆزی قوڕه‌یش دراونه‌ته پاڵی- كوڕی مالك كوڕی كنانة كوڕی خزيمة كوڕی مدركة كوڕی إلياس كوڕی مضر كوڕی نزار كوڕی معد كوڕی عدنان. به‌ڵام له دوای عه‌دنان تاكوو ئیبراهیم سه‌لامی خوای لێ بێت ئه‌وه سیره و ژیاننامه‌نووسانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) جیاوازییان هه‌یه له‌ڕاستی و ته‌واوێتیدا.
هه‌یانه ده‌ڵێت ڕاسته و هه‌شیانه وه‌ستاوه و شتێكی نه‌گوتووه؛ ئیبن قه‌ییم -ڕه‌حمه‌تی لێ بێت- ده‌ڵێت: "إلى هاهنا معلوم الصحة متفق عليه بين النسابين ولا خلاف فيه البتة وما فوق عدنان مختلف فيه ولا خلاف بينهم أن عدنان من ولد إسماعيل عليه السلام." "تاكو ئێره -واته تا عه‌دنان-ڕاستێتی زانراوه و له‌نێوان پشت هۆنه‌ره‌وه‌كاندا یه‌كڕان له‌سه‌ری و هیچ جیاوازییه‌ك نییه.
له سه‌روو عه‌دنانیشه‌وه جیاوازی تێدایه و هیچ جیاوازییه‌كیش نییه له‌وه‌ی كه عه‌دنان له نه‌وه‌ی ئیسماعیله سه‌لامی لێ بێت." مه‌عده‌ن و چاوگی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) پاك و به‌به‌هایه. له نه‌وه‌ی ئیسماعیلی سه‌ربڕاو و ئیبراهیمی خه‌لیلی خوایه. مژده‌ی عیسای برایه‌تی، بانگه‌وازی باوكمان ئیبراهیمه سه‌لامی خوای لێ بێت؛ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌رامبه‌ر به‌مه خۆی ده‌فه‌رموێت:( إني عبد الله وخاتم النبيين، وأبي منجدل في طينته، وسأخبركم عن ذلك، أنا دعوة أبي إبراهيم وبشارة عيسى، ورؤيا أمي آمنة التي رأت، وكذلك أمهات النبيين يرين، وأن أم رسول الله صلى الله عليه وسلم رأت حين وضعته له نورا أضاءت لها قصور الشام ثم تلا: { يا أيها النبي إنا أرسلناك شاهدا و مبشرا و نذيرا * و داعيا إلى الله بإذنه و سراجا منيرا}) (رواه الحاكم وصححه الإمام الذهبي.) ئینجا له پاش وه‌فاتی نه‌وه‌كانی كورت بوونه‌وه له حوسه‌ین و حه‌سه‌نی كوڕی عه‌لی كوڕی ئه‌بوو تالیب خوایان لێ ڕازی بێت. جا هه‌ركه‌سێك به پشت بگا به‌وان و له نه‌وه و وه‌چه‌ی ئه‌وان بێت، ئه‌وه له وه‌چه‌ی پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم).
كورته‌ی قسه: پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) چاكترینی خه‌ڵكانی سه‌رزه‌وی بووه له پشت و نه‌سه‌بیدا و له پشتێكی پاك و بێگه‌رد هاتووه و هه‌موو پشته‌كانی به نیكاحی حه‌ڵاڵ به‌یه‌ك گه‌یشتوون و وه‌چه‌یان لێ بۆته‌وه. جا جێی خۆیه‌تی كه موسڵمان ئاگاداری پشت و نه‌سه‌بی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بێت و پله‌وپایه‌ی به‌رزی بزانێت.
ژیان نامه‌ی پێغه‌مبه‌رمان صلی الله علیه وسلم